پەیامێکی درەنگ وەخت بۆ سەیدا موشیرو هاوڕێکانی - شەهیدانی دەستی غەدرو خیانەت!

Wednesday, 10/12/2014, 12:00

1748 بینراوە


٦/١٢/٢٠٠٥ بارەگانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کەوتنە بەر شاڵاوو پەلاماری دڕاندانەی سەرانی بنەماڵەی ٣١ی ئاب و لە کردوەیەکی تیرۆریستی دڕندانە و ترسۆناکانەدا سەیدا موشیر و سێ لە هاوڕێیانی شەهید کران و بوونە سومبولی پەیامی چاکسازی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران، بوونە شەهیدی دەستی غەرد و خیانەت. وەک پیشەی هەمیشەیان ، پاڵەوانەکانی ٣١ ی ئاب کە هەمیشە لەبەردەم دوژمندا بە چۆک داهاتوون، بەڵام لەبەرامبەر مرۆڤی ئازادیخواز و ڕۆشنفکر و و مەدەنی ، وەک ڕەوەی گورگ ڕەفتاریان کردووەو ڕەفتار دەکەن. ئەو کۆمەڵە ئاسایشە و ئەندامانەی ڕیکخستنەکانی حیزبەکەی ٣١ی ئاب کە دەستیان چووە خوێنی سەیدا موشیر و هاوڕێکانی، دەستیا چوو سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو و تاڵانکردن و دزینی کەلوپەلەکانی ، دەبێت بزانن ، هەرگیز ئەوان کورد نەبوون و کورد نین، ئەوان زۆڵە کورد و خائین و خۆفرۆشی بەر دەرگای بنەماڵەی ٣١ی ئابن و خوێنی گەش و ئاڵی سەیدا و هاوڕێکانی قەرزێکە لەسەریان، کۆن دەبێت، وەلێ هەرگیز نافەوتێ و دەبێت ڕۆژێک بێت، زوو یان درەنگ ئەو قەرزە بدەنەوە ، دەبێ مناڵەکانیان هەتیوو بکەون هەروەک چۆن مناڵەکانی سەیدا هەتیوو کەووتن، دەبێ ژنەکانیان بێوەژن بکەون، هەروەک چۆن هاوسەری سەیدا بیوەژن کەوت، دەبێت دایکیان شیوەنیان بۆ بکەن، هەروەک دایکی سەیدا شیوەنی کرد. بەڵام ئەم مردنی ئەوان و مەرگی سەیدا دوو شتی جیاوازن، سەیدا بەسەربەرزی شەهید بوو، ئەوان دەبێ بەسەر شۆڕی بمرن !

بەڵێ ئێستا لە نۆهەمین ساڵیادی شەهیدکردنی ئەم پۆلە مرۆڤە جوامێر و سەربەرزانەین کە جاڕی بەگژداچوونەوەی گەندەڵکارانیان داو بە خوێنی خۆیان مێژووی پڕسەروەری خۆیان نەخشاند. خوێنی ئەوان هێستا سورو ئاڵە لە بەرچاو و لە ناو دڵمان . ئەوان ڕۆیشتن ، بەڵام هێشتا پەیامەکەیان زیندوو و درەوشاوەیە لەلامان. ئێمە هەزاران گەنجی ئازا و چاونەترس و بە وەفا بۆ سیدا موشیر و پەیامەکەی هەرگیز ئامادە نین خوێنی سەیدا لە بیر بکەین یان سازشی لەسەر بکەیت. بە پشتیوان خواو هێز و ووزەو باوەڕی پتەومان ڕۆحە پاکەکەی سەیدا شاد و شادتر دەکەین!

وێرای نەفرەتی دە بارەو سەد بارە بۆ بنەماڵەی خۆفرۆشی ٣١ی ئاب و جاش و خۆفرۆشەکانی لە ئاسایش و ڕێکخستنەکانی کە دەستاین چووە غەدرو خیانەتی شەهیدکردنی سەیدا و هاوڕێکانی، پەیامی توندیش ئاڕاستە یەکگرتوو و سەرکردایەتیەکەی دەکەین ، خوێنی پاک و گەشی سەیدا لە یاد نەکەن و دەست لەگەڵ خائینان و نیشتمان فرۆشانی پارتی تێکەڵ نەکەن و هەمیشە و لە هەموو مامەڵەیەکیان لەگەڵ پارتیدا تابلۆی بە خوێن نەخشاوی سەیدایان لەبەر چاو بێت، هەڵوێستێک وەرنەگرن ڕۆحی سەیدا ئازار بدات، سازشێك نەکەن داخ بکات بە رۆحی بەرزەفڕیدا

لە یادی نۆهەمین ساڵیادی شەهیدانی بادیناندا، هەزاران سڵاو لە گیان پاکی ئەو شەهیدە سەربەرزانە

نەفرەت لە تیرۆریست و گەندەڵکار و نیشتمانفرۆشانی بنەماڵەی ٣١ی ئاب ، ڕوو ڕەشی بۆ خۆیان و مێژووی پڕ لە خیانەتیان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە