بۆ هێرش موحەرەم و دەزگای وەبەرهەم هێنانی سلیمانی........

Friday, 24/06/2011, 12:00

1436 بینراوە


ئێمە کۆمەڵێک هاووڵاتین کە گرێبەستمان کردووە لەگەڵ کۆمپانیای نالیا بۆ شوقەکانی گوندی ئەڵمانی دوو ، بەم نوسینەمان دەزگاکەتان ئاگادار دەکەینەوە کە کۆمپانیای ناوبراو سەرپێچی کردووە لە جێبەجێ کردنی پرۆژەکەدا لەڕووی کاتی تەواوبوون کە زیاتر لە ساڵێک و ٨مانگی بەسەر چووە وە لەرووی نەوعیەت کە ئێستا بە هەرزانترین و خراپترین نەوعیەت کەوتوەتە بەشی تەواوکردنی تەنها دوو بینا و هیچ خزمەتگوزاریەکی تیادا نیە و داوا لە گرێبەستەکان دەکات کە بێن کلیلەکانیان وەرگرن وەهەروەها بە پێچەوانەی رێگا پێدانی ئێوە دوور لە ئەو پلانەی کە پیشانی ئێمە دراوە کەلەبەردەم تەلاری ب بۆسەرەوە باخ و یاریگای منداڵان بووە کەچی ئێستا دوو بینای تازاەی درووست کردووە کە بوەتە خنکاندنی شێوازی ناوچەکە ،ئەو کەرەسانەی کە لەناو شوقەکاندا بەکاریاندێنێ دوورە لە گرێبەستەکەوەو مەوادی بازاری هەرزانی بەکار هێناوە ، وەئێمە گومانمان هەیە کە دەزگاکەی جەنابتان لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیادا ڕێککەوتووەو هیچ کۆنترۆلێکیان لەسەر نیە و ئەمەش بەشێکە لە گەندەڵیەکانی شاری سلیمانی بە پارەی مەسئولەکان کارئەکەن و لە ڕێگای هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتیانەوە پارەی دزی سپی دەکەنەوە. داوا لەبەڕێزتان دەکەین لێپرسینەوەیەک بکەن لەم بابەتەدا
لەگەل ڕێزماندا
کۆمەڵێک گرێبەست لە گوندی ئەڵمانی دوو
سلیمانی ٢٢/ ٦/٢٠١١

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە