دوو شاعیر

Wednesday, 21/09/2011, 12:00

1568 بینراوە






یەكەم شاعیر ؛

كۆشكی پاشا و

تاجی پاشا و

تاشاژن و شازادەیشی بە ووشەی جوان ئارایشتكرد .

دووەم شاعیر ؛

چەكی ووشەی كردە شان و لافی یاخیبونی لێدا .

هێندەی نەبرد

یەكەم شاعیر لەگەڵ تاج و كۆشكی پاشا

بەیەكەوە توانەوە

ووشەكانی وەك باڵندە هەڵفڕین و

بۆ ناو هێلانە چوونەوە .

هەر هەموویان لەگەڵ یەكدا

بەرەو عەدەم گل بوونەوە.

دووەم شاعیر ؛

كە ئەو دەمە جەلادێكی كۆشكی پاشا

ملی كردبوو بە پەتا بوو بە یەكەم پاڵەوان و

لە ئە فسانەی نەمریدا ،

تا هەتایە بانگی سەركەوتنی ئەدا
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە