ڕۆژنامه ی نیۆرک تایمس: دوای کۆتای هێنان به خۆپیشاندان به ڕێگای نایاسای توڕه ی له هه رێمی کوردستان به رده وامه

Friday, 20/05/2011, 12:00

3598 بینراوە


نیورک تایمس ده ڵێت: خۆیشاندان له لایه ن ده سه ڵاتی پارتی و یه کیه تی هاوشێوه ی ڕژێمی سه دام حوسه ین به شیوازێکی داگیرکه رانه و به ...زه بری چه کو ته قه مه نی کۆتای پێ هێنرا نیوک تایمس نوسیویه تی زندانه کانی ده سه ڵات پڕکران له خوێندکاری لاو ڕۆژنامه نوسان و ئه وانه ی داوای ئازاد و شاره خوێناوی کراوه

نیورکتایمس نوسیویه تی شۆڕشه که ی تونس هه ریمی کوردستانی گرته وه و زیاتر له دوو مانگ خۆپیشاندان و ناڕه زایه تی به رامبه ر زوڵم و زۆرداری ده سه ڵاتدارانی ئه م هه رێمه به رداوام بو به ڵام ده سه ڵاتداران ته قه یان له خۆپیشانده ران کردو خوێنی خه ڵکیان به ناهه ق ڕشت

به یان به رواری ئه ندامی ئۆپۆزسیۆنی سه ربه گروپی ئیسلامی به نیورک تایمسی وت شه رم ئه که ین له وه ی که ده سه ڵات کردی پاش ٦٠ خۆپیشاندان هیچ

نیورک تایمس نوسیویه تی ئه مریکا تاوانبار ده کرێت به چاوپۆشی کردن و ڕێگه دان به توندو دژی ده سه ڵاتدارانی هه رێم دژ به خۆپیشانده ران

چنور محمه دی ٣٣ ساڵی رۆژنامه نوسی وتی حزبه کانی کوردستان ڕه فتاریان وه ک ڕه فتاری ڕژێمی سه دام و به عسه! چنور ده ستی چه پی له خۆپیشاندانه کاندا بریندار و شکابو

نیۆرک تایمس نوسیویه تی هه زاران که س هه مو رۆژێک دژی گه نده ڵی و سیستمی سیاسی هه رێمی کوردستان خۆپیشاندانیان ده کرد و ئامانجیان هه ڵوه شانه وه ی سیستم و ده سه ڵاته که ی هه ریمی کوردستان و ده ست له کارکێشانه وه ی سه رۆکایه تیه کانی بو.

وته بێژی گۆڕان موحه مه ت تۆفیق به نیرک تایمسی وت خه ڵکی هه ریمی کوردستان وه ک سه رجه م خه ڵکی رۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست بێزارن

محمه د تۆفیق وتویه تی کۆتای هێنا ن به خۆپیشاندان و فه رمانی گرتن و هه ڕه شه ڕێکخه ری خۆپیشاندانه کانی ناچار به خۆشاردنه وه کردو زۆرێک گه نجه خویندکار ناوێرن بگه ڕێنه وه بۆ زانکۆ ماڵه کانیان

ئاری هه رسین به نیۆرک تایمسی وت کوردستان تاکه شوێنیکه له عێراق که ئه مریکا شانازی پێوه بکات! ئاری هه رسین وتی له کاتی ته واوی خۆپیشاندانه کان په یوه ندی به به رپرسانی ئه مریکیه وه هه بوه و ئه مریکیه کان به ده سه ڵاتیان نه وتوه که واز له توند و تیژی بێنن

نیۆرک تایمس نوسیویه تی که شایه ت حاله کان پێیان وتون که ئۆفیسه ری جه یشی ئه مریکی له ناو خۆپیشاندانه کان بینراون ڕێگریان له توندوتیژی ده سه ڵات دژ به خۆپیشانده ران نه کردوه

عه دنان عوسمان سه ر به بزوتنه وه ی گۆڕان به نیۆرک تایمسی وتوه ئه مریکیه کان گلۆپی سه وزیان بۆ یه کیه تی داگیرساندوه که چی ده که ن بیکه ن.

وه رگێرانی له ئینگلیزیه وه: جاسمین ڕیڤلوشن شۆڕشی نێرگز
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_137117789687057&ap=1

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە