خەتای سواران نییە، پێش سوارەکانمان قورس وناوەستان

Tuesday, 15/04/2014, 12:00

1899 بینراوە



چل ساڵی رابوردوو بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی وڵات سەرگەرمی وانە گوتنەوە بوم.(بە ملی شکاوم بە زمانی فارسی!) وەکی گەڕۆڵێک هەرساڵێک لە گوندێک رەشمالی ژینم لە رستە دەداو هەوارم دادەکوتا. خۆشترین رۆژگاری تەمەنم بوو. جگە لە هاودەمی لە گەڵ منداڵی چاو گەشی کورد هاودەمی دیشم هەبوو ، کەسانی پیرو بەساڵاچوو، کەسانێک کە نەزانکۆیان بینیبووونە لەهەندەران ژیابون. کاتێک منی سەواد دار دەگەڵیان دەئاخفین دەبوایە تەنیا گوێگرێکی باش بومایە.شێوەی قسەکردنیان ،هەڵسوکەوتیان، میوانداریان، کارو ژیان وێكڕا ئاوێتە ببون و خوڵکهێنەری سەفاو یەکڕەنگی و سەرمایەی کاتوسات بون لە پیری جیهاندیدەو کۆنەکار زۆرشت فێر بوم شەوانی زستانی لادێ وخۆش قسەکانی ئەوسەردەم ئێستێش لە گوێچکەمدا دەزرینگێنەوەو دەمژێننەوە.
رۆژگاری قاقڕوکڕاڵ سێچێشکەی تەمەنی ئەنگاوتم و لە ساڵانی پیریدا بەرەو هەندەران تخێڵی کردم! ئەوەی لە گوندەکان فێری بوم لە دونیای پێشکەتوو بەکارم هێنا. ئەڕۆ دونیا گۆڕاوە سەردەمێکی دی دێتەدی.باس باسی پێشکەوتنو ماهوارەو مێدیاو چاپەمەنیو سەدان بابەتی دی لە گۆڕێیە.لەو دونیایەدا جێگای کورد لە کوێیە؟ کۆمەڵگای کورد بەرەو کوێ دەڕوا؟ نوسەر، رووناکبیری کورد، رۆژنامەوانی کورد،،،،،، لە ئاستی کوێی ئەم جیهانەن؟ خاک کڵۆڵ. زمان بریندار،سەرکردە خەواڵو، کۆمەڵگا بێ دەروپەیکەر، چوار وەرزمان وەک زستانێکی تووش ودژوار کەباس دێتە گۆڕێ خۆمان بە حەوت مانگایزاو ناگۆڕێنەوە.
هەموو کەس مافی ئەوەی هەیە کە ئازاد بژی وئازادانە رەخنە بگرێ. چۆن بژی مەرجە نەوەک چەندە بژی بکاتە نێوئاخنی وتارو رازی دڵی خۆی.بەڵام لە تەوای ئاکارو کرداری مرۆودا ئەخلاق وچۆنیەتی بەکار هێنانی وشەو بابەت قسەی سەرەکی دەکا. ئاستی کۆمەڵگای کورد هێشتا نەگەشتۆتە ئەو ئاستە کە خوێندەواری کورد، ئاکادیمیسینی بە شێوەک بدوێ کە دوور لە نەزاکەت و دوور لە موڕاڵی کەسایەتیەکان بێ. هەموو شتێک بە خوێ و خوێش بە ئەندازە. ماوەیەک دەبێ کە من وتارەکانم بۆ کوردوستان پۆست دەنێرم. بابەتەکان باشن ،خراپن، هەرچۆنێک بن نە خۆم بە نوسەر دەزانم نە بەشاعیر.چون رێگایەکی هەستەم ودژوارە هەرکەس ئەو توانایەی نییە خۆی لە قەرەی بدا.بەڵام قسە ی دڵی دەکەم کە مافی خۆمە رەخنەش دەگرم جاری وایە لە وانەشە تووند بن.
رۆژی ١٣/٤/٢٠١٤ بۆ جاری دووهەم لە لایان کەسێک بابەتێکم بینی بەناوی / سلێمانی ئەتک کراوە / وشەی ئەتک و ئەتک کردن حە وجێی بە شی کردنەوە نییە هەرکەس دەزانێ ماناکەی چییە.گرینگ ئەوەیە زانای کورد چۆنی بەکار بێنێ ؟ لەکوێ بەکاری بێنێ؟ گوتیان رەخنە بە چەکوش بەڵام نە بە زمانی پیس ودوورلە نەزاکەت.وشەی ئافرەت بەدەستی زڕەنوسەرو وسیاسەتمەداری نابەکار ی کورد کەوتۆتە ناو ئەدەبیاتی زمانی برینداری کوردی .بەمانای کەسێک دێ کە گۆیا زەعیفەیەو بێ دەستو پێ.کەکۆتایی بابەتی ،د،ج،،ئەو رستەیە هاتووە کەمن پێم ئیرادە دوو پاتی کەمەوە./ ئەتککردن دەست درێژی نییە بۆ سەر ٨ سانتیمتر گۆشتی نێە گەڵی ئافرەت!!! / ئاخر لەکام زانکۆی دونیادا ژن ئەوەندە چوک دەکرێتەوە کە ئاوای قسە لەسەر بکەی ئەگەر هەیە تۆ بۆ بەکاری دێنی؟
سەکینە جانسز، لەیلاوالی، فیدان، لەیلازانا، لەیلاقاسم، هەزاران کچە شۆڕشگێڕی ژن لەسەر چیاکان دڕندەترین دوژمنی کوردومرۆوایەتیان بە چۆک داهێناوە.کەچی خۆشن نشینی هەندەران (بەمنیشەوە) ئاوا زمانی برینداری کورد زامدارتر دەکا! ئەتۆ دوکتوری یا ئەندازکاری لەشی ژن! ؟ منداڵەکانی کورد چت لێ فێر دەبن.؟ لەدەسەڵات تووڕەی مافی خۆتە. ئەو جوتە دەسەڵاتە بە هی خۆت نازانی مافی خۆتە بەڵام ئەو شێوە نوسینە تەنیا خزمەت بەوان دەکا. شوێنی دیش هەیە دژی وانە تێبکۆشی بۆ ناچی؟ کوردوستان پۆستیش دەڵێ ئێمە بەرپرسیاری ناوەرۆکی هیچ نوسراوەیەک نین. مافی خۆیانە. بەڵام بێحورمەتی کردن بەژن ، ئەوژنەی کە بۆ رزگاری تێدەکۆشێ، ئەو ژنەی کە ئەنفال جەرگی سوتاندووە وئەو ژنەی کە دایکی شەهیدانە بە ڕەوا نابینم. کەسی خوێندەوار باسی ،،،،،،،،ژن بکا ئەدی ئەو کەسانەی کە فێرگەیان نەدیوە دەبێ چۆن باسی ژن دەکەن ؟
جەعفەر کەریمی
١٤/٤/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە