مەلا بەختیارو ئازادى علوج بەنجەكە بەرى نەداون

Friday, 11/02/2011, 12:00

1623 بینراوە




بەیاننامەكەى گۆڕان دەرزیەك بوو تەنها پێنج سیسى بە كار هێنراوە ئاوا ئازاریان هەیە و ئێستا بەنجەكە بەرى نەداون , جاوەرە سیسیەكەى زیاتر بوایە , دواى ئەو دەرزیە ڕۆژنامەى ئاوێنە و ڕۆژنامەى ڕۆژنامەش كارەبایەكى باشى لێ دان , بڵاو كردنەوەى ئەو ڕاپۆرتە لە سەر بە هەڵە بردنى سەركردایەتى لە لایەن دەزگاو مەلا بەختیارەوە ئەوەندەى تر شێتى كردن , كە پیلانە گڵاوەكەیان ئاشكرا بوو , ئەوەتا لە دوون ڕوونكردنەوەدەیاندا لە ئەوەى سایتى چاودێر بە ناوى سایتەكەوە بڵاوى كردۆتەوە و ژن برا ئازیزەكەى مەلا بەختیار , ئەو ژن برایەى دواى زەت كردنى خوشكەكەى لە لایەن مەلاوە بوو بە هەموو شتێك بۆى نوسیوە و بۆى بڵاو كردۆتەوە , چونكە ئەو سایتە بۆتە سایتى بنەماڵەى مەلا بەختیارى كۆنە ئاش , ئەوى تریشیان بەناوى ووتە بێژى یەكێتیەوە بڵاو كراوەتەوە , هەردوو بەیاننامەكە زۆر نزیكن لە یەكەوە , چەند ووشەیەك نەبێت هیچ جیاوازیان نیە و شێوەى نوسینەكەشى هى یەك كەسە ,چونكە ئەو زمانەى پێى نوسراوە هى پیاوە بێ ڕەوشتەكانى تاڵەبانیە , لەوێدا دوو شت باس كراوە , بە هەردوو بەیاننامەكە ئەیانەوێت مەلا كەمتیار بێ بەرى بكەن لەو هیستریاى توشى بون و لە كۆكردنەوەى هێز و هێنانى دەبابەى كوردى و دروست كردنى گرژى شارى سلێمانى و بە هەڵە بردنى هەردوو سەركردایەتى و دووەمیشیان ئەوەیە ئەیەوێت هەموو مەكتەب سیاسیەكان تێوە بگلێنن , لەوەى ئەوانیش یان بە ئامادە بوون یان بە تەلەفون بەشدار بوون ,لەو پیلانەدا و لە دروست كردنى ئەو بار گرژییەدا , لە هەردوو بەیاننامەكەشدا ئەوە باس كراوە كە ئەو شەوە حكومەت لە بارەگاى مەكتەب سیاسى یەكێتى هێزەكانى خستۆتە ئینزارەوە , ئەمە خۆى ئیعترافە بەو ڕاپۆرتەى ئاوێنە و ڕۆژنامە بڵاویان كردەوە , ئەوەى بەیاننامەكەى خوێندبێتەوە باش دەزانێ ئەمانە چۆن توشى هیستریا بوون , چۆن شێت بوون و گڕیان گرتوە,.



هەموو كەس تەنانەت بە یەكێتیەكانیشەوە باش ئەزانن مەلا كەمتیار ئەیەوێت تۆڵەى شكستى دۆڕاندنەكەى ئاش و زیندانى كردنى و سوك كردنى لەناو خەڵك و هێزى پێشمەرگە بكاتەوە , ئەمەبڕاوەتەوە , هەر بۆ ئەو مەبەستەش گەڕایەوە ناو یەكێتى ,لەو ڕۆژەشەوە هەر بۆ ئەوە كارى كردوە , مەلا جەبارێك هەبوو لە مەڵبەندى سلێمانى كارگێڕبوو هەموو جارێك ئەیووت ئەو كاتەى مەلا بەختیار قسە ئەكات چەندین ئەندام و دۆست بۆ گۆڕان زیاد ئەكات , بەڵام لەو ڕون كردنەوەى لە سایتى چاودێردا كە بە قەڵەمى ژن براى بە زۆر نوسراوە كە گوایە گۆڕان ئەیەوێت ((دیسانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت شكسته‌كه‌یان به‌ئاقاری كێشه‌ی شه‌خسیدا به‌رنه‌وه)) ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەى ناوى مەلا بەختیارى زاواى تاوانبار كراوە , هەموو كەس ئەزانێ مەلا بەختیار چۆن و بە زۆر ئەو ژنەى دەست كەوت و چۆن بە زۆر بە هاوسەرى پێِشووى تەڵاقى دا , نازانم سەردەشت چۆن لە ڕووى دێت ئاوا بەرگرى لەو زاوایەى بكات , ئەمانە هیچیان پێ عەیب نیە ,هەردوو بەیاننامەكە ئەوە دەردەخەن كە دەسەڵاتى كوردى چۆن شێت بوون , چۆن گڕیان تێ بەربوە, چونكە لەم نازو نیعمەتە ئەبن , ناهەقیان نیە ئەگەر یەكێتى و پارەى دزراوى ئەم میللەتە نەبێت ئەمانە چین ؟ كێن؟ مەلا بەختیار دەیان ساڵ لە كوردایەتى و پێشمەرگایەتى دابڕا , تەنانەت مەلا لە ڕاپەڕینیشدا كەس نەیئەزانى لەكوییە , كەچى خەریكن لێمان دەكەن بە فس فس پاڵەوان , ئازاد ئەڵێ ((سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ ئایا گۆڕان پلانی ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ كه‌ له‌ڕێی كه‌سانی خۆیه‌وه‌ سواری شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌ مۆڵه‌ت پێدراوه‌كه‌ ببێت و ئاڕاسته‌كه‌ی بگۆڕێت، ئێمه‌ له‌و زانیاریانه‌ دوودڵ نین)) ئاى ئازاد چەندە گێلى , گۆڕان ئەگەر بیویستایە ئەمە بكات ئێستا كون نەدەبوو خۆتى تیا حەشار بدەیت , وا نەزانى گۆڕان لە ترسى دەبابەكانى شێخ چۆپى نەیوێرا ئەوە بكات , بەڵكو گۆڕان لە هەست كردن بەرامبەر بەم دەستكەوتانەى بە خوێنى خەڵك بەرهەم هاتوە ئەمەى نەكرد , ئەگینا وا نەزانى لەبەر قارەمانێتى ئێوە بوو چونكە ئێوەلە پوش برنج سوكترن و بەرگەى پژمەیەك ناگرن ,ئەگەر گۆڕان بویستایە و مەبەستى تێكدان بوایە وەكو ئێوە كردنى زۆر ئاسان بوە , وەئێستاش هەر ئاسانە و تەنها یەك بانگەواز بەسە بۆ ئەوەى ئاگر لەو پوشە بەربدرێت ,ئێوە هیچ نین بێجگە لە هێزێكى ترسنۆك و فشۆڵ و پارە پەرست , هێزى پارە پەرستیش بەرگەى گەل ناگرن , یاخوا ئاوا ڕیسوا بن , ترسنۆكینە , نەمان زانى ئەو پیاوەن ,كە بەرگەى تەنها بەیاننامەیبەكتان نەگرت .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە