لە بەردەم لقی چوارەوە تابەردەم نوسینگەی پەرلەمان

Tuesday, 13/01/2015, 12:00

1765 بینراوە





زۆر جار هەڵسووکەوت کە دووبارە دەبێتەوە ئەبێت بە رفتار دواجاریش ئەو رفتارە کاتێ لە لایەن خەڵکی تر دووبارە دەبێتەوە دەبێت بە باوو . مەساحەی نارەزایی کاتێ بەرز دەبێتەوە هیچ کەس ناتوانێ قەوارەی بۆ دانێ ، هیچ کەسیش ناتوانێ کڵێشەی بۆ دانێ،، نە کەس بۆی هەیە رەوایەتی بە جۆری ئیعترازیەتەکانیان بدات و نە کەسیش بۆی هەیە جۆری دەربرینیان بۆ دیاری بکات . کەڵەکە بوونی ناعەدالیەت و نەهامەتیەت و بێبەشی و بەش مەینەتی تەقینەوەی بەدواوەیە ، لە سایەی دەسەڵاتدارێتی کوردی نوێوە لە دوای راپەرینەوە چەندین جار ئەم نارەزایەتیانە تەقینەوەی بە خۆوە بینیوە و دەسەڵات لە خوار لیڤڵی خواست و چاوەروانیان بوە ، هەرچەند زۆر جار لە لایەن لایەنە سیاسیەکانەوە جڵەوی نارەزایەتیەکان ئاراستە کراوە بەڵام زۆر جاریش جێی خۆی گرتوەو رەوایی خۆی سەپاندوەو بۆتە مایەی سڵەمینەوەی هێزە شەرانگیز و دەسەڵاتخواز و بەرژەوەند خوازەکان ، رەنگە وەك مۆرکێکی باووی کوردەواری لە سایکولۆجییەتی کوردا رەگی داکوتابێ تاکو کورسی ودەسەڵاتی دوژمن دەرخوێنم شۆرشگیرم و کاتێ کورسی دەسەڵاتیش بەدەست دێنم هەر شۆرشگێرم ،هەر کەس کورسیم لێ تێكدا و دەسەڵاتم لێ بشێوێنێ ئاژاوەچێ و تێكدەرە ، واتا هیچ کەس بۆی نییە رێیەکم پشاندا کە بۆخۆم رێپیشاندەری خەڵکی بووم تێدا . گری خەڵکی لە رۆژانی حەڤدەی شوباتدا لە بەردەم لقی چوار تەقیەوەو بەرامبەر دەنگی نارەزایی چەند بەردێكدا چەندین گەنج و مناڵیانکردە قوربانی فیشەکی رق و کینەیانەیان و شەڵاڵی خوێنیان کردن . لە هەفتەی رابردوش لە بەرواری ‏(٠٧/ینایەر/ ٢٠١٥) لە بەردەم نوسینگەی پەرلەمان لە کەرکووك دیسان دەنگی نارەزایی و نا هەقی کەڵەکە بوو ،تەقیەوە ، وە دیسان بەرامبەر دەنگی نارەزایی و مەدەنیەتی نارازیبوان بە فیشەك و چەك ووڵامیان دانەوە ،، ئا ئەمەیە کە بۆتە باوو لە لای دەسەڵاتدارانی کوردی و بۆتە خوویەکی رەگ دابەستوو ،، کۆمەڵگەی کوردی بە جۆرێك بەسەر یەکدا تێكشکاوە ، هەمان ئەو دەنگانەی کە رەواییان دەدا بە نارەزایی یەکانی حەڤدەی شوبات ئەمرۆ بە هەمان دەنگی نارەزایی دەڵێن تێکدەر وتوندرەو ،ئەم هەڵوێستانە چیتر لە نێو کۆمەڵگەدا گۆی لێناگیرێ چیتر نە دەکرێ بە دەمامکەوە گفتو گۆ بکرێ و نە دەکرێ قسەکانی خۆتت لە یادبچێتەوە کە زۆر لە مێژ نییە رەوایەتیت دەدا بە نارەزایی . ئەم هەڵوێست وئەم بەرپەچدانەوەیەی دەسەڵاتداری کوردی و دامودەزگاکانی تەنها دوو وشە هەڵدەگرن ئەگەر پێتناکر و نازانی چۆن خزمەت بەخەڵکی و کۆمەڵگا بگەیەنی فرموو چۆڵیکە ووەك کاسبیەك تەماشای شوێنی هەستیار و کاریگەر مەکە دەسا رۆژێك دێت کە دەبێ باجی ووتەکانت و کردەوەکانت بدەیت .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە