قایمقامى سۆران چى به سه‌رى كچه‌كانى سۆران ده‌هێنێ؟
Wednesday, 30/12/2009, 12:00
1267 بینراوە
ئه‌گه‌ر چى مانشێته‌كه‌ى سه‌ره‌وه ئازارم ئه‌دات به‌ڵام به خۆم نیه ناتوانم بێده‌نگ بم له هه‌مبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى رۆژانه دژى هاولاتیانى سۆران به گشتى و بارزانیه‌كان به تایبه‌تى بێده‌نگ بم و خۆمى لێى بدزمه‌وه، من پرَ به دڵ ناراحه‌تم كه ناوى كه‌سێك ده‌هێنم و چه‌ند زانیاریه‌ك كه ئه‌و كه‌سه ناخوازێ خۆداش بزانێ بدركێنم به‌لام ئازارى ده‌رۆنى رێگه‌م پێنادات پۆستێكى گرنگى حكومى به كار بهێنرێت بۆ به‌دناو كردن و خۆ تێر كردن به جه‌سته و مال و سامانى خه‌ڵكى خاوه‌ن شه‌هید و خاوه‌ن و زیانى گیانى و مالى زۆر و رابردوویه‌كى پاك و خاوه‌ن شك‌و ، ئازارێكى گه‌وره‌یه كه تاكو ئێستا هیچ ده‌سه‌لات و دادگایه‌ك خۆیان بێده‌نگ كردووه هه‌مبه‌ر به‌و تاوان و چه‌وساندنه‌وه‌ى خه‌ڵك له قایمامیه‌تى سۆران چ له لایه‌ن خۆدى قایمقام و پاسه‌وانه‌كانی وه بێت یان سكرتێره كورسى به‌ر ده‌ره‌كه‌وه بێت، من نازانم پارێزگارى هه‌ولێر له‌و هه‌موو گه‌نده‌لى و تاوانانه ئاگاداره كه واى خۆ بێده‌نگ كردووه یان خوا نه‌خواسته ئه‌ویش له‌قایمقامى سۆران خراپتره؟! به هه‌ر حال ماوه‌ى دوو ساڵه نهێنیه‌ك له ناو دلم حه‌شارداوه و نه‌مده‌ویست بیدركێنم به‌لام مورتاح نه‌بووم و ناتوانم بێده‌نگ بم چونكه گه‌یشتووته لوتكه. ئه‌گه‌رچى من رۆژنامه نووس نیم و پێم خۆش نیه ناوى كه‌س بدركێنم به‌لام ناكرێت و ناتوانم تاوانه‌كه بیخه‌مه ئه‌ستوى كه‌سێكى دیكه، ئه‌گه‌ر به ناوى خوازراوه‌وه‌ش دابه‌زیوم له به‌ر ئه‌وه نیه من گیانى خۆم خۆش ده‌وێت و ده‌كوژرێم ، به‌لكو زیاتر له به‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌مه‌وێت زیندوو بمێنمه‌وه و ئه‌و گه‌نده‌لیانه‌ى به به‌لگه له لاى منن بۆ هه‌موو لایه‌ك بڵاو بكه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر نه من سووم له روحى خۆم نیه و به سه‌دان گه‌نجى وه‌كو من له رێگه‌ى ئه‌مرۆدا گیانى خۆیان به‌خت كردووه و با منیش یه‌كێك بم له‌و گه‌نجه گیان به‌خشانه. له سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك و باوه‌ر پێكراو كه شاهیدى قه‌زیه‌كه‌یه ئاگادار كرامه‌وه كه دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر قایمقامى سۆران (كرمانج عزه‌ت سلێمان) به سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى (5_ 6) كه‌سى بۆ به‌شدارى كردن له خۆلێكى ئیدارى له ولاتى (ئوردن) به‌رێكه‌وتن و له میانه‌ى ئه‌م سه‌فه‌ره‌شدا (وریا كه‌ماڵ) سكرتێرى مێژینه‌ى گشت قایمقامه‌كانى سۆران یاوه‌رى بوو له گه‌ل كوڕ‌ێك و كچێكى رێكخراوێك كه ئه‌و كات له ناو بینایه‌ى قایماقام كاریان ده‌كرد، بریار وا بوو كچێك كه كارمه‌ندى دیوانى قایمقامیه‌ته به ناوى (خ) كه سه‌ر به عه‌شیره‌تى دوله‌مه‌ریه له گه‌ڵ خۆیان به‌رن به‌لام به هۆى ناكوكیه‌ك (وریا كه‌مال) ئه‌و كچه له گه‌ڵ خۆى نابات و له ركى (خ) دا كچێكى دیكه‌ى دوسكى كه ئه‌ویش كارمه‌نده‌له به ناوى (گ . ع) له گه‌ڵ خۆى ده‌بات به‌لام به مه‌رجێك كه ئه‌و كچه خۆى له ولاتى ئوردن ته‌حویلیان بدات و هه‌رچى ئه‌وان بلێن و بخوازن (گ) قبول بكات، دواى قبول كردنى ئه‌و مه‌رجه به‌ره‌و ولاتى ئوردن به‌رێ ده‌كه‌ون و بۆ ماوه‌ى (10) رۆژ له وێ ده‌مێننه‌وه و (ئامینه مه‌حمود) كه ئه‌و كاتى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى دیانا بوو ده‌بێته قایمقامى سۆران به وه‌كاله‌ت، له كاتى گه‌رانه‌وه‌دا هاوكارانى (گ) له‌شى ده‌بینن كه ره‌ش و شین كراوه و مێژراوه به تایبه‌ت سێنگى كه بۆ ماوه‌یه‌ك خۆى ده‌شارده‌وه، ته‌نانه‌ت خۆدى (خ) به چاوى خۆى ده‌بینى و كارمه‌ندێكى دیكه له‌و كاره‌ى (گ) ئاگادار ده‌كاته‌وه. سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه دواى ماوه‌یه‌ك كه كه‌متر له (20) رۆژ بوو قایمقامى سۆران (گ) ره‌وانه‌ى ولاتى ئیران ده‌كات بۆ درونه‌وه‌ى (په‌رده‌ى كچێنى) ئه‌ویش له سه‌ر مه‌سرۆفاتى قایمقامیه‌ت. من لێره‌وه ده‌پرسم كه ئه‌گه‌ر بێت قایمقامى سۆران بلێت ئه‌و كچه بۆ به‌شدارى كردن له خۆله‌كه‌دا هاتبوو، منیش ده‌پرسم ئه‌رێ یه‌كه‌م مه‌رجى به‌شدارى كردن له‌و خۆله‌دا زانینى زمانى عه‌ره‌بى نه‌بوو؟ خۆ ئه‌و كچه بێجگه له فارسى و كوردى هیچ نازانێت. بۆ كه‌سێكى دیكه كه زمانى زانیبایه نه‌ده‌هات.؟ ئه‌مه له كاتێكدایه دوو خۆشكى خزمى ئه‌و (گ) له گوندى (هه‌سنان) له ده‌ڤه‌رى بارزان به ناوه‌كانى (ج و م) به سه‌ردان ده‌هاتنه دیوانى قایمقامیه‌ت و قایمقامى سۆران په‌یوه‌ندى خۆش كردووه له گه‌ڵ ئه‌و دوو خۆشكه كه زۆر جوانن، دواى ماوه‌یه‌ك (م) كه دێته لاى (گ) چه‌ند جار سه‌ردانى خۆدى قایمقام ده‌كات و جارێكیش بۆ ماوه‌ى زیاتر له (2) كاتژمێر خه‌لوه‌ت كردن چه‌ندین موراجع ده‌گه‌رانه‌وه كه گوایه قایمقام كوبونه‌وه‌ى هه‌یه. ئه‌مانه بێجگه له‌وه كه كچێكى دیكه‌ى سه‌ر به عه‌شیره‌تى شێروانى به ناوى (ك) ده‌ستدرێژى ده‌كرێته سه‌ر و ئه‌گه‌ر خۆى به ده‌سته‌وه نه‌دات ئه‌وا ده‌رى ده‌كه‌ن و چه‌ندین جار ئه‌و كچه له گه‌ل پاسه‌وانه‌كانى قایمقام بینراوه كه بردراوه‌ته ده‌ره‌وه ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێك (خ و ك) پێكه‌وه بیراون. ئه‌و ناو هێنانه بۆ ئه‌وه نیه كه ئابرۆى ئه‌و كچانه ببردرێت به‌لكو ئه‌و كچانه له ناموسى خۆیان ده‌ترسێن و ناخوازن له لاى هیچ كه‌سێك باس بكرێت بویه ناچار ده‌بن خۆیان به ده‌سته‌وه بده‌ن، هه‌لبه‌ته چه‌ندین جار (وریا كه‌مال) له ژووره‌كاندا ده‌ستى بۆ ئه‌و كچانه هێناوه و چه‌ند كارمندێك به چاوى خۆیان بینیوه. ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه مشتێكن له خه‌رمانێك و له داهاتوودا زیاتر قسه له سه‌ر بێ ویژدانیه‌كانى قایمقامى سۆران ده‌كه‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست