بیرمان نەچێ مەلابەختیار هەڕەشەی لەحکومەتی عێراقیش کرد

Sunday, 06/02/2011, 12:00

1105 بینراوە


مەلا بەختیار دەریایەکە لەداستانی ئازایەتی پیاونازانێ لەکوێوە دەستپێبکات ،من قارەمانێتیەکانی تر بەجێ دێڵم بۆ خەڵکانی تر ،دەمەوێ باس لەیەکێک لەوهەڵوێستە بیرچووەی بکەم تامیژوونوسانی میللەت بیخەنەپاڵ سەروەریەکانیتری مەلابەختیار فەرموون

هەروەك هەموومان ئاگاداربووین دەبووساڵی٢٠١٠ سەرژمێری تەواوی عێراق بکرایە وکەبەسوود بۆ میللەتەکەمان دەگەڕایەوە چونکە بەئەنجامدانی سەرژمێریەکە ژمارەی ڕاستەقینەی نەتەوەکان لەشاری کەرکوک وقورساییان دەرئەکەوت کە لە بەرژەوەندی گەلەکەمان بوو ،بەڵام بەهۆی کۆنەبەعسیەکان وعەرەبەناسیۆنالیستەکان ئەنجام نەدراو وەزیری پلان دانانی عێراقیش دواخستنی ئەنجامدانی سەرژمێریەکەی ڕاگەیاند بۆ٢٥/١٢ ی هەمان ساڵ ئەمەو هەربەهەوڵی دوژمنانی گەلەکەمان خانەی نەتەوە لەسەر فۆرمی سەرژمێری سڕایەوە،بۆیە لەبەرامبەر ئەو پلانەدا مەلابەختیار هاتەوە سەرتەختەی شانۆو کەوتەوە هەڕەشە فشەکانی لەحکومەتی عێراق ووەزیری پلاندانانی عێراق وگوایە قبوڵی ناکا بەو هەنگاوەو دواخستنی سەرژمێری ولابردنی خانەی نەتەوە هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزیشی کرد لەبەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ پەکخستنی پرۆسەکە،جلال تاڵەبانیش لەسەر ڕۆشنایی هەڕەشەو گوڕەشەکەی مەلابەختیار لەچاوپێکەوتنێکی گوڵانی پارتیدا کەهەر هەمووی سەرشۆڕیە بۆ یەکێتی نازانم مەلاخوێندویەتیەوە یان نا!تاڵەبانی ڕایگەیاند بەڵێ سەرژمێری لەکات وساتی خۆیدا واتە ٢٥/١٢ی ٢٠١٠ ئەنجام ئەدرێت ونابێ دوابخرێت ،جلال تاڵەبانی چوزانێ وای لێدێت چونکە ئەو دڵنیایی تەوای لەمەلابەختیارەوە وەرگرتبوو ئەگینا درۆیەکی ئاواگەورەی نەئەکرد

بەڵام چێ ڕوویدا نەک هەرنەکرا هەر دواخرا بۆ کاتێکی نادیار،چونکە براگەورەعەرەبەکانی مەلابەختیار ڕازی نین بەئەنجامدانی سەرژمێری لەکەرکوک وقبوڵیشی ناکەن وهەڕەشەی ڕاستەقینە ئەکەن نەك وەکو مەلابەختیار فشە بکەن،مەلاگیان سەرژمێری دواخرا وئێستاش باسی ناکرێت و لەبیر چۆوە بەڵام ئێمە هەڕەشەکەی تۆمان بیر نەچۆتەوە فەرموو هەڕەشەکەت جێبەجێ بکە خۆ تۆ سەرکردایەتی هەمووشەڕەکانی دژ بەداگیرکەرانی هەرچوار پاڕچەکەت کردووە بەسوکترین چەکەوە خۆ ئێستا خاوەنی لەشکرێکی گەورەو ئەودەبابانەی کەبینیمان فەرموو پێش کەوەو ئەوەعەرزوئەوەگەز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە