کۆنگرەى 13 ى پارتى کۆنگرەیەکى شوومە

Tuesday, 05/10/2010, 12:00

1510 بینراوە


دیارە ژمارە 13 بە ژمارەیەکى شووم ناسراوە دیارە ئەمەش لە شەنسى کەسێک بۆ کەسێکەوە دەگۆرێت کە شوومە یان نا بەلام هەموو ئاماژەکان ئەوەمان پێ دەلێن کە کۆنگرەى 13ى پارتى کۆنگرەیەکى شوومە لە بەرچەند هۆکارێک یەکێک لە و هۆکارانە دەرچوونى ئەو کۆنە بەعسى و کۆنە جاشانەى کە لە هەلبژاردنە رووکەشەکەى هەلبژاردنى ئەندامانى کۆنگرە کراوە و لێوان اێو بووە لە تەزویر و فرترو فێل و مل شکاندنى هە ڤالانى خۆیان و بە تایبەتى لە سنورى لقەکانى (2، 10، 16، 23، 24) کە زۆربەى ئەندامانى دەرچوو کۆنە جاش و کۆنە بەعسین ئەوانەى رۆژانى سەختى خەبات پێشمەرگە بوون دەرنەچوون لە بەر تەزویر ى مسئول لقەکان بۆ جاش و کۆنە بەعسیەکان بۆیە یەکێک لەو کۆنە جاشانەى کە دەرچووە گوتبووى ئێمە هەر لەکۆنەوە لەو هەڤالە پێشمەرگانەمان بردبووە کە ئەوان پێشمەرگە بوون و ئێمە جاش بە گالتەجارى ئەم رستەیەى پێ گوتبوون و گالتەى پێ کردبوون بەلام ئەم کادیرە دلسۆزانە چاوەروانى ئەنجامى سکالاکانیان دەکەن لە لێژنەى باڵاى کۆنگرە ئەگەر ئەنجامیشى نەبوو ئەوا هەلوێستێکى توند وەردەگرن چیتر ئامادەنین ببن بە پیاوى مسئول لقەکان و زەلیل بکرێن لە بەر دەستى کۆنە جاش و بەعسیەکان بۆیە ئاماژەکان پێمان دەلێن ژمارە 13 رەنگە مەرگى پارتى بەدواوە بێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە