دەسەڵات و موعارەزە،چیدەكەن؟

Monday, 28/01/2013, 12:00

1547 بینراوە



*دەسەڵاتى كوردى بۆجارێكى تر لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن ئاشت دەبێتەوە و لەدواى بگرەو بەردەیەكى زۆر وەك فلیمى هندى، دوو برا كە نیشانەكەى ملى یەكتریان ناسیەوە و باوەشیانكردبەیەكدا و پلانێكى ووردى پێنج قۆڵیاندانا بۆ كۆبوونەوەو بە چوارلایەنى دانیشتن و دووبەدوو سەردانى دانەدانەیان كرد و وابڕیارە(3بە2)جارێكى تر وەكو تازە دڵدار پاكێج و پڕۆژە بگۆڕنەوە .
چاودێر و سیاسەتناس و پیتۆڵەكانمان واى بۆدەچن و پێیان وایە : ئەم كۆبوونەوانەش فت و بەدەردى ئەوانەى تر دەچن ، چونكە میوە لە عەلوەكەى سلێمانى هەر ماوەو هەتا ئێستا هیچ بۆ ئێسك و پروسكى ئەنفالەكان نەكراوە و (پەشێو) یش بستێك زەوى گەندەڵنەكراو نابینێتەوە تیایدا هەمووشتێكى مەزات بكات بۆ ئازادى مرۆڤى كوردى.
* كەواتە خەپاندنى بەرامبەر ، كاتكوشتن تاتێپەراِندنى17ى شوبات و بەهار ، رووكەشى چاكسازى و پینە و پەڕۆ ، پەتاى جوت هەڵبژاردنى شارەوانى و پەرلەمان ، هەموو ئەمانە مۆتەكەى كۆبوونەوەكانن و خەڵكى ناهەقیان نیە متمانەیان نەبێت و بە هەموو تەپڵێك هەڵنەپەڕن و بە دەنگى بەرز لەگەڵ (عەبدوڵا پەشێو) دا بڵێن : تا پرتەقاڵ و سێو ومۆز مابن كۆبوونەوەكان قەدتەواونابن
توخوا ئەمجارە كەكۆبوونەوە چەرەس و سێوى سەرمێزەكانیان هەموو وەلانێن
ئێسك و پروسكى ئەنفالەكانیان لەبەردەم دانێن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە