كۆیە ئەوشارەى وەك لاشەى مردووى لێهاتووە ،داڵاشەكان كەوتونەتە خواردنى گۆشتەكەى !

Wednesday, 23/06/2010, 12:00

1788 بینراوە


وەكو گەنجێكى شارى كۆیە بریارمداوە لەوساتەوە هەرچى گەندەڵى و قۆرخ كارى هەیە لەشارى كۆیە بگوازمەوە بۆ خوێنەرانى كوردستان پۆست بۆئەوەى بزانن لەشارى كۆیە چ باسە كێن ئەوانەى بونەتەمشەخۆر بەسەر خەڵكەكەیەوە لەهەموو بوارەكانى ژیان (كۆمەلایەتى و خزمەت گوزارى و حزبی و رێكخراوەى و فەرمانگەكان ...هتد) ،وەبۆیە بەناوى بایزۆك كۆیی دەنوسم چونكە رێزوخۆشەویستم بۆ نوسەرى رەخنەگر (بایزۆك) كەلەساڵى 2000 بەدواوە سەرجەم بەرپرسە گەندەلەكانى ئەم شارەى هەراسان كردبوو ،بەبلاوكردنەوەى رەخنە و گەندەڵیەكانیان لەهەفتەنامەى (رۆژنامەنوس) كەدواتر بوو بە هەفتەنامەى (هەواڵ) و ئەم هەفتەنامەیەش بووە شەریك لەگەندەڵى بەهۆى گەندەڵكارى (شوان داودى) ، بەهەرحاڵ ئەوەى من دەخەمەروو لەنوسینى ئەم جارەم باسى زەوى شارەوانى و مڵكى گشتیە ئەو شارەیە ،لەشارەى كۆیە بەتایبەت ناوشار وەرەسەیركەن دەزانن چ دەگوزەرێت لەدەروازەى تۆبزاواوە دەبنیت ئەم بەر و ئەم داگیركراوە واتە دوو گردى گەورە داگیراوە بەدەستەراست لەهەولێر بۆكۆیە كراوە بەڤێلاو باخچە و باخچەى ئاژەلان و ڤێلا لەسەر حسابی ئەم شارە بۆ (لیوا هاشمى ئیدارەى گشتى) و لەدەستەچەپی لەلاین (عوسمان بانى مارانى) كراوە بەڤێلا ، لەرێگەى هەرمۆتەكۆیە بەدەستەدراست داگیر كراوبۆ خدر معسوم و فواد مەعسوم و زاواكەیان ئەمەسەرەراى داگیركردنى قەسابخانەى كۆن بۆ دروست كردنى ڤێلا،زەوى شارەوانى بەرامبەر نەخۆشخانەى د.خالید داگیركرابۆ (جبار عبدالله ى مەڵبەند) دەكرێت بەبالەخانە ،گۆرستانى سەرباسكان بەرامبەر شارەوانى كۆن هەزوو بۆ (رابەرى سید برایم) تاپۆكراو كرابەبازارێكى هاوچەرخ و تێك دانى گۆرستانەكە ، داگیركردنى زەویە چۆلەكانى تەنیشت گەراجى ناوشار و بەدالەى كۆیە لەلایەن (مام حمید و مجید) مامەكانى كۆسرەت وكردنى بەڤیلاو شوقە ،داگیركردنى ئوپارچەزەویەى لەخوار خوێندنگاى مهاباتى كۆن بۆ باخچە لەلایەن (حاكم هیمداد) لەساڵى 1997 بەدواوە كەبناغەى تەجاوز لەسەردەستى بەرێزیان دروست ،بەبۆشى هێشتنەوەى چەندین پارچەزەوى لەگەرەكى دۆلاراوا و پەیمانگا بەبێ خاوەن لەلایەن شارەوانى كۆیە بۆتەخشان و پەخشان كردنى ،داگیكردنى بازارى كۆنى فلكەى حاجى قادر لەلایەن شێخ جەنگى و تاپۆكردنى كەئێستا كردوویە بەبازارى شێخ جەنگى ،داگیركردنى خانوەكانى فەرمانگەكان كەرژێمى بەعس دروستى كردبوو بۆ خزمەت كرد بەڵام لەلایەن بەناوخەباتگیرەكانەوە وەكو خانوەكانى نزیك قائم قامیەتى و خانوى قائم قام و خانوى بەرێوەبەرى پۆلیس و بەلەدیە و تاپۆكردنیان لەسەرخۆیان ،داگیركردنى چەندین پارچەزەوى شارەوانى لەلایەن (مام غەفور و جەلال ئیلنجاغى و بەهرامى حاجى رەفیق و ئاشتى سابیرى میرە) و فرۆشتنەوەى بەتەجاوز بەهاولاتیان لەگەرەكەكانى (جەلال ئاوا و قەندیل و حەمەبایزان) ،داگیركردنى پانتاییەكى زۆرى زەوى بۆ گۆرستانى كورى فواد معسوم لە هەیبەت سولتان ، دروست كردن و داگیركردنى باسكى گەورەى مام محمودە بۆ فاروقى على مولود و دوروست كردخانوو ، ئەمەسەرەراى داگیركردنى گرد و پاوانەكانى چنارۆك و كردنیان بەباخ و باخات لەلایەن رابەرى سەید برایم و شێخ سلاح و چەند بەرپرسى دیكە ، ئەمەباسەرەتابێت لەئایندەدا باسى داگیركردن و دروست كردنى بەنزین خانە و پرۆژەسەقەتانە ئامادەیە و چاوەروان بن .....................

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە