گەندەڵى دەبێتە خزمەت ئەوكاتەى ئاوڕدانەوەیەك لەبەشى كۆمەڵناسی زانكۆى سلێمانى

Wednesday, 27/05/2009, 12:00

11667 بینراوە


هەرچەندە زاراوەى گەندەلى زۆر ماناو چەمك دەگەیەنێت ،كەبەگشتى لەنێو جیهانى پاپەند نەبوون بەبەها ئەخلاقی و كۆمەڵایەتەكانى مرۆڤایەتیدا دەخولێتەوە ،كەبێگومان دەركەو تەشى جیاوازى دەبێت لەكۆمەڵگەیەكەوە بۆ كۆمەڵگەیەكى ترو لەنێو دام و دەزگاكانى یەك گۆمەڵگەشدا جیاوازە،كەڕەنگە لەناو گۆمەڵگادا مانایەكى جیاواز ببەخشێت و لەناو زانكۆشدا مانایەكى تر،كەدەكرێت لەكۆمەڵگادا گەندەلى سێكس كردن بێت لەدەرەوەى زەواج وەك زیناكردن و لەشفرۆشی و نێربازى و سەرخۆشى یاخود وەستاندنەوەى مرۆڤەكان بۆبەرەنگاربونەوەى یەكتر و دەست بڕینى یەكترو پێشكەشكردنى خزمەتگوزارى بێ كەڵك لەئاست یەكتردا كە ئەم كردەیەی كۆمەڵگاش هەڵقوڵاوى كلتورێكە كەبنەمایەكى ناعەقلانى هەیە و لەسایەى دەسەڵات و بەرپرسیارێتى دەست عقلێتى دۆگماكانى كۆمەڵگا بەردەوام بەرەو گەشەكردن دەچێت هەرچەندە ئەم كردەیەش لەكۆمەڵگاى ئێمەدا ناڕەزاییەكى شاراوەى لەناخى تاكەكاندا دروست كردوە و دۆخێكى سایكۆلۆجى نا تەندروستى بەرهەم هێناوە بەڵام ڕزگار بون لێ ى كارێكى سەختە ،چونكە گەندەلى لەدام و دەزگاكانى گۆمەڵگاى ئێمەدا مانا ناشیرینەكانى لەدەستداوە و چۆتە چوارچێوەى مانایەكى دى كەئەویش خزمەتكردن و دیارى پێدان و دڵخۆشكردنى یەكترە لەسەر حیسابى ئەوانى تر،كەڕەنگدانەوەى ئەم مانایەى گەندەلى لەزانكۆدا بونى هەیە، لەدیارترین نمونەدا ئەو گەمە نالۆژیكیە بى ئیتیكیەیە كە مامۆستایانى زانكۆ لەسەر حیسابى زانست لەبەرامبەر خوێندكاردا دەیكەن كەبەنمونە لەبەشى كۆمەڵناسى زانكۆى سلێمانى بەئاشكرابونى هەیە.لەخشتەى وانەكانى خوێندكاراندا دەردەكەوێت كەمامۆستاكان بەشێوەیەكى گشتى چەندین پسپۆڕییان هەیە تادەگاتە ئەوەى تیادایەتى تەنها یەك مامۆستایە و پسپۆڕى لە شەش بوارى جیاوازدا هەیە كەهەمو ئەمانەش لەچوارچێوەى تواناى كارى فكرى مامۆستایەكى زانكۆ دەردەچێت بۆ بون بەفەیلەسوف كەوەك لەرۆژنامەى هاوڵاتى ژمارە(482) چوارشەمە 17/12/2008 لەسەر ئەم بەشە یەكێك لە خوێندكارەكان بابەتێكى نوسى بو بەمانشێتى مامۆستا یان فەیلەسوف ، ئاماژە بەو گەمە زانستیانە دەكات كە مامۆستاكەى لەماوەى چوار سالدا كردویەتى تا دەگاتە ئەوەى كە ناوى دەنیت فەیلەسوفى پێچەوانەى سەلمێنراوى سقرات ئاسا تەنها شتێك كەدەیزانێت ئەویش ئەوەیە كەوادەزانێت هەمو شتێك دەزانێت ،بەلام سەیر لەوە دایە لەبەرامبەر ناڕەزاى بون لە گەندەڵى دا خوێندكارێكى بەشى كۆمەڵناسى ناوى خۆى لەنوسینى بابەتە كەدا ئاشكرا ناكات ، كەڕەنگە ئەمەش پەیوەندى دار بیًت بەو واقیعەى كە ترس تیادا بالادەستە ترسیش تەنها بەرهەمى هێزێكە كەخاوەنى عقڵێتێكى دیكتا تۆرین ، چونكە هەرچەندە هەڵوەستەكردن و ئاشكراكردنى كردەى گەندەڵى كارێكى قورس و گرانە بەڵام مرۆڤ دەبێت لەپێناو ڕۆبەڕوبوونەوەى كردەكانى دژ بەمرۆڤایەتى سەركەوتنى ئایندەى مرۆڤ و مرۆڤەكانى كۆمەڵگاى خۆى هەمو شتێك بەخت بكات .
چونكە كردەى گەندەلى كەچوە چوارچێوەى خزمەتەوە ،ئەوە مەترسى دارترین كردەیە كە ئۆلۆ مەزییەك دروست دەكات كەپلەى شیكردنەوەى تیادا دەگاتە فەنابوون كەوەك ماركس بەدۆخە دژە مرۆڤایەتیەكان باسى دەكات و پێی وایە ئەم كردەیە تەنها هێزى تواندنەوەى خودییەكان لەكۆمەڵگادا بەرهەم دێنى هەر ئەم هێزەگەندەلیە لە زانكۆدا ئایندەى كۆمەڵگا و خوێنكاران دەخاتە بەردەم مەترسى گەورەوە. هەروەها حوكمەتیش دەخاتە بەردەم بەر پرسیارێتییەكى مێژویی چونكە كلیلى گۆرانكارى لە كۆمەڵگادا زانكۆیە و كلیلى گۆڕانكارى لەزانكۆدا دەبێت بەشى كۆمەڵناسی بێت ،وە بەگەندەڵبونى ئەم بەشە ماناى ئەوەیە لەزانكۆدا مرۆڤ و بەهاكان ماناى ڕاستەقینەى خۆیان لەدەست داوە و ،گەندەڵى ترس و بەرژوەندى خۆ بەشت زان بونەتە ئەخلاق و ڕەفتارى زاڵ كە دەر ئەنجامەكانى ئیستیخلالكردنى تواناكانى تاكەكەسى و دواتر بەئیستیخلالكردنى دەسەلاتى گشتى كۆتاى دێت كەدەكەوێتە بەردەم دوگریمانە كەیەكەمیان بەردەوامى گەندەڵییە كەدواجار لەو حەقیقەتە دا خۆى دەدۆزێتەوە كە دەوترێت هەمو شتێك لە تەنكى د ا دەپسێت تەنها گەندەلى لەئەستوریدا ،دوومیان دەركەتەى بەرزبونەوەى ئاستى هۆشیاریە لەئەنجامى خوێندنەوە كۆمەڵناسی یەكان چونكە زانستى كۆمەڵناسى تواناى گۆڕانكارى هەیە لەهەمو بوارەكاندا و توناى ملكەچ بونى ئەوانەشى هەیە كەلەپاڵ ئەم زاننستە پیرۆزەدا خوى بەشت زان تیایان دا گەورەدەبێت ،وەزانستى كۆمەڵناسیش كردەیەك لەمرۆڤدا دروست دەكات كەئەویش ئەوەیە فێرمان دەكات (ڕووبەڕوو بونەوەى گەندەلى ئەركێكى نیشتیمانى و یاساى و ئەخلاقییە) ،بۆیە دەبێت ئەم رەخنانە بەدیوێكى فەناتیزم دا وەرنەگیرێت و ماناى Cancel كردنەوەى یەكتر نەبێت لەسەر ئاستى سڕینەوە،چونكە بناغەى كۆڕانكارى لە رەخنە گرتن لەیەكتر دروست دەبیت كەوابو پیویستە ئەم رەخنانە پێداچونەوە بێت بەو گەندەڵیانەى كە بەناوى خزمەتەوە بە خوێندكاران دەفرۆشریت ، چونكە ئەگەر هەریەك لەئاست خۆمانەوە مانایەكى جوان نەدەین بەگەندەلى بەكردەویەكى قێزەون تەماشاى بكەین ئەواچیدى گەندەڵى نابیتە خزمەت وە مەترسى دارترین گەندەڵیش خیانەت كردنە لەتواناى پسپۆرى زانستى بەكارهێنانى پسپۆرى جیاواز جیاواز بەتایبەت ئەگەر ئەم كردەیە لەلایەن مامۆستایانى زانكۆوە بێت ئەوا پیویستە بە پێى یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و چیتر شایستەى قبوڵكردن نەبێت چونكە سەربارى ئەوەى كەمافى كەسێكى تردەخوات لەبەدەست هێنانى پسپۆریدا ئەو حەقیقەتەش بەخۆى دەدات بەناوى خزمەتەوە لەپاڵ گەندەڵى دا خۆڵ بخاتە چاوى حوكمەت و بەرپرسانى سیاسى ولاتەوە بۆئەوەى كەم و كوڕییە كان نەبینرێت لەپێناوى بەرژەوەندى تایبەت دا ، كەواتە ئەم جۆرە گەندەڵیە پیویستە دابنرێت لەچوارچیوەى خیانەتى (نیشتمانى و نەتەوەى و ئەخلاقى و مرۆڤایەتى و زانستى)دا .





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە