هه ی داوه شیی فه قیری به خوای زه لامێك بوای ده مکوشتی

Wednesday, 19/08/2009, 12:00

1937 بینراوە


با وکم به هه ست و بۆچۆنی من هه ندێ باوه ری به خۆی که م بوو، چونکێ وه کو بزانم له بیرمه که مندال بووم رۆژێکیان داوام له دایکم کرد که سه موونه کانی کاکم ئه وجاره بداته من به یانیان بۆ فرۆشتنی له کۆلانه کان چونکێ
ئه ورۆژه ی کاکم خه فاره تی هه بوو وابزانم نه هاتبۆوه ماڵێ دایکیشم زۆر به ره حابه ی سه در ناردمی، وا بزانم زۆر فکری دوور نه ده رۆی و له وبارانه وه هه ندێ عه قلی قونده بوو له خۆی نه ده پرسی ئا خر ئه و منداله لۆ بنێرم لۆ کۆڵانان و خه وی لێ تال بکه م و ئیشی منداڵانیش له ووڵاتی ئێمه ش له هه فتاکان باوو بوو هه تا ئێستاش هه رباوه ، هه ندێ باووك و دایك ئیش به منداله کانیان ده که ن هه ندێکیس نایکه ن، چونکه به باشی نا زانن.
دایك و باوکی منیش له جۆری یه که م بوون که پێیان گرنگ نه بوو چی ته ئسیرێکی نه فسی و ئه خلاقی به ره نگاری منداله کانیان ده بنه وه له کۆلانان .که چی هه ندێکی تریش لای خۆیان دایان ده نان تا کاره کانیان وه ربگرن وه ختێ گه وره ده بوون و جیگای ئیشه کانیان پربکه نه وه و خیزانه که ش هه ر خاوه ن به هره که بمیننه وه.باوکیشم تێکه لاوێك بوو له هه ردوولا، له لایێ ناردمی بۆ مه کته ب و هانی ده دام ببم به شتی گه وره و وه زیفه ی زلیش وه ربگرم، له لایه کی تر چاوی له م کاره زه برو ناله بارو کاسبیه سووکه ده پۆشی.
له لایه ك ره وشتی کابرایه کی گوندی و دهشته کیه کی ره شو رووتی هه بوو ،له لایه کی تر فکری سیا سی و هونه ری و ئه ده بی و ژیانێکی پێشکه وتوو خوازانه ی له گه رووی مێشك و بیریدا ده ها ته خوارێ.دایکم که ژنێکی شاره ستانی بوو ره خنه ی له ژیانی ده شته کی بوو که چی نه ك هه ر منی ده نارده ئه م کاره به لکو براکانیشم و منداری براکانیشمی ده نارده که سابه تی کۆلانان.
به هه ردوو چاوه کانم فرمیسکی هه ستی بێکه سی ده رێژم بۆ ئه و رۆژانه ی خۆم، بۆ هه موو مندالانی ئه م جوره دوورگه یه،هه ر له ئه فریقا وه هه تا هیند..بێ گوومان له مندالانی کوردستانیش.داوا له یه زدان ده که م ئه رکی پشت کوڕیان ،ده ستی چلکناویان ، تۆزی سه رو ناوچه وانیان ، بریینی پێیه کانیان، تفی زاری ووشکیان، عاره قه ی پڕ توڕه یی و ره ش و شیینیان ، ره شکی قژی نه شۆراویان، کراسی دڕاوی فه قیریان، چاوی برسی و فرمیسکاوی و ئه و لا ئه ولا سۆریان، په نجه ی ناسکی ژێر قرێژیان، ئاووردانه وه ی پر له هیواو ته نیاییان ، قیژه ی ها واری برسی له سۆزو حه زی سینه ی دایکانیان ده ست گو شینی ده ستی باوکی قه لای عاسیان  .قه ره بوو بکا ته وه یان ته مه نیان کورت کا و ژینیان لێ زه وت کا یان رزگاریان بکا له م مه ینه ته، چونکه وا پێده چێ ئه م هه لبژاردنه ش نه توانێ له م ژیینه یان نه جات بدات.

ڤیینا 19.8.2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە