بە گۆڕی غەشیمان، هیوا قادر شاعیرێکی مرۆڤدۆست نییە!

Thursday, 22/09/2011, 12:00

2083 بینراوە


پێش ماوەیەک سەردانی ناسیاوێکی کۆنم کرد لە دهۆک، نهێنییەکی بۆ درکانم ئەویش ئەوەبوو، کە لە ناو کۆمەڵێک بارزانی جامانە سووردا دانیشتووە، لە کاتی قسەکردندا یەکێکیان سوێندی خواردووە و وتوویەتی بە (گۆڕی غەشیمان)، لێم پرسی ئەمە یانی چی و مەبەستیان لە چیی بووە؟ وەڵامی دایەوە ئەوانە شەهید و قوربانییەکان بە غەشیم دەزانن، هەمیشە بۆ گاڵتەپێکردن لە نێوان خۆیان وا دەڵێن، تا ئیستا برا سۆرانییەکان بەم سووکایەتییکردنە نازانن. منیش ئەم نمونەیەم بۆیە هێنایەوە، چونکە کردومەتە ناونیشانی نووسینەکەم.
ئەو لاوانەی کە لە سەرای ئازادیی گوێیان لە چەند کەسانێک دەگرت و بە قسە و هۆنراوەکانیان مەستی ئازادیی دەبوون و چەپڵەیان بۆ لێدەدان، با ئەو لاوانە و خەڵکیش بزانن، زۆربەی ئەم نووسەر و شاعیرانە لە ژێرەوە پەیوەندییان بە پیاوکوژەکانەوە هەبووە، بە دزییەوە دەچوون و دەیانبینین، تەنانەت پیاوکوژەکانیان داڵدەدەدا من لێرەدا ناوی یەکێکیان دەهێنم، ئەویش پاش بەدواداچوونەکانم و پەیوەندیی و لێکۆڵینەوەکەم گەیشتمە ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر.
له‌ ماڵی شاعیری مرۆڤدۆست (هیوا قادر)ی په‌پوله‌ لە سلێمانی و لە رۆژی ١٧ شوباتدا پیاوکوژه‌کانی پارتی خۆیان شاردبوویەوە ، ئاخر ماڵەکەیان بەرامبەر ئەمنە زەردەکە بوو، ئەو رۆژەی کە پیاوکوژەکان لاوان و خەڵکی سڤیلی بێ چەکیان خەڵتانی خوێن دەکرد، بۆ شەوەکەی ئەو پیاوکوژانەی لقی 4ی پارتی خۆیان گەیاندە ماڵی ئاری برای هیوا قادر کە ئەندامێکی پاراستنە، هیوا قادری شاعیریش بەردەوام بە بیانووی ئەوەی تازە لە سویدەوە گەڕاوەتەوە و سەردانی ماڵی کەسوکار و براکەی دەکات، ئەویش دەچوو دەیبینین و بۆ بەیانییەکەشی وەک نە بای دیبێت و نە باران دەچووە بەر سەرای ئازادیی و پاقلاوە و گوڵی لێوەردەگرتن، خۆی وەک ئازادیخواز و مرۆڤدۆستێک نمایش دەکرد.
هیوای مرۆڤ دۆست له ‌نووسینێکدا بۆ ئاسۆس هه‌ردی، په‌پوله‌ ئاسا که‌وتۆته‌ هه‌ڵڕشتنی کۆمه‌ڵێک ووشە له‌ ژێر ناونیشانی (شه‌ق بوه‌شێنه‌ ئه‌ی ده‌به‌نگ)، ئەگەر ئێمەی نووسەر و ناحەزانی دەسەڵاتی کوردی لە نووسینێکدا بمان نووسیبایە (دەبەنگ) ئەوە لە پێش هەموو کەسێکەوە ئەم کاک هیوایە پێی دەگووتین ئەمانە و کوردستانپۆست جنێوفرۆشن و زمانیان زبر و درشتە، بەڵام چونکە کاک هیوا بۆ خۆی جنێو دەدات و وشەی دەبەنگ بۆ سەرانی یەکێتی بەکار دەهێنێت، ئەوە لەلایەن پارتییەوە خەڵاتیش دەکرێت. تۆیەک نە بۆ بەناز، نە بۆ سەردەشت، نە بۆ سۆران هیچ شتێکت بە پارتی نەووتووە، ئەوە چ رووەیەکە دێیت رووی دەمت دەکەیتە دەسەڵاتێکی ناشرینی تر و قسەیان پێ دەڵێیت، ئەگەر عومەر فەتاح و کافییە سلێمان خانی ژنی و ئەم جنێوەیان پێ دەدەیت، ئەی بۆ بە پارتی و بنەماڵەی بارزانی هیچ ناڵێیت و خەڵات وموچەشیان لێوەردەگریت؟ هیوا ده‌ڵێ: کاتێک ده‌مانچه‌یان دابه‌ سه‌ری ئاسۆسدا من ده‌ستم به‌سه‌رمه‌وه‌ گرت ، ئێمه‌ ده‌پرسین ئه‌ی دەستت بە کوێتەوە گرت کاتێک کۆنه‌جاش و تازه‌پارتییەکانی قوتابخانه‌ی بارزانی گه‌نجه‌کانی سلێمانیان خه‌ڵتانی خوێن کرد، ڕۆحیان لە گیانی ڕێژوانەکان دەکێشا؟
پیاو کوژه‌ ترسنۆکه‌کانی پارتی نه‌یانتوانی بڕۆنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌کانیان، ماڵی هیوای شاعیر و مرۆڤدۆست و په‌پوله‌یان کرده‌ شوێن مۆڵگەی خۆیان، دوای یەک دوو رۆژیش یارمەتیان دان و رەوانەی هەولێریان کردن. هیوا قادر و زۆربەی کۆنه‌ پاسۆکه‌کان ئەوانەی کە دوو سەریان پێوەیە سەرێکیان بۆ پارتی و پاراستنن، سەرەکەی تریشیان بۆ قسەی زل و نەتەوەبوون و خه‌ونی رزگاری نیشتمانی کورد، ئەمانە زۆربەیان چوونه‌وه‌ باوه‌شی پاراستن، کۆنه‌ پاسۆکه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له‌لای پارتی شیرین بن له‌وه‌ ده‌ست پێده‌که‌ن که ‌هێرشکه‌نه‌ سه‌ر یه‌کێتییەکان. لای من پارتی و یه‌کێی له‌تای یه‌ک ته‌رازوودان، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ڕوویه‌کی که‌سایه‌تییه‌کتان بۆ ده‌ربخه‌م که‌ ناوی خۆی ناوه‌ شاعیر و ده‌یه‌وێت داڵده‌ی جه‌لاد بدات، تۆ چاک ده‌زانی عومه‌ر فه‌تاح له‌پشت لێدانی ئاسۆس هەردییەوە بوو، بۆیه‌ وا هاتۆتە ده‌نگ، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی سۆران و سەردەشتی شه‌هید بکردایه‌، من دەمزانی چ حەشرێکت دەکرد، ئێوه‌ی کۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یی شیعر و شانامه‌ی دنیاتان بۆ ده‌نووسی.
هیوا ناتوانێ حاشا له‌وه ‌بکات که‌ له‌ ڕێگه‌ی ئاری برایه‌وه‌، پارتییەکان ترسنۆکانه‌ به ‌بیکه‌یسی له‌ گه‌نجه‌کانیان ده‌دا، هیوا و به‌ختیاری شێخ عه‌لی و ئاراس فه‌تاحیش له‌به‌ر ده‌رکی سه‌را نێرگزباران ده‌کران، ئەمڕۆش بۆ ئاسۆس هەردی دەنووسێت، چونکە یەکێتی لێیداوە نەک پارتیی، ئەگەر پارتیی بوایە، وەکو نەعامە سەری دەخستە ژێر زەویی و چاوی دەنوقاند، به‌ناز له‌سلێمانی خۆی بسوتانایه‌ دڵنیابووم که‌عبه‌ی کەچ دەکرد. ئیستاش هیوا وەکو حه‌مه‌سه‌عید و مەهاباد و ده‌یانی دیکە بێده‌نگن و هیچ ناڵێن.
هیوا قادری شاعیر و کۆنە پاسۆک له‌ ڕێگه‌ی ڕێبوار سیوه‌یلییەوه‌ لەگەڵ دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی له‌ ڕۆژێکدا به‌دزییەوە لای نێچیر ژوانی زەوی وەرگرتن و پارەیان دەبێت، ئەمەیان لە یەکتر شاردبوویەوە چوون و دیداری نێچیرەوانیان کرد، کاتێک لە یەکتر ئاشکرابوون، بۆ ماوه‌یه‌ک پەیوەندییان لەگەڵ یەکتردا بچڕاند، من زانییم ئێوە زه‌ویتان لە هەولێر وه‌رگرتووە، ئەی شاعیره‌ نازدار و په‌پوله‌کانی کورد، من له‌خه‌می ئه‌و گوڵه‌دام که ‌ئێوە بۆی ئه‌شیعرێنن.
ئه‌م کۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یانه‌ خراپ له‌ بیروباوەڕی نه‌ته‌وه‌ییی تێگه‌شتوون، پێیان وایه‌ مه‌سعود سەرۆکی کوردستانە و فریشته‌ و پێغه‌مبه‌ره‌، ئەو دەتوانێت کوردستانیان بۆ بکات بە دەوڵەت، پێیان وایە مەسعود په‌یامی ئاشتیی و ئازادیی پێیه‌ ، هه‌ڵوێستی هیوا قادر هەر هه‌مان هه‌ڵوێستی چه‌کداره‌کانی لقی چوارە، ئەوان بە ئاشکرا، لێ هیوا بە دزییەوە، ئه‌وان له‌قوتابخانه‌ی به‌عس و بارزانیدا گه‌وره‌ بوون ، ئەمانیش مامۆستای بەشی شیعر و ئەدەبی قوتابخانەکەی بارزانیین، ئه‌و کاتانەی له‌به‌رده‌رکی سه‌رادا گه‌نجه‌کان نێرگس پرژێنیان ده‌کردن، ئێوە بە شەو دەگەڕانەوە و دەچوون دەستی پیاوکوژەکانی لقی چوارتان دەگووشی، من چاک دەمزانی بۆ لە ئەوروپاوە ئۆغرتان کرد و هاتنەوە بۆ لامان! ئێوه‌ کرمێکی بچوکی ناو جه‌نگه‌ڵێک بوون، وه‌ک حه‌ربا ڕه‌نگی خۆتان ده‌گۆڕی و کاتێکیش واژۆی تۆ و به‌ختیاری شیخ عه‌لی هاوڕێتمان دی، که‌ نامه‌یه‌کی شه‌رمنانه‌تان ناردبوو بۆ تالەبانی، زانیم بۆ؟ چونکه‌ پارتی پێ ووتبوویت، شه‌ڕ لە دژی یەکێتی ڕاگرن جارێ کاتی نییە. کاتێک له ‌نووسینێکی ترمدا له‌ که‌سایه‌تی تۆی شاعیرم دابوو، غیره‌تت نه‌بوو وه‌ڵام بده‌یته‌وه‌، لای که‌سێکی ناسیاو ووتبووت لە کوردستانپۆست‌ له‌ سه‌ریان نوسیووم، وتبووت ئاخر من بۆ خزمه‌ت کردن هاتوومه‌ته‌وه‌، من بۆ شۆڕش کردن لێره‌م، که‌چی له‌و ده‌مه‌دا تۆ له‌ هه‌وڵی پۆست و پلە و مووچە وه‌رگرتندا بووی له ‌ده‌زگای سه‌رده‌م، دلاوه‌ری شاعیریش له‌ گه‌لاوێژ ئه‌سپی خۆی تاودابوو هه‌ردووکیشتان به‌ ئاواتی خۆتان گه‌یشتن و گیرفانتان پڕ کرد.
کوردستانپۆست دروشمێکی چاکی بۆ داناون کە دەڵێت: دادگای گه‌ل ته‌نها بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاله‌بانی و سیاسییه‌کانیان نییه‌، نووسه‌ره‌ ده‌رباره‌کانیش به‌ره‌و رووی دادگای مێژوو ده‌بنه‌وه‌.
کۆتایی نووسینەکەم بەوە دەهێنم و دەڵێم: به‌گۆڕی غه‌شیمان، ئەو سوێندەی کە بارزانییە جامانە سوورەکان دەیخۆن و گاڵتە بە شەهیدان و بە گیانی بەرخودانی پێشمەرگە دەکەن، لێ من بە راستی سوێندی پێ دەخۆم و دەڵێم: بە گۆڕی شەهیدانی کوردستان، هیوا قادر شاعیر و کەسێکی مرۆڤدۆست نییه‌، دوژمنی سه‌ر سه‌ختی په‌پوله ‌و گوڵ و بارانه‌، لە رۆژدا دۆستی (ژن، ئازادیی، خۆر و هەتاو) نییە، تەنها لە شەودا بیر لە رووناکی، لە ژن، لە خۆر دەکاتەوە، چونکە لە تارییکیدا پێویستی پێیانە، تا خۆی گەرم بکاتەوە.

ئازاد محه‌مه‌د فایه‌ق
په‌یامنێری کوردستانپۆست سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە