ته‌قه‌كردن و توندوتیژی‌ له‌ دژی‌ هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌رده‌وامه‌

Tuesday, 12/01/2010, 12:00

1165 بینراوە


له‌درێژه‌ی‌ ئه‌و ده‌ستدرێژی‌ و توندوتیژییانه‌ی‌ كه‌ به‌ زۆری‌ له‌ دژی‌ هه‌ڵسوڕوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئه‌نجام ده‌درێن، دوێنێ‌ شه‌و ده‌ستڕێژی‌ گولـله‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌ڵسوڕاوێكی‌ دیكه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرا له‌ پێنجوێن.
سه‌عات 4:30ی‌ شه‌وی‌ رابردو، چه‌ند چه‌كدارێكی‌ نه‌ناسراو ده‌ستڕێژی‌ گولـله‌یان ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتی‌ عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود كرد له‌ ناو ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا كه‌ ناوبراو هه‌ڵسوڕاوێكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌ له‌ پێنجوێن، له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و روداوه‌شدا چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر په‌نجه‌ره‌ی‌ ماڵی‌ ناوبراو كه‌وت و هیچ زیانێكی‌ گیانی‌ له‌و روداوه‌ نه‌كه‌وته‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ عوسمان مه‌حمود له‌ لێدوانێكیدا بۆ سبه‌ی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ تاوه‌كو ئێستا كێشه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌بوه‌ و ته‌نها لایه‌نگر و هه‌ڵسوڕاوێكی‌ دیاری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بوه‌ له‌ پێنجوێن.
وتیشی‌: له‌باره‌ی‌ روداوه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوه‌وه‌، سه‌نته‌ری‌ رێكخه‌ری‌ په‌یوه‌ندیه‌كان (JCC)مان ئاگادار كرده‌وه‌، به‌ڵام دوای‌ 4 سه‌عات هاتن به‌ده‌م روداوه‌كه‌وه‌ و ئێستاش پۆلیس بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوه‌كه‌ ده‌كات.
سایتی سبه‌ی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە