گروپێك لەلایەن ئاسایشى ڕاپەڕینەوە دەستگیر دەكرێن

Friday, 07/08/2009, 12:00

1785 بینراوە


چه‌ند شایه‌تحاڵیک* گروپێك لەلایەن ئاسایشى ڕاپەڕینەوە دەستگیر دەكرێن كە ئامادەكاریان دەكرد بۆ پەلاماردانى بارەگاكانى پارتى بەناوى(گۆڕان)ەوە بەڵام دواى ئەوەى دەركەوت كەسەر بە دەزگاى زانیارى یەكیەتین ڕووداوەكە پەردەپۆش كرا
شەوى 2\3 8 2009 سەعات 11:30 دەقیقەى شەو لە ناحیەى حاجیاواى سەر بە قەزاى ڕانیە لە گەڕكى(سپێرۆییان)نزیك مزگەوتى(مەلا محمود)كاتێك كەدەورییەكى ئاسایشى حاجیاوا هەر وەكو دەوامى ئاسایى شەوانى ڕابردوویان بە ناو كۆڵانەكاندا دەگەڕان بەڕێكەوت سەیارەیەكى پڕ لە تەقەمەنیان دەستگیركرد كاتێك كەڕووبەڕووى مەفرەزەكەى ئاسایش دەهات لەو كۆڵانەدا تیایدا ژمارەیەك لە ئەلغام كە نزیكەى (50) ئەلغام دەبوو هەروەها ژمارەیەكى زۆر لە نارنجۆك و فیشەكى بیكەیسى و گوللەى (RPG) و چەند پارچە چەكێكى ترى تێدابوو , وەهەروەها ژمارەیەكى زۆر لە وێنەى چاپكراوى (مسعود بارزانى) تێدابوو كە وێنەكان سوكایەتیان پێ كرابوو , شێوێندرابوون و نوسینى ناشیرین و قێزە ونیان لە سەر نوسرابوو بەرامبەر بە(مسعود بارزانى)وە هەروەها دوور لە هەموو بە هایەكى ئەخلاقیش سووكایەتى بە ڕووكارو دەموو چاوى(مسعود بارزانى)كرابوو بە شێوەیەك كە مرۆڤ شەرم دەكات باسى بكات ,كاتێك كە بوو بە دەنگە دەنگ و پەلاماردان لە نێوان مەفرەزەكەى ئاسایش و گروپە چەكدارەكە ,خەڵكى كۆڵانەكە هەموو هاتنە دەرەوە و بەچاوى خۆیان ڕووداوەكەیان بینى ,شایانى باسە شۆفێرى سەیارەى چەكدارەكان پاسەوانى تایبەتى(عەبدوڵا بۆر)ە كە بە ئەێڵ خەڵكى ڕەواندوزەو ئێستا لە چوارقوڕنە دادەنیشێت , وەلەكاتێكدا كە مەفرەزەكەى ئاسایش ویستیان دەستگیریان بكەن ئەو چەكدارەى (عەبدوڵا بۆر) بە مۆبایل پەیوەندى كرد بە (عەبدوڵا بۆر)ەوە (عەبدوڵا بۆر)یش پێى گوت مۆبیلەكە بدە بە لێپرسراوى مەفرەزەكەى ئاسایش بەڵام دواى مشتومڕێكى زۆر لەنێوان لێپرسراوەكەى ئاسایش و عبدوڵا بۆر لێپرسراوەكەى ئاسایش هەر سور بوو لەسەر بەڕێكردنیان بۆ بەڕێوە بەرێتى ئاسایشى ڕاپەڕین ,لەسەعات 1:30 دەقیقەى شەو گەیەنرانە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى ڕاپەڕین بەڵام دواى ئەوەى كە دەردەكەوت سەر بە دەزگاى زانیارى یەكیەتى بوون و لەلایەن (عبدوڵا بۆر)ەوە ناردرابوون بۆ ئەوەى بەناوى (گۆڕان)ەوە پەلامارى بارەگاكانى پارتى بدەن و ڕە سمە سووكایەتى پێكراوەكانى(مسعود بارزانى)دواى خۆیان بەجێ بهێڵن و بڵاویان بكەنەوە هەربۆیە فەورى لەلایەن بەڕێوەبەرێتى ئاسایشەوە پەردەپۆشكرا و تائێستا هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان لەو بارەیەوە نەداوە, ئەمە لەكاتێكدایە كە هەموو خەڵكى گەڕەكەكە شایەدى ڕاستى ئەم رووداوەن , شایانى باسە كە ئەم هەواڵە لەشەوى 3\4 8 2009 لە كەناڵى ئاسمانى پەیام لە هەواڵە ژێر نوسكراوەكانیدا بەم شێوەیە پەخشكرا(لەشەوى ڕابردوو ئاسایشى حاجیاوا چەند چەكدارێكیان دەستگیركرد بەچەند چەك و تەقەمەنیەكەوە)., بەڵام دواتر لە تەلەفیزیۆنى گەلى كوردستانەوە هەواڵكە هەڵگیڕدرایەوەو بە ناڕاستى پەخشكرا,و گوتى ژمارەیەك چەك فرۆ ش دەستگیر كراون. , ئەمە لەكاتێكدایە كە هەموو خەڵكى حاجیاوا دەزانێن كە هیچ چەك فرۆشێك دەستگیر نەكراوە , جەماوەرى خەڵكى كوردستان ئێوە دادوەر بن ئایە چەك فرۆش ئەم هەموو ڕە سمە شێوێندراوەى مسعود بارزانى بۆ چى یە؟؟؟
بۆیە ئێمە وەكو خەڵكى دەڤەرەكە بۆ ئەوەى وەكو جارەكەى تر دەڤەرەكەمان نەكرێتەوە دەستپێكى شەڕێكى ترى ناوخۆ داوا لە(مسعود بارزانى)سەرۆكى هەرێمى كوردستان دەكەین كە بە دوا داچوون بۆ ئەم ڕووداوە بكات و داواى ڕونكردنەوە لە ئاسایشى ڕاپەڕین بكات و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانە بكات كە دەیانەوێت بۆ چەند مەبەستێكى سیاسى وحزبى و ئـارامى ناوچەكەو كوردستان بشێوێنن .
چەند شایەتحاڵێكى نزیك لە رووداوەكە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە