بنەماڵەی بارزانی بە دیکتاتۆریەت و خوێن ڕشتن دەیەوێت لە تەنگژەکانی خۆی دەرباز کات!!

Sunday, 12/09/2010, 12:00

1599 بینراوە


گەرمەپێوی هیستریای بنەماڵەی بارزانی،گەیشتۆتە دوا قۆناخەکانی تەقینەوەیەکی کارەسات سازو مەرگ ئامێزی تراژیدیا لە کوردستان. تیرۆرکردنی شەهید سەردەشتی ڕۆژنامەنووس و خوێندکار،ئەو سەرەتاو دەسپێکە بوو کە بنەماڵەی بارزانی لە ڕەگ و ڕیشەوە هەروەک دارێکی کرم لە ڕەگ و ڕیشە دراو هەژاندو ڕاتەکاند.بنەماڵەی 31ی ئاب، 31ی ئابی ڕیسوایی و ڕووڕەشی خیانەتی بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی، بە جۆرێک تێکەوتوون گەر کات بگەڕێتەوە بۆ دواوە، هەر گیزاو هەرگیز ناماقوڵی واناکەن جارێکی تر سەردەشتی ڕۆژنامەنووس شەهید ناکەن.... بەڵام لە دەستیان چوو، بە گیان ڕفاندنی سەردەشتێک، بەملیۆنان سەردەشتیان بۆ مەرگی خۆیان دروستکردو وەئاگا هێنا. پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیان لە کۆمەڵگای کوریدا بەرەو لێژی و شکستی گەورە کەوتۆتە گەڕ.مەسعود بارزانی سەرۆکی بنەماڵەی تاڵانچی و دیکتاتۆرو ڕاستنەگۆ، تا ئێستاش هیچی بۆ کەس و کاری شەهید سەردەشت و ڕای گشتی خەڵکانی کوردستان ئاشکرا نەکردوە، وە ناشتوانێت ڕاستیەکەی شەهید کردنی سەردەشت عوسمان ئاشکرا بکات و بەڕای گشتی جەماوەری کوردستانی ڕابگەیەنێت. ئەمەش لەبەر هۆکارێکی بچووک، ئەویش ئەوەیە کە مەسعود بارزانی خۆی بڕیاردەری تیرۆرکردنەکە بووە، جێ بەجێکردنیشی بە دەستی مەسروری کوڕی ئەنجامدراوە. ئەوەش ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر بۆ تەواوی کۆمەڵانی خەڵکانی کوردستان ڕوون و ئاشکرا دەبێت. بێدەنگ بوونی بنەماڵەش لە ئاست کێسەکەی شەهید سەردەشت، شایەتیدانێکی ڕاستەقینەو بەڵگە نەویستە، لەوەی کە تاوانبارو بکوژانی سەردەشت تەنها بنەماڵەی بارزانی دزو تاڵانچی ڕەفتار داگیرکەرە.مەسعود بارزانی قارەمان و سەرۆکی 31ی ئاب، تەواوی هەوڵەکانی لە دەسەڵاتدا ئەوەیە کە کۆمەڵگای کوردی بە خاک و مرۆڤەکانەوە کۆنترۆل بکات و بیخاتە ژێر دەسەڵاتی بنەماڵەکەی بە هەر نرخێک هەبێت، بۆ بە هێز بوونیان و مانەوەیان لە دەسەڵاتدا. ئەوەتا هەر لە دوای ئەو تاوانە نامرۆڤانەیان دەرهەق بە شەهید سەردەشت و کاردانەوەکەی بەرەی گەلی کوردستان لە ڕژانە ناو شەقامەکان، بنەماڵەی دزوتاڵانچی هەر وەکوو دڕندەیەکی بریندار بە شێوەیەکی بازنەیی بەدەوری خۆیاندا، بەرەی شەڕو تیرۆریان کردۆتەوە بە نەهێنی و ئاشکرا، لە پێش هەر هەموو لایەکیش دژ بە یەکیەتی نیشتمانی و دۆستەکانی. وە بە شێوەیەکی زۆر وەحشیگەرانە و دڕندانە کەوتۆتە پەلاماردان و دەمکوتکردنی ڕۆژنامەنووسان و دەنگی ئازاد. بنەماڵەی بارزانی لە ڕووی دەرونیش هاوسەنگیان لار بووەو توشی نەخۆشیەک بوینە کە ناوی ڕۆژنامە نووسە، چونکە هەرهەموو پێنووس بەدەستێک و ڕۆژنامە نووسێکیان لێ بووە بە سەردەشت عوسمان . بنەماڵەی بارزانی دەبێ ئەوەش بزانن، ئێمەی بەرەی گەل لە سوپای سەردەشتەکان ، ڕۆژنامە نووسان، ڕۆشنبیران، خوێندکاران، تەواوی کۆمەڵانی خەڵکانی بەش مەینەت و زوڵم لێکراوی بە دەستی ئێوە، هەروەها ئەو ڕێکخراوو گروپ و حزبانەی کە دژ بە بە ئێوەی دزو تاڵانچی ڕەفتار داگیرکەرە، هەرچیەک بکەن هەرچەند دەسەڵاتی خۆتان بە شێوەیەکی نایاسایی و دیکتاتۆرانە، هەرچەند تیرۆرمان بکەن، بەیاسا قەرەقوشیەکانتان تۆڵەمان لێبکەنەوە، لەسەر دەنگ هەڵبڕینمان دژ بە بێ ویژدانی و نا دادپەروەری و دزی و تاڵانی و خیانەتەکانتان، بە تایبەتیش 31ی ئابی ڕیسوایی و سەرشۆڕیتان. ئێمەی بەرەی گەل فراوانترو پتەوتردەبین ڕق ئەستور دەبین، وشیارتر دەبین، چاکتر دەتانناسین، زۆر چاکتریش وەهمی بارزانیەت و مەلا مستەفامان بۆ ئاشکرا دەبێت، وە لەو بێ ئابڕویی و شەرمەزارییەی ئێستا کە سەرۆک خێڵێک سەرۆکمانە، لە کات و ساتی خۆیدا، لە گەڵتان یەکلایی دەکەینەوە خۆمان ڕزگار دەکەین. خۆشمان لە بێ ئابڕوویی و شەرمەزاری سەدەی بیست و یەکیش، لەوەی سەرۆک خێڵ و ئەقڵیەتی خێڵ دسەڵات و سەرۆکە، پاکدەینەوە...! نمونەیەکی تر لە نەخۆشی دەروونی بنەماڵەی بارزانی تۆڵە کردنەوەی لەو کەس و لایانانەی کە دژ بە 31ی ئاب هەڵوێستان هەبوو، لەوانە قادر عەزیز هاوپەیمانی یەکیەتی نیشتمانی لە بەرەکەی دژ بە 31ی ئاب. بنەماڵەی بارزانی و پاراستنەکەی دوای ئەوەی خەڵکە بێ زاخ و نزمەکانی ناو مەکتەبە سیاسیەکەی زەحمەتکێشان دابڕاند، ئەوەتا بە یەکجاری بە یاساو حوکمی قەرەقوشانەیان، بە حوکمی دادگا ئەو دادگایەی کە هەموو شتێکی هەیە تەنها سەربەخۆیی نەبێت ناوی حزبەکەیان دا بەو چروکانە لە پیاوەکانی خۆیان... بەوەش بنەماڵە پێی وایە کە بەشێکی لە تۆڵە سەندنەوەی لە قادر عەزیز لە سەر 31ی ئابەکەیان کردەوە، هەنگاوی دووەمی بنەماڵەی بارزانیش ئەوەیە، هەمان سیناریۆی عەبدول خالق زەنگەنە دوو بارە بکاتەوە، لەگەڵ ئەم ئەندامە مەکتەب سیاسیانەی زەحمەتکێشان، ئەو دەستەمۆیانەی باوەشی بنەماڵە، لەو کۆنگرەی کەوا خەریکن بیبەستن، بە یەکجاری بیانباتەوە ناو پارتیە ڕوزەردەکەی، بۆ ئەوەی لە ڕووی یاسای خۆیان و سیاسەتی دیکتاتۆریان بڵێن حزبێک نەماوە بە ناوی زەحمەتکێشان، بۆ زیاتر فشارو پەڵەپەستۆی سیاسی خستنە سەر قادر عەزیز. بەڵام من پێموایە، ئەو قسەیەشم بۆ کاک قادرعەزیزە، بنەماڵەی بارزانی بە کینەو دڵڕەشی و حەماقەتی سیاسیانەی خۆیان گەورەترین خزمەتیان پێت کرد، قسەی خۆمان بێت ناوی حزبی زەحمەتکێشان لە ڕووی سومعەو وەزن و کێشیەوە ڕێک وەکو(حسک)ی جارانی لێهاتبوو لە ناو جەماوەردا، لێرەدا هەق وایە سوپاسێک بۆ مەسعود بازانی بنێریت بەوەی کە ئەو ڕزگاری کردیت لە حزبی زەحمەتکێشان و مەکتەب سیاسیە چروکەکان. پاشان هەروەک هەموومان دەزانین خەباتکردن لە پێناوی خەڵکانی چەساوەو بەش مەینەت بە ناوەرۆکە بە ناو نیە، گرنگ ئەوەیە ناوەرۆکی فکرو سیاسەت و تێکۆشانت بۆ دیموکراسیەت و دەربڕینی ڕای ئازادو مافی مرۆڤ و نەهێشتنی گەندەڵی لە کۆمەڵگای کوردیدا چیە؟ ئێستا خۆتان هەن ئەندامێکتان لە پەڕلەمان هەیە، بە ناوێکی نوێ وەک ئۆپۆزسیۆنێکی کارا وەرە ڕیزی ئۆپۆزسیۆن باوەڕکەن دەتوانن لە جاران پتەوترو بە هێزتر بێنەوە بەرەی گەل بۆ لوت شکاندنی بنەماڵەی بارزانی دزو تاڵانچی. لە لایەکەی تریش بنەماڵەی بارزانی شەڕی خۆی دژ بە یەکیەتی بەکردەوە ڕاگەیاندوەو دەستپێکردوە، بەڵام یەکیەتی سۆسیال دیموکرات لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیدا تووک نەرمی لە بەرامبەر بنەماڵە هەڵبژاردووە و تاوانەکانیان دژ بە خۆی دادەپۆشی و خۆی زۆر سەخڵەت ناکات. ئەو یەکیەتیەی کە لە هەر هەموو ژیانی خۆیدا لە دژی ئەفرادی بارزانی خۆی نەبەستوە... کە چی ئەمڕۆ هاتووە بە گەندەڵی ستراتیژی خۆی تەسلیم بە بنەماڵە کردوە، بنەماڵەش ڕۆژانە هیچ نەماوە پێیان نەکات، ئەوەتا لێشیان دەکوژێت یەکیەتی هێندە تووک نەرم بووە هەر قسەش ناکات.... یەکیەتی نیشتمانی گەر وا بڕوات بنەماڵەی دزو تاڵانچی 31ی ئاب لێشتان هەڵدەگرێت بەزۆر ئەو کات تۆڵەی عاری خۆشتان لە بنەماڵە ناتوانن بکەنەوە. بەس نیە؟ بەرەو کوێ؟. قسەمان ماوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە