زیاد ئەسعەد خۆی شەرمەزارى سۆزان نامۆ کردووه‌

Saturday, 24/01/2009, 12:00

3045 بینراوە


هه‌نەرمەندى گۆرانیبێژ خاتوو سۆزان نامۆ راگەیاند، زیاد ئەسعەد بۆ 5 پێنج گۆرانى سێ هەزار دۆلار لێ وەرگرتووە و تاكو ئێستا كارەكەى نەكردووە و ئامادەش نییە نە خۆى نیشاندا و وەڵامى تەلەفۆن بداتەوە، زیاد ئەسعەدیش خۆى بە شەرمەزار دەزانێ.
سۆزان نامۆ كە ئێستا لە وڵاتى سوید نیشتەجێیە لەو بارەیەوە راگەیاند، بڕیار بوو زیاد ئەسعەد یارمەتیم بدات و 5 پێنچ گۆرانیم بۆ بكات، كەچى بە داخەوە بۆ ماوەى 3 سێ ساڵە نە كارەكەى كردووە و نە ئامادەشە لەوبارەیەوە قسەمان لەگەڵ بكات و گوتى "3 سێ ساڵ لەمەوبەر بڕیار بوو زیاد ئەسعەد بە 5 پێنج گۆرانى هاوكاریم بكات بە ئاواز و هۆنراوە و مۆسیقاكەى خۆى ئامادەى بكات، رۆژێك گوتى وەرە گۆرانییەكان ببە، منیش چووم سێدیەكى دامێ و گوتى لە ماڵەوە گوێى لێ بگرە كامەت پێخۆشە هەڵیبژێرە، هەر لەوێ لە بڕى ئەوە 3 هەزار دۆلارم دایێ، كەچى هاتمە ماڵەوە سەیر دەكەم ئەو سێدییە كار ناكات، زیاد ئەسعەدم ئاگاداركردەوە و گووتى دواى هەفتەیەكى دیكە دەچمەوە ستۆكهۆڵم نوسخەى ئەسلیت دەدەمێ، بە قودرەتى ئیلاهى ئەو هەفتەیە بوو بە سێ ساڵ، ژمارەى مۆبایلى گۆڕیوە و ناشیەوەێ لەوبارەیەوە هیچ قسەیەك بكات".
هەروەها هونەرمەند دلێر نامۆى هاوسەرى سۆزان نامۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لە رێگاى چەندین هونەرمەندەوە قسەى خۆیان بۆ زیاد رەوان كردووە، بەڵام زیاد دیسانەوە ئامادەنییە قسەى هەبێ و هەروەك دلێر نامۆ دەڵێ "زیاد ئەسعەد بە تەواوى خۆى لێمان ون كردووە، چەندین جار لە رێگاى هونەرمەندانەوە جوابمان بۆى رەوان كردووە، هیچ قسەیەك ناكات و تەنیا دەڵێ من شەرمەزاریانم، من تێناگەم ئەوە كەى ئاداب و رەوشتى هونەرمەند وا دەبێ، ئێمە نامانەوێ هیچ شتێكى خراپ لەسەر ئەو هونەرمەندە بكەین، بەڵام بە داخەوە ئەوەى ئەو كردى لە كار و كردەوەیەى هونەرمەند ناوەشێتەوە".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە