رونكردنەوەیەك بۆ یەكیتی نیشتمانی كوردستان

Tuesday, 04/09/2012, 12:00

1150 بینراوە




هەڤاڵانی هێژا بەریزانو دڵسوزانی یەكیتی نیشتمانی كوردستان ,

من نازانم بۆكی رونكردنەوە بنوسم لەناوریزەكانی یەكیتی نیشتمانی كوردستاندا بۆیە ناچارم لەسەر توری فەیسبوك ئەم رونكردنەوەیە بلاو ئەكەمە تا وژدانی شۆرشگیریم ئازارم نەدات , دیارە فرە كۆیخاو تەكەتولەكانو دەستەگەری یەكان ئەوەندە ناشرین بووە توشی سەرلێشواندن بوینە , بۆ 34 ساڵ ئەچێت لەناو رێزەكانی یەكیتی خەبات ئەكەم و چەندین جار بەند كراو م , بۆ یكەم جار هەست ئەكەم ریزەكانی یەكیتی بەرەو هەلوەشانەوە ئەچیت ئەمەش هەندی َتەكەتول و دەستەگەری زیاتر بۆ بەرژەوەندی تایبەت رێزەكانی یەكیتی تێك ئەدەن بەناوی ریكخستنەوەی ریزەكانی یەكیتی , ئەمەش زیاتر بۆ كونتروڵ كردنی دەسەڵاتەكانە , ئەوەی زیاتر بۆتە جێگای سەرنج و بۆلە بۆل ئەم دەنگو باسەی هەلبژاردنە باس ئەكرێت بەڵام بەداخەوە بێدەنگی یەك هەیە لەناو ریزەكانی یەكێتیدا , ئەو بێدەنگی یە زیاتر بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانە كە بەرژەوەندی مادی و دەسەلاتەكەیە ,

ئەم بەرنامەیەی بۆ هەلبژاردن داریژراوە ریزەكانی یەكیتی بەرەو هەلوەشانەوە ئەبات و دەستەگەری و تەكەتول بەهێز دەكات , من لیرەدا داواكارم ئەو بەرنامەیە رابگیرَی چونكە زیانی یەكیتی و تیكدانی ریزەكانی پێوە دیارە , ئەو بەرنامەیە لەهەموو رۆیەكەوە زیانی بۆ یەكیتی ئەبێ هیوادارم بەشیوەیەكی هیمنانە ئەوبەرنامەیە ریك بخریت بۆ بەرژەوەندی یەكیتی بی, ئەو بەرنامەیە بەشێكە لەو بەرنامەیەی تەكەتولیك بەناوی (ئیسلاح) وە سالی (2006)داریژرا تا ئەمرو پێوەی ئەناڵینین ؟ داواكارم رای خوتان بڵین بۆ بەرژەوەندی یەكیتی , هەڤاڵانی هێژا من بۆخوم ئەندامی مەكتەبم واتە جیگری مەڵبەندم بۆ حوكمی ئەوەی هەموو تەمەنم لەناو یەكیتی بردوتە سەر لەگەڵ ئەو بەرنامە نادیموكراسیە نیم بۆ هەلبژاردن دیاری كراوە , ئەمە دەبیتە هۆكارێك بۆزوڵم كردن لە بەشێكی زوری دڵسوزان و ریگرتنە لە هاتنە پێشەوەی گەنجان و هاتنە پیشەوەی كەسانی رۆشنبیرو دڵسوزیكی زور لە خوارەوە , هەڤاڵان پاراستنی رێزەكانی یەكیتی ئەركی هەمومانە كە ریگە نەدەین بەو كارانەی زیانی بۆ یەكیتی هەبێ , من داواكارم لە هەمو دەسەلاتەكانی ناو یەكیتی ئەم بەرنامەیە پیداچونەوەی بۆ بكەن ,

لەگەل ریزمدا (2012-09-04

غازی كەركوكی

ئەندام مەكتەبی ئەكادیمیای هوشیاری و پیگەیاندنی كادیران


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە