دواى چاوەڕوانیەكى زۆر گۆڕان،لەناوپارتى سەرى هەڵدا،نێچیرڤان بارزانى چۆن جورئەتى كرد گۆڕان بكات ؟

Thursday, 18/03/2010, 12:00

1422 بینراوە


لەوەتەى مێژووى پارتى دیموكراتى كوردستان دەنووسرێتەوە،تاكوئێستا چ بەئاشكرا چ بەنهێنى نەمان بیستووە و نەزاندراوە هیچ كەسێك لەهەرپلەیەك بێت بتوانێت بەقسەى سەرۆكى پارتى بڵێ نا!!!ئەم دیاردەیەش لەدێرین زەمانەوە لەسەر بەرپرسە بێ پرسەكان وەك شەرت ومانەوەیان لەبخۆوبڕۆكەوە لەسەریان داندراوە،ئەگەرخوانەخواستەش هەركەسێك زاتى ئەوەى كردبێ بەقسەى(ئەزبەنیەكان)ى گوتبێ نا ئەوە چارەنووسى زۆر ڕوون وئاشكرایە،نمونەى خەباتكاروسیاسەتمەدارى گەورەى كورد(جەوهەرنامق سالم)و چەندانى تر،هەرئەم بڕیارەى (نا) بەتەنها بۆبەرپرسەكانى ناوپارتى نى یە بەڵكو بۆخەڵكانى دەرەوى پارتیشە، بۆئەمەشیان نمونەى زۆرهەیە،بەڵام نامەوێ بەباسكردنى برینى چەندخەڵكێك وبنەماڵەیەك بەئازاربكەمەوە، بۆیە ڕاشكاوانە بەقسەى ئەزبەنیەكان بڵێی نا واتا كۆتایی هاتنى ژیان وسرینەوەى پاشەڕۆژى خۆت ونەوەت ودۆستەكانت،لەیەكەم ناى بوێرانە و دواى چاوەڕوانیەكى زۆرى گۆرانخوازانى ناو پارتى ودەرەوەى پارتى بۆیەكەم جارلەزمانى (نێچیرڤان بارزانى)بەرامبەربە سەرۆكى پارتى ووشەى نامان بیست،ئەویش لەكاتى ڕێوڕسمى پێبەخشینى سەرۆكى فەخرى زانكۆى كوردستان بەنێچیرڤان،كەپەیامنێرێك پرسیارى بوونى نێچیرڤان بارزانى بەجێگرى سەرۆكى پارتى ئاراستەكرد،نێچیرڤان دلێرانە ووشەى(نا)بۆبڕیارى سەرۆكى پارتى وڕەتكردنەوەى جێگرى سەرۆكى پارتى ڕاگەیاند،ئەگەرچى لەدواى بڕیارى بەجێگربوونى سەرۆكى پارتى نێچیرڤان بە هەمووشێوەیەك لەناودڵمان دەرچووبوو لامان وابوو نێچیرڤانیش بارگاوى بوو بەحزبە پیرەپەك كەوتووەكە،بەڵام دواى ئەم لێدوانە نێچیرڤان بارزانى بەهیبەتى پێشووگەڕایەوە ناو گۆڕانخوازانى پارتى وئومێدێكى گەورەى بەخشیە خەڵك بۆیە سەرەتایی سەرهەڵدانى گۆڕان لەناوپارتى لەیەكەم لێدوانى نێچیرڤان تۆماردەكرێت وزۆرى هەرەزۆرى خەڵك چاوەڕوانى ڕاگەیاندنى ئاشكرایی ئەم گۆڕانەن وئومێدێكى زۆریان بە نێچیرڤان هەیە تاوەكوڕابەرایەتی بزووتنەوەیەكى گۆڕاناوى هاوشێوەى (نەوشێروان مسەفائەمین)بكات،ئەوكات گۆڕان دەبێتەسمبوڵى نەوەى نوێ ولەدێرۆكى مێژووى نەتەوەكەمان بەگەشاوەیی دەمێنێتەوە،لەكۆتایدا بەدەنگێكى بڵندوئازادانە دەڵێین (نێچیرڤان بارزانى)لەهیچ شتێك مەوەستە تاكوزووە ڕاگەیاندنى ئاشكراى گۆڕانەكەت بكەولەگەڵ ڕاگەیاندنیدا،ڕۆلەكانى هەولێروسلێمانى ودەهۆك وكەركوك بەیەك دەنگ وبەیەك ڕەنگ لەدواتەوە ئەڵێن(نابۆنایەكسانى وزووڵم وستەم وزۆردارى).

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە