ڕۆح و جەستە

Friday, 21/01/2011, 12:00

1514 بینراوە


هەر کاتێ کە ڕۆحم دەفڕێ و
لە جەستەم جیا دەبێتەوە
هەرچەند هەوڵی لە گەڵ ئەدەم
بە هیچ ئاشتی نابێتەوە
بە من بێزارو نامۆیە
پێم دەڵێ بەسە لێم گەڕێ
بە بێ گوێ دانە جەستەی من
بۆ شوێنێ تر هەنگاو ئەنێ
لە کاتیك دا بە تەواوی
بە جێ ی هێشتم ڕۆی و نەما
لە جێگای ڕۆحێکی زیندوو
مەرگی جێ هێشت لە جەستەما
بە هێمنی چاودێری بووم
وەکو سێبەر بە دوایەوە
بینیم وەکو ڕۆحی مۆمێك
لە سەر لوتکە گەشایەوە
ویستم بەرەو لای سەرکەوم
بەڵام هێزی ئەوەم نەبوو
ویستم قسەی لەگەڵ بکەم
نەمتوانی زمانم لاڵ بوو
لە سەرەوە بانگی کردم
وتی هۆ جەستەی ئاوا بوو
تۆ بویت ڕۆحی منت کردە
قوربانی حەزو ئارەزوو
منی جەستە بەس گوێ ئەگرم
لە ڕۆحێکی دڵ شکاوم
باجی هەڵەکانی خۆمە
کە بە بێ ڕۆح بە جێ ماوم
پەشیمانم کە وام لێ هات
من کەی ئەوەندە لاواز بووم
خاوەنی هێزو هەڵوێست بوم
کەی لەم جەستەی ئێستا ئەچووم





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە