لە كارمەندى قیركردن بۆ وەزیرى دارایی حكومەتى هەرێمى یەكگرتوو!!!!!!!

Sunday, 15/03/2009, 12:00

1375 بینراوە


حەمید داوودى پاش رێكەوتنى هەردو پارتى دەسەلاتدار (یەكێتى نیشتیمانى و پارتی دیموكراتى كوردستان) لە سەر دابەشكردنى پۆستە وەزاریەكانى ناو حكومەتى هەرێم لەمەر قەیرانە سیاسیەكانى ناو یەكێتى نیشتیمانى كوردستان ئەوەبو ئال جەلال رەزامەندى داوە بە ئاڵو گۆركردنى وەزارەتەكان لە نێو خۆیاندا بەمەرجێ وەزارەتى دارایی لای ینك بێت چونكە پیاوێكى ساویلكەو نەزانیان لە بندەست دایە كە سەرەواوى دارایی و ئابورى تیادا بە دى ناكرێت .

تاكو بتوانن بە ئارەزوى خۆیان بە ملیۆنەها ملیۆن دۆلارى ئەمریكی یان بۆ رەوانە بكات بە تایبەت لۆ ئامۆژنى , وە ئەم پیاوە دۆستایەتیەكى باشیشی هەیە لەگەڵ پارتى دیموكراتى كوردستاندا چونكە پێلاوى غەریبی دواى بەعسی مامى لاى ئەم حزبەدا كراوەتەوە هەربۆیەكانێ بە دڵ لاى پارتیەو بە جەستەش لاى مامیەتى , من دل َگران نیم لەوەى كە جەنابی بایزى نەخوێنەوار وەزیرە چونكە حكومەتى هەرێم بە پارەى سەدەقەى دەسەنەى دەژى كە لەلایەن مالكى یەوە بۆیان دێت ئەو تەنها دابەشكردنى لەسەرە بە پێی فۆرمى دابەشكردنى ئەو پارەیە كە لەلایەن هەردو مەكتەبی سیاسی پارتى و یەكێتیەوە دەردەچێت , بەڵام خۆ دەبێت هەڵًوەستەیەك بكەین بە بونى بە وەزیرى دارایی و ئابورى لەسەرەتاكانى دوو ئیدارەییدا كە سەردەمانى زێرینى پارەو بودجە بو بە تایبەتى دواى پرۆسەى ئازادى عێراق لە ساڵی 2003 دا كە ئەم زاتە نەفامە رۆَژێك لە رۆژان لەبەرنامەیدا نەبوە كە هیچ نەبێ فەرمانگەكانى سەربە وەزارەتەكەى خۆى لە بیناى كرێچى رزگاریان بكات یان هەوڵ بدات بۆ زیاد كردنى پرۆسەى سەرفی ئەویش بە زیاد كردنى بانكەكان دەبێت بە بیناى مۆدێرن و ئامێری تایبەتى سەرفى تاكو لە پرۆسەى ئاڵو گۆرى دراویدا دوا نەكەوین بەڵام بەداخەوە ئەم پیاوە نەخوێندەوارە نەشارەزاو نە خاوەن خیبرەیە لەم جۆرە كارانەدا جا بۆیە حەقە پەرلەمان و حكومەت واز لەم نەزان و نەخوێندەوارە بهێنن با بروا بەدەم مەڕو ماڵاتەكەى لە خاڵە بازیانیدا وە تۆزێ خەریكى فەوتاندنی قەرزە نوێژەكانى بێت كە كاتى خۆى سەردەمانى مێرد منداڵی و گەنجیدا زۆر رۆژ بوە نوێژى نەبوە چونكە قەرزارى خوایە .. با تۆزێك فریاى خۆى كەوێت بۆ بە هەشتى ئەو دونیا ئەم چیرۆكەش كەركوكیەكان باش لێی تێدەگەن , هیچ نەبێت بە هەشتى ئەم دونیایەى مامى بۆ دابین كردوە ..

هەیداد و هەى بێداد لە كاتى دروست كردنى هەر كابینەیەكى حكومیدا لە هەمو دنیادا گرفتیان دۆزینەوەى كەسێكى خاوەن خیبرەو پرۆفیشناڵى بوارى دارایی و ئابوریە , كە خەمى سەرەكیانە بەڵام حكومەتى هەرێمی كوردستان خەڵكانێكى وەكو بایزى شارەزاى قیرو قیرتاو بۆتە خەبیرى جولەى دراوى نێو دەوڵەتى ,ئایا ئەمە ڕەجواى هەقە بۆ گەلێكى بێ بنەماى ژێرخانى ئابورى و بێ یاسای تەشریعى مالی كە تاكەى خەڵكێكى لێزان و پرۆفیشناڵى بوارى دارایی و ئابورى ناخەنە سەر كار تاكو رزگارمان بێت لەم جۆرە نەفامانە , قور بەسەرت هەولێر كە وەزیرى دارایی پێشوت توانى زۆر بیناى دام و دەزگاكانى وەزارەتى دارایی دروست بكات لەگەڵ كردنەوەى چەند بانكێك , كە ئەمە جێی ئەوەیە بە هەند وەرگیرێ كارى ئەو كابرا فەڵەیە. ئەوە بایزتان بۆ هاتوە بۆ تێك دانى ئێوەش , هیوادارم ئێوەش وریابن لەم پرۆفیشنالەى ئال جەلال !!!!!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە