په یامێک بۆ به رێزان ، شێخ جه عفر ، حامی حاجی خالی ، محمود سه نگاوی ، عه دنانی حه مه ی مینه ،

Friday, 12/06/2009, 12:00

4245 بینراوە


ماوه یه که له سایته چاو گێره که ی مه لا به ختیاره وه که وتونه ته هه ره‌شه و قسه ی نابه جێ به و کادرانه ی که بیرورایان له گه ل ئێوه دا جیاوازه ، ئه شێ له ڕاستیدا بلێم ئه م کێشانه له گه ڵ ئێوه دا هیچ کاتێک له سه ر بیرو ڕای جیاواز نیه ، له به ر ئه وه ی ئێوه که سانێکن هیچ بیرو باوه رێکتان نیه و ته نها و ته نها بڕیاری سه روی
خۆتان جێ به جێ ئه کن و به بێ ئه وه ی خۆتان هیچ بریارێکی سه ره کی بده ن ، هه ر بۆیه ئێستا مه لا به ختیار پێتان فێر بووه و کاتێک زۆری بۆ دێت و کار له کار ده ترازێت یه کسه ر په یامنێره کانی ڕه وانه ی له ئێوه داکات و ده زبێت ئێوه ش هیچ ئه تکیه تێکی سیاسیتان تیا نیه و ده که ونه قسه ی نا به جێ ـ

جا بۆیه چه ند په یامێکم هه یه بۆ هه ریه ک له جه نابتان ـ

١- شێخ جه عفه ر ماوه یه که که وتۆته دژایه تی کردنی کادرانی باڵی ریفۆرم و کۆمپانیان ووشه ، ئێستا بۆته پیاوی  مه لا به ختیار و کۆنترۆله که ی له لایه ن به ختیاره وه ده ستکاری ده کرێت ـ ئه شێ لێره وه پرسیارێک له م  به رپرسه گه نده ڵه بکه ین که چۆن رووی دێت له میدیاکاندا باس له گه نده ڵی ده کات له کاتێکدا خۆی یه کێکه له یه که م گه نده ڵه کانی سلێمانی ، به ڵی به ڵگه شم زۆر پێیه که وانه :

- مووچه ی ملازمی ده ره جه یه ک بۆ هه ر یه ک له کچه کانی به ناوی هه وار و ده ریاوه له سه ر میلاکی وه زاره تی ناو خۆی عێراق به ناوه کانی هه وار شێخ مسته فا جاف و ده ریا شێخ مسته فا جف ـ

- ته نده ری ٥ ملێۆن فیشه ک له وه زاره تی پێشمه رگه وه بۆ کوڕه که ی شێخه که له یه ک فیشه ک دا ٤٤ سه نتی لێ لاداوه واته ٢٢٠ ده فته ر دۆلار ـ

- کۆشکی سپی یان کۆشکی شێخه له سه ر رێگه ی سلێمانی تاسلوجه که تاکو ئێستا به سه دان ده فته ر دۆلاری تێ چووه و هه تا ئێستا ته واو نه بووه ـ

ئه مانه هه مووی به شێکن له گه نده ڵیه کانی شێخه ، گه ر زۆر له سه ر قسه کانی بڕوات ناچارین ئه وانی تریش ئاشکرا بکه ین ـ
٢- حامی حاجی خالی : زۆر قسه م پێ نیه بۆ حامی حاجی خالی ، له به ر ئه وه ی حامی سێده رکی شایه نی  ئه وه نیه من ێره وه قسه ی بۆ بکه م به س ته نها ئه وه ی پێ ده ڵێم گه ر که سایه تیه کی سیاسی له ناو ئه ندامانی خێزانه که ی خۆی دا رێزی نه بێت ئایا میله ت چاوه ڕێی چی لێ ده کات ؟ به ڵێ حامی حاجی خالی له دوای هێنانی ژنی سێیه م په یوه ندی له گه ل منداڵه کانی نه ماوه و له به ر ئه وه ی کاکه حامی وه ک شیرین و فه رهاد پێی ناوه ته ژیانی خۆشه ویستیه وه و بڕیاری داوه له پێناوی عه شقه که یدا  ده ست له ماڵ و منداڵی پێشوی بهێنێت بۆ خێزانه تازه که ی که پێشتر خێزانی ٢ هاورێی تر بوو ـ

- حامی ئێستا له میدیاکانه وه باس له گه نده ڵی ده کات ، ئاخر یه کێک ی وه کو حامی که پیاوی حکومه ت  به عس بێت و ده یان جار له گه ڵ پیاوانی رژێم له مه خریب کۆبونه وه ی کردبێت ئه بێت جه ڵال تاڵه بانی چی له حامی چاوه رێ بکات؟ حامی ماوه یه که له سایته درۆزنه که ی مه لاوه به ئه ندامی سه رکردایه تی ده خوێنرێته وه ـ بۆیه من لێره وه ناوی ده نێم ئه ندامه علوجه که ی سه رکردایه تی ـ

٣- محمود سه نگاوی له سه رده می پێشمه رگایه تیدا کابرایه کی ئازابووه ، به ڵام به داخه وه ئه م کابرا که پاره ده بینێت هیچ حسابێک بۆ ڕابردووی خۆی ناکات ـ سه نگاوی له سه ره تای ساڵی ١٩٩٢ ده ستی به گه نده ڵی کرد ، ئه و سه رده مه ی که له رێکخراوی کرا بوو ئێشی به گه نم و جۆوه ده کرد ـ
که سێک که خۆی ماڵی له شوشه بێت چۆن ئه توانێت باس له چه ند سه رکرده یه ک بکات که یه ک زه ره  گه نده لیان له سه ر نه بێت؟ ]


٤ - عه دنانی حه مه ی مینا کابرایه کی زۆر فاشیله ، ئه م کابرا له وه ته ی هه یه نه ی توانیه وه له هیچ پۆستێکدا سه ر که وتووبێت ـ عه دنان له پێش ساڵی ٢٠٠٤ زۆر هه وڵی ئه دا پۆستێکی حکوومی بدرێتێ ، به ڵام چه ندین  جار له لایه ن تاڵه بانیه وه ره فز ده کرا ـ له به ر ئه و ی ئه م کابرا رابردوویه کی پاکی نیه و ناتوانێت له هیچ پۆستێکی سیاسی و حکوومی دا سه رکه وتن به ده ست بهێنێت ـ سه ره تای شکستی عه دنان ده گه رێته وه بۆ مه ڵبه ندی که لار ،، ئه و سه رده مه ی یه کێتی بڕیاری داخستنی مه ڵبه ندی که لاری دا که عه دنان به ر پرسی بوو ـ به ڵام ئێستاکه ئه و عه دنانه ی که مام نه ی ده ویست به مدیر ناحیه ش بیبیبێت بۆته یه کێک له وه زیره کانی مام و باس له کێشه  کۆمه ڵایه تیه کانی سه رده م ده کات ـ ئافه رم میله ت کێ له کێشه کۆمه ڵایه تیه کانت بکۆلێته وه ؟ عه دنانێک که  رۆژانه به هه موو هێزێکیه وه له هه وڵی ئه وه دایه برادره کانی له که دار کات و له ناویان به رێت ، ئاخۆ تۆ بلێی ئه م گه نده ڵیانه ی من باسی ده که م میله ت لێی ئاگادار نه بێت؟ ئاخۆ تۆ بلێی خه ڵکی که لار و کفری چیتر گه نده ڵیه کانی عه دنان و چوارده وره که ی قبوول بکه ن؟ بێگومان نا ــ ئه م هه ڵبژاردنه ده بێته هه ڵگیرساندنه وه ی شۆرشێک که عه دنان و عه دنانه کانی تریش له ناو ده بات ـ

به ڵی ئه مانه کورته یه کن له سه ر گه نده ڵیه کانی ئه و به ر پرسانه ی که رۆژانه بونه ته کۆنترۆڵی ده ستی مه لا به ختیار و  له سه ر داوای مه ڵا به ختیار هێرشی ناڕه وا ده که نه سه ر ئه و دۆست و براده رانه ی خۆیان که سه رده مانێک بوو  له یه ک سه نگه ردا پارێزگاریان له شه ره فی میله تێک ده کرد ـ به ڵام ئه بێت ئه وه شمان له بیر نه چیت که رێزی هه ریه ک له م به رپرسانه له لای میله ت زۆر له رێزی مه لا به ختیار زیاتره و جا بۆیه حه قه ئه م به رپرسانه خۆیان بیر له وه بکه نه وه که چیتر نه بنه دار ده ستی مه لا و سایته که ی که رۆژانه بۆ مه رامه کانی خۆی به کاری ده هێنێت ـ هیوادارم ئه م نامه یه  سه ره تایه ک بێت بۆ ئاگادار کردنه وه ی ئه و به رێزانه و ب ئاگا هێنانیان له و یاریه ی که مه لا به ختیار ده ستی داوه تێ وئاوانی کردۆته یاریزانی ناو یاریه که ـ


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە