گەندەلیەكانى پاریزگاى هەولێر روو لە ئاشكرابوونە.

Friday, 23/10/2009, 12:00

1578 بینراوە


دوابەدواى ئاشكرا بوونى گەندەلیەكانى ناو پارێزگاى هەولێر, نارەحەتى كەوتۆتە نێوان ئەو گروپانەى كە دەستیان گرتووە بەسەر پارێزگاى هەولێر و ساڵانە بە چەندان ملیار دینار لە پێناوى بەرژەوەندیەكانى خۆیان بەكار دەهێنن. وەرگرتنى پارە بە شێوەى ناقانونى لە لایەن شلیمون ایوان مدیر تەندەراتى پاریزگاى هەولێرو, وە ئاشكرا بوونى ئەو ئەو پرە پارانە واى لێهاتووە كۆمپانیاكانى تریش زۆر بە ئاشكرایی باسى خۆیان دەكەن كە چەند پارەیان داوە بە شلیمون و محمد على. بۆیە شلیمون نارەزایی خۆى نیشان دەدا بەرامبەر بە ئاشكرا بوونى ئەو زانیاریانە.
تا ئێستا تەنیا گەندەلیەكانى گروپى باڵى نوزاد هادى ئاشكرا بووە, كە بریتین لە شلیمون ایوان مدیر تەندەرات و محمد على سەرۆكى كردنەوە و شى كردنەوەى تەندەرات و اسعد احمد مدیر پلاندانان. ئەو دزیانەى كە دەكرێن هەموو لە ژێر چاوودێرى ووردى نوزاد هادی كراوە و بەرامبەر بەو دزیانەى كە ئەو گروپە بۆ نوزاد هادیان كردووە, نوزاد هادى یەكەو 600 مەتر زەوى لە ناوچەرگەى شارى هەولێرى داوە بە شلیمون ایوان و اسعد احمد, وە بۆ محمد علیش یەكەم دامەزراندنى بە پلەى خبیر دایمەزراندوە. چگە لەمانەش بۆ هەموو مهندسەكانى تریش, كە لەژێر دەستى ئەو گروپە ئیش دەكەن هەریكەو 20 بۆ 25 ساڵ خزمەتیان بۆ زیاد كراوە, وە هەندیكیشیان خزمەتیان لە تەمەنى خۆیان زیاترە!!!. 
تاهیر عبدولله زۆر جار نوزاد هادى ئاگادار كردیتەوە و نارەزاى خۆى نیشان داوە بۆ ئەو دزى كردنانەى كە گروپەكەى نوزاد هادى بە ئاشكرا دەیكەن. وە گروپەكەى نوزاد هادى هەلسان بە دژایەتى كردنى گروپەكەى تاهیر وەك مهندس كانبى لە لیژنەى شیكردنەوەى تەندەرەكان وە لە ئەنجام ناخۆشى كەوتە بەینى تاهیر و نوزاد لە ئاخیردا كانبی یان دەركرد لەو لیژنەیە, تا بازارى ئەوان زیاتر گەرم بێت.

پێش بركێى نوزاد هادى و تاهیر عبدولله
هەموو كۆتایی ساڵێك نوزاد هادى و تاهیر عبدالله دادەنیشن باس لە پێشبركێى دزى دەكەن كە ئاخۆ كامەیان لە ماوەى ئەو ساڵە زیاتریان دزیوە. لە ساڵانى رابردوو تاهیر عبدالله لە پێش نوزاد هادى دەكەوت لە دزى كردن ئەویش بە جێ بەجێ كردنى پرۆژە راستەوخۆكانى كارەبا و دروست كردنى باخچەكان وەك فولكەى " بەتەماى خوا " واتە " پەنا بەخوا" كە چەندان ملیۆن دینارى تیا دزرا و پرۆژەكەش بە سەقەتى مایەوە بۆیە ئەو ناوەى لێنرا. وە ئەوسالیش تا نزیكەى مانكى 5 تاهیر عبدالله هەر لە پێش نوزاد هادى بوو بەڵام دواى ئەوەى نوزاد هادى هەلسا بە ئیحالە كردنى باخچەى شوینى دەلالخانەى كۆن بە 7 ملیار دنیار توانى ئاڵاى دزى كردن بەلاى خۆى بشەكێنیتەوە و بە پێش تاهیر عبدالله بكەوى.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە