ئایا ناوه‌رۆکی پرۆگرامه هونه‌رییه‌کان ،وه‌ک دیزاینی ستۆدیۆکانیان نوێ و به‌نرخن؟؟
Tuesday, 24/11/2009, 12:00
1316 بینراوە
ئه‌وه‌ی حه‌ز به به‌بواری هونه‌ری گۆرانی و موسیکی کوردی بکا،بێگومان حه‌ز به به‌رده‌وامی و پێشکه‌وتنی ئه‌م بواره ده‌کا له هه‌موو ڕوویێکه‌وه،
ئه‌گه‌ر تیشکێک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و پرۆگرامه هونه‌رییانه‌ی موسیک و گۆرانی له خۆده‌گرێ،زۆر چاک په‌ی به‌و گۆڕانکاریه نوێیانه ده‌برێ که له‌و دوو سێ ساڵه ی دوایی هه‌نگاوی بۆ نراوه،به تایبه‌ت له‌و پرۆگرامانه‌ی که هونه‌رمه‌ندانی گۆرانی بێژ بانگهێشت ده‌کرێن،ئه‌وا گۆڕانکاری ونوێکارییه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی پێوه دیاره،جا چ له ڕوی ستۆدیۆ،دیزاین،ته‌کنیک ده‌رهێنان،ده‌نگ ،وێنه....هتد،به‌ڵام له ڕوی ناوه‌رۆکی پرۆگرامه‌کانه‌وه به‌ڕێژه‌یوکی زۆر که‌م توانراوه ئاڵ‌و و گۆڕ‌و گۆڕانکاری تێدا بکرێ.
به‌داخه‌وه ناوه‌رۆکی پرۆگرامه‌کان هه‌مان پرسیار‌و گفتوگۆ کلاسیکیه‌که‌ی جارانه،ده‌توانین بڵێین که ئه‌و پرۆگرامانه کۆپیه‌کراون به‌دیزاین وستۆدیۆیه‌کی نوێ ،بۆیه ده‌کرێ بڵێین ئه‌و پرسیار‌و وه‌ڵامانه‌ی بینه‌ر له پرۆگرامه‌که گوێ بیستی ده‌بێ ئاشکرایه لای ،چونکه له‌چه‌ندین هاوشێوه پرۆگرامی دیکه گوێ بیستی بووه.
وه‌ک چۆن دیزاین و ستۆدیۆی پرۆگرامه‌کان جوانن،ئاواش ده‌کرێ ناوه‌رۆکی پرۆگرامه‌کان جوان و پڕ بایه‌خ و چێژ وه‌رگربێ بۆ بینه‌ر،ده‌کرێ ناوه‌رۆکی پرۆگرامه‌کان ناسنامه‌ی که‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بۆ بینه‌ری پرۆگرامه‌که ئاشکرابێ،ئاستی مرۆڤایه‌تی،کۆمه‌ڵایه‌تی ،سیاسی،نیشتمانی،خۆشه‌ویستی،وویژدان،هونه‌ری...هتد بخرێته ڕوو.ده‌کرێ ئه‌م پرۆگرامه هونه‌ریانه پر بڕگه‌و هه‌مه‌ڕه‌نگ بێ،ده‌توانرێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێ به بابه‌تی جیا جیا و ڕه‌نگاو ڕه‌نگ،ده‌کرێ به‌ئاسانی زۆر لایه‌نی ئه‌م هونه‌رمه‌نده وه‌ک مرۆڤێکی ئاسایی ببینرێ.
بێگومان ئه‌مه‌ش به‌خۆئاماده‌کردنێکی باش و به بیرۆکه‌ی نوێ و واز هێنان له پرسیاری سواوه،نه‌وه‌ک ناوه‌رۆک ته‌نیا له‌خه‌می گۆرانی داهاتوو بێت ،وه‌ک ئه‌وه وابێ پرۆگرامی گۆرانی داواکراو بێ،ده‌بێ ڕاگه‌یاندن و تێڤێ کوردییه‌کان هه‌میشه ئه‌م ووته کوردییه‌یان له بیربێ که نان بۆنانه‌واو گۆشت بۆ قه‌سابه،.
با ستۆدیۆو ناوه‌رۆکی پرۆگرامه‌کان هاوسه‌نگ بن،پێویسته به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی بایه‌خ دان به دیزاین و ته‌کنیک بایه‌خ به‌ناوه‌رۆک بدرێ،نه‌وه‌ک ته‌نیا ستۆدیۆی به‌نرخ و ناوه‌رۆکیش وه‌ک ده‌بینرێ و ده‌بیسترێ چۆنه.
24/11/09
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست