کۆڕه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیارو ئاگاداریه‌ک بۆ کوردانی ئه‌ڵمانیا.
Wednesday, 06/01/2010, 12:00
1414 بینراوە
پاش کۆنفرانسێکی شکسته‌ی ڕێکخستنه‌کانی ینک له شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیادا، گروپێکی دیاریکراویان به‌سه‌ر کاسه‌لێسه‌کاندا سه‌پاندو ، ئه‌وانیش بێ نقه‌و ملکه‌چی خزانه‌وه ناو باوه‌شیان و ورته‌یان له خۆیان بڕی.
قۆڵ بڕین و په‌یمانی لاوه‌کی و ترساندن و داهاتوی نزیک و پاره‌و زه‌وی و خانه‌نشینی بون به مه‌رجی نه‌ندام بون له ینکداو ،گه‌وره‌بونیان وه‌ک نفوس.
یه‌کێتی له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌ریکی هه‌له‌که سه‌مایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و ئاشت بونه‌وه‌ی گۆڕانه‌کان و دڵشکاوه‌کان و خه‌ڵاکانی بێلایه‌ن له‌ده‌وری خۆیان ،له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌شدا هه‌ڵده‌ستن به کۆبونه‌وه‌ی نهێنی دووقۆڵی و کڕینی خه‌ڵک و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ، گه‌رچ ئه‌مه حه‌قی خۆیانه که چۆن کار بکه‌ن و چۆن خۆیان ڕاستبکه‌نه‌وه.
له شاری ئێسن ی ئه‌ڵمانیا ڕۆژی 10.01.2010 کۆڕێک بۆ مه‌لا به‌ختیار ساز ده‌درێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ، ده‌زگای زانیاری له‌و وڵاته ده‌ستی کردوه به پلان دانانێکی تایبه‌تی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌زگای زانیاری که‌وتونه‌ته خۆ بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی و میوانداریان له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا ، به خڵکیان وتوه که پاره‌ی هاتوو چۆ و خواردن و شوێنی مانه‌وه‌و بۆتان خه‌رج ده‌کرێت وه هه‌ر که‌سێکیش گله‌یی هه‌یه ده‌توانێ به‌نامه بیداته ده‌ست مه‌لا به‌ختیارو به‌زوترین کات بۆی جێبه‌جێ ده‌کات ، ئه‌وانه‌ی به‌ش خوراون با بێن و به‌شه‌کانیان وه‌ربگرنه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی باسه ئه‌وه‌یه که چه‌ند که‌سێک له‌وانیه وختی خۆی بێده‌نگ بون له یه‌کێتی و گۆڕانیش ئێستا به ناوی گۆڕانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو ینک له‌به موچه‌و خانه نشینی که قه‌ولیان پێدابون و ئه‌وانیش ده‌وه‌ستن تا حوکومه‌تی هه‌رێم بڕیار ده‌دات و ناویان ده‌خاته نێو خانه نشینانی هه‌رێمه‌وه
ئه‌وساده‌ڵێن مه‌رحه‌با ئه‌ی جه‌هل و وه‌حشه‌ت مه‌رحه‌با
سه‌د تف و نه‌حله‌ت له عه‌قڵ و سیاسه‌تت به‌خه‌ی بێ با
به‌ڵێ ئه‌وان له پاڵ وێنه‌کاندا که ده‌ینێرن بۆ ماڵپه‌ڕ درۆزنه‌که‌یان ، ده‌نوسن300کادر و هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان گه‌ڕانه‌وه پلانیان ئه‌وه‌یه چه‌ند چڵکاو خۆرێک به ناوی گۆڕانه‌وه قسه‌یان بۆ بکه‌ن
بۆیه ئاگاداری گشت کوردانی ئه‌ڵمانیاش ده‌که‌مه‌وه که خۆیان نه‌خه‌نه به‌ر ئه‌و شه‌پۆلی ڕیسواییه‌ی ئه‌وان و خۆیان لێ به‌دور بگرن ، وه‌ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش ئاشکرابکه‌م بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پاره‌یه‌ک زۆریان خستۆته به‌رده‌ستایان
گه‌رچی له‌هه‌وڵی زۆری میوانداری هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕاندان له ئه‌ڵمانیا به‌ڵام ئه‌وانیش به نوسراو داوای میوانداریه‌که‌یان لێکردون که به فه‌رمی ئاگاداریان بکرێته‌وه ئه‌وسا به‌شدار ده‌بن.
له‌وه‌ڵامدا به هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕانیان وتوه که ئێمه گۆڕان به ڕه‌سمی ناناسین و ناکرێت نامه‌شیان بۆ بنوسین ،بۆیه گۆڕانخوازانی ئه‌ڵمانیاش ئه‌و دانیشتنه‌یان بۆ خۆیان سه‌رپشک کرد.
06.01.2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست