مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


تەسلیم بوونەوەی نەجمەی ‌غولامی...

Tuesday, 14/12/2010, 12:00

1722 بینراوە




نەجمەی کۆنگرەی پارتی و هونەرمەندی شەهید جەمالی موفتی پێشمەرگەو هونەر مەرندی سەردەمی دوای ڕوخانی شای ئێران بوون..
شەهید جەمالی موفتی ساڵی ١٩٧٩ لەتاران دەبێت بۆ ئەوەی سەفەری ئەوروپا بکات پەرە بە هونەرەکەی بدات، کاتێک هەواڵی ئەوە دەبیستێت کە جمهوری ئیسلامی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی داگیرکردۆتەوە، لەجیاتی سەفەری ئەوروپای جانتاکەی هەڵدەگرێت و دەگەڕیتەوە کۆردستان دەبێتە پێشمەرگەی کۆمەڵە!!
پاشان لەناو شاری مهاباد شەهید دەبێت، ئەوەیە هەڵوێستی جوامێرانەی ئەو سەردەمەی جەمالی موفتی و هەڵوێستی ئێستای نەجمەی غولامی..
نێوانی ژیان و مەرگ تەنیا هەناسەیەکە، نێوانی پاکی و خیانەتیش هەنگاوێکە، نێوانی هەڵوێستی شەرافەت مەندانەو بێ شەرەفانە تەنیا چەند چرکە ساتێكە..
لەماوەی ڕابوردوو زۆرمان بینین بۆ چەپکی دۆلاری بنەمێلە خۆیان وڕابوردویان داهاتوشیان فرۆشت، دیار ترینیان حەمە سەعید حەسەن و مهاباد قەرداخی کەچەند سوک و ڕیسوا بوون، بە ڵام ئالەم کاتوو ساتەدا کە نەجمەی غولامی وەک ئەستێرەیەکی هونەری کوردی و خاوەن بەرنامەی سەر شاشەی نەورۆز تی ڤی،شتێکی چاوەڕوان نەکراو بوو، ئاخر نەجمە خواو بێت، هەر دوێنی بوو پارتی ڕێگری کرد لە کۆنسرێتەکەت و سوکایەتیان پێ کردی، ئاخر دوێنێ بوو یادی ئەو گەریلایانەی میزۆپۆتامیاتان کردوە کە پارتی لەساڵی ١٩٩٧ بێ سەرو شوێنی کردن .. ئێستاشی لەگەڵدا بێت تەنانەی شوێنی گٶرە بە کۆمەڵەکەشتان پێ ناڵێت..
بەپێی دوا لێدوانی بەرپرسێکی پەکەکە ژمارەی گەریلا شەهیدەکانی پەکەکە کەلەشەڕی پارتی کوژراون زیاتر لەو شەهیدانەی کەلە شەڕی تورکیا گیانیان لدەست داوە..
نەورۆز تی ڤیش بیەوێت نا نەویەوێت، پارتی گۆڵێکی گەورەی لەم شاشە ئازادە کرد، بەڵام ئاخۆ جارێکی تر نەجمە لە ڕوی دێت بێتەوە سەر شاسەی نەورۆز تی ڤی و بڵی ئێوارە باش کوردستان باس لە ئازادی و مافی مرۆڤ و شەهید کردنی ڕۆژنامە نوس بکات بەدەستی سەرانی پارتی..
هیچ دور نیە بەرپرسانی نەورۆز تی ڤی پاساوێکی لاواز بۆ چونەکەی نەجەمە بۆ کۆنگرەی پارتی بهێننەوە ، بۆ نموونە بڵێن، خۆ نەناوئی ئێمە نە چوە بەناوی خۆیەوە چوە بەڵام ئەم پاساوە زۆر لاوەزە کەس بە دۆلارێکی پارتی نایکڕێت، بۆیە دەبێ کارمەندانی نەورۆز تیڤی نەیەڵن جارێکی میوانە هونەر فرۆشەکەی کۆنگرەی پارتی بگەڕێتەو سەر شاشەی نەورۆز تی ڤی، نەجمەش بەدوای تەلەفزیۆنێک و کاسبیەکەی تردا بگەڕێت..
هاوڕێ ی ئازیزم ئازاد فایق محەمەد وتارێکی زۆر بەپێزی لەسەر هەمان نەجمەی تەسلیم بۆوە نوسی ، بەلام لەبەر ئەوەی منیش چەند جارێک میوانی ئەم شاشە ئازادەی نەورۆز تی ڤی بووم . حەزم کرد ئەم چەند دێڕەی بۆ بنوسم..

http://www.kurdistanpost.com


 








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە