بەدڕەوشتییەکی تری دەسەڵاتی کوردی

Friday, 17/04/2009, 12:00

1850 بینراوە


چەتەکانی دەسەڵاتی مافیا ماوەیەکە بە هێزێکی سەربازی گەورەوە دەچنە سەر گوندی کڵاش کەران ی سەر باشارۆچکەی بازیان و دەیانەوێت بەشێوەی بەعس ئاسا ڕاگوێزیان بکەن و ماڵ و مڵکیان لێ داگیر و زەوت بکەن . بەشێوەیەکی زۆر بێ حورمەتانە و نامرۆییانە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن .. لە بری ئەوەی هاوکاری و بەتەنگەوە چون و دەست خۆشیان ئاڕاستە بکرایە لەبەر ئەوەی گوندێکی ڕاگوێزاوی باو باپیرانیان ئاوەدان کردۆتەوە، بەڵام بەو شێوەیە پڕ لەسەخافەتە پاداشتیان دەدەنەوە .
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا خەڵکی ئەو گوندە خۆڕاگرە بەشەرەفە ئەمەیان پێ ڕاگەیاندین و داوای بەهانا چون و پاڵپشتی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ڕۆشنبیران دەکەن .
دەڵێن : تکایە خەڵکینە بەهانامانەوە وەرن . ماوەیەکە ئەم دەسەڵاتە بەهێزێکی سەربازی گەورەوە دێنە سەرمان داوامان لێدەکەن کە ئەم گوند و ناوچانە چۆڵ بکەین ئاخر ئەمە گوندی باو باپیرانمانە و دەیان ساڵە موڵکمانە هەموومان هەژارین ، بەهەژاری خۆمان ئاوەدانمان کردۆتەوە بەبێ ئەوەی ڕۆژێ لە ڕۆژان کەسێک ئاوڕێکیان لێ دابینەتەوە ، ئێمە گوندمان کاول و ڕاگوێز کراوە و چەندین قوربانیمان داوە. ئێستا خوا قبوڵی ناکات ئاوا بەناشرین ترین شێوە ڕەفتارمان لەگەڵ دەکەن، دەشڵێن باوەڕناکەین تورک و فارسیش ئەم جۆرە ڕەفتارەیان هەبێ کە لەگەڵماندا دەیکەین . ئێمە خاک و ئاوی خۆمانە چۆڵی ناکەین . تکایە خەڵکیینە بەفریامان کەون . ئەمە پێش ئەوەی تەعەدابێت لە ئێمە، تەعەدایە لەشەرەفی نەتەوایەتی هەموو تاکێکی کورد .
بەدەروونێکی زۆر گەرم و پڕ لەحەسرەتەوە دەڵێن خەڵکینە فریامان کەون و هاوکارمان بن .
بۆیە منیش بە ئەرکێکی خۆم زانی کە ئەم پەیامەیان بگەیەنم بە هەموو خەمخۆران و دڵسۆزان لە هەر جێ یەک بن.. تکایە زۆر مەردانە هەر کەسەو هەڵوێستی خۆی ببینێ ئەمە بەشێک لە کەرامەتی هەموومانە.
منیش و بەڕێزانی کوردستانپۆستی خۆشەویست بڕیارمان داوە بەدەنگ دواکەیانەوە بین و سەرجەم ڕێکخراو و لایەنە پەیوەند دارەکان ئاگادار بکەینەوە و دەنگمان بخەینە پاڵ دەنگیان . وە بڕیاریشمان داوە نامەیەک بۆ حکومەتی نێوەند لەبەغدا بنێرێن کە هێزێکی سەربازی بنێرن بۆ ئەو ناوچەیە بۆ پارێزگاری کردنی ئەو خەڵکە لەو هێرشە هە حکومەتێکی شەرعی لە کوردستاندا دروست دەبێ . و ئەو بەرپرسایەتی یەش بە هێزەکانی ئەمریکی بسپێرین و ئاگاداریان بکەینەوە . لەو شاڵاوە ئەنفالەی کە ئەم بەد ڕەوشتانە دەستیان پێکردوە بەرامبەر بەخەڵکی سڤیلی ئەو ناوچەیە .
وە ئەم هەڵمەتەش لە ئەنجامی ئەوە وە دەستی پێکردوە کە گوایا کارگەیەکی چیمەنتۆی زۆر ەورەیان لەو ناوچەیە دامەزراندوە . کە لەکوردستاندا تائێستا خەڵکی بێ بەشن لە چیمەنتۆ .
تف لەو بەدڕەوشتیەتان ئەی دەسەڵاتی قێزەوەنی کوردستان .
ڕۆشار 16 4 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە