مولود ئافەند لەسلێمانیە یان!

Saturday, 23/06/2012, 12:00

1513 بینراوە


خوێنەرێکی کوردستانپۆست سەرنوسەری گۆڤاری ئیسرائیل کورد ماوەی زیاتر لەپارێزگای سلێمانی دیارنەماوە دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد بەندە بۆی دەرکەوت کەئافەند لەئاسایشی سلێمانی دەستگیرکراوە و بۆیە داوا لەخاچی سووری نێودەوڵەتی دەکەم ھەرچی زووتر بەفریای مەولود ئافەند بکەون چونکە لەھەردەرفەتێکدا ئاسایشی گشتی ناوبراو تەسلیمی ئێران دەکاتەوە.
ئەمرۆ (١٥) رۆژی تەواو بە سەر دیار نەمانی مەولود ئافەند رۆژنامەنوسی رۆژھەلاتی کوردستان کە نیشتەجێی باشوری کوردستانە تێدەپەرێت، بە پێی زانیارییە رۆژنامەوانیەکان، رۆژی(٨،٦،٢٠١٢) مەولود ئافەند لە باشوری کوردستان دیارنامێنێت.
مەولود ئافەند سەرنوسەری بلاوکراوەی(ئیسرائیل ـ کورد)ە کە لە باشووری کوردستان بلاودەکرێتەوە. بەرپرسانی گوڤارەکە لەسەر دیار نەمانی ئەم رۆژنامەنوسە رای جیاوازیان لە میدیاکان بلاوکردوتەوە، داوود باغستانی سەرۆکی دەزگای ئیسرائیل- کورد رایگەیاند: مەلوود ئافەند سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل-کورد لە سلێمانی رفێندراوە و دەزگا ئەمنیەیکانی ئێران لە کوردستانی بە بەرپرس زانیوە لە ڕفاندنی مەلوود ئافەند. ئەم قسەیە ھەر زوو لەلایەن بەرپرسێکی دیکەی ئەو دەزگایە رەتکرایەوە
ئەنجومەنی رۆژنامەنوسانی رۆژھەلاتی کوردستان پەیوەندیی کرد بە یەکێک لە بەریوەبەرانی دەزگای ئیسرائیل ـ کورد بەلام ناوبراو ئامادە نەبوو لەو بارەوە لیدوان بدات. ئەم گوڤارە (١٠)رۆژ دوای دیار نەمانی مەولود ئافەند‌و لە ئیوارەی(١٨،٦،٢٠١٢) لە روونکردنەوەیەکدا لە سەر سایتەکەی رایگەیاند:"دوای تێپەڕبوونی دە رۆژ لەدوای دیار نەمانی ئێستا ھەرکەسە و جۆرێک شی کردنەوەی بۆ دەکات، ئێمە داوا لە لایەنی پەیوەندار دەکەین کە بە زووترین کات ھەڵوێستی خۆیان رابگەیەنن و لێکۆڵینەوەی ورد لەو بابەتەوە بکەن".
مەولود ئافەند ساڵی ١٩٨٤ لە شاری مھاباد لە دایک بووە. سالانێکە لە شاری ھەولێری کوردستانی عیراق نیشتەجێیە.‌ لە رۆژنامەکانی کوردستانی عیراق کاری رۆژنامەوانی کردووەو لەم سالانەی دوایی وەک سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل-کورد لە کوردستانی عیراق دەست بەکار بووە.
ئەنجومەنی رۆژنامەنوسانی رۆژھەلات لە چەندین کانالەوە ھەوڵیدا زانیاری باوەر پێکراو لە سەر دیار نەمانی ئەم رۆژنامەنوسە دەست بخات بەلام ھەوڵەکان بێسوود بوون. ھاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان لە باشوری کوردستان بی ئاگایی خۆیان لەو مەسەلە دەخەنە روو.
ھەر چەند ھیچ زانیاریەکی ورد‌و بەلگەیەکی سەلمێنەر لەسەر چارەنووسی ئەم رۆژنامەنوسە لەبەردەست نیە، بەلام لە ناو رۆژنامەنوسان گۆمانەکان لە سەر ئەگەری رادەستکردنەوەی مەولود ئافەند بە کۆماری ئیسلامی ھەتا دێت پەرە دەسەنێت، ئەمەش وایکردوە نیگەرانیەکان بەرامبەر بە گیانی ئەم رۆژنامەنوسە روو لە زیادبوون بکرێت‌و ئەمەش بووەتە ھوی نیگەرانی لە ناو رۆژنامەنووسانی رۆژھەلاتی نیشتەجیی باشوری کوردستان.
ئەنجومەنی رۆژنامەنوسانی رۆژھەلاتی کوردستان لە گەل دەربرینی نیگەرانی خوی لە دیار نەمانی مەولود ئافەند، ھاوکات داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان‌و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ھەوڵی خۆیان بخەنە گەر بۆ پاراستنی گیانی ئەم رۆژنامەنوسەو پیدانی زانیاری لە سەر تەندروستی ناوبراو‌و دلنیاکردنەوەی بیرورای گشتی لەوەی کە ناوبراو سەلامەتە.
ئەنجومەن داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات خوی بە بەرپرسیار بزانێت بەرامبەر بە پاراستنی رۆژنامەنوسانی رۆژھەلات لە باشوری کوردستان‌و داواکارە ئازادیی چالاکی میدیاییان‌و پاراستنی سەلامەتیان دابین بکریت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە