وەڵامێك بۆ مەلا بێتحان : (ئەو قیرە ڕەش و جوانە ... شەقى كاك نەوشیروانە)

Tuesday, 09/06/2009, 12:00

2549 بینراوە


ئیش كە ئێستە ڕووى لە هەورازە سەرەو لێژى نەكەى
فكرى ووردیشى ئەوێ ، هەر بە دوعاو نوێژى نەكەى
گێرە شێوێنێ كەكاى كۆنى بادا لەكنت
چاكە هەر لێى خووڕى سەیرى دەموو چاوى نەكەى
خوێنەرانى خۆشەویست شەوى 8 لەسەر 9 ى 6 ى 2009 مەلا بێتحان لەبەرنامەى كەوانەدا كە خۆفرۆش محمد نوورى پێشكەشى دەكا پێى گڵاوى خستەوە ناو تەلەفزیۆن و سەرلەنوێ لەنوێژى بردەوە ، هەرلەسەرەتاى بەرنامەكەشەوە حەمەنوورى چەند پرسیارێكى بازاڕیى لەمەلا كرد كەهەرهەمووى خۆى بۆى دانبوو وەڵامەكانیشى لەگیرفانیابوو
مەلابەخ بەخ لەوەڵاى پرسیارێكا ووتى ئەوان واتە بَاڵى كاك نەوشیروان كێچێك ئەكەن بە گایەك سەدان جادە قیر كراوە كۆڵانێكى گڵ پیشان ئەدەن سەدان باخچە كراوە دارێكى شكاو پیشان ئەدەن هەزاران پرۆژە كراوە زێرابێكى تەقیو پیشان ئەدەن ... ئەرێ بەخە بەخ بەخ تۆ ئەڵێى لەسلێمانى ناژیت و نازانیت درووشمى ئێستاى خەڵك چییە ؟؟ دەفەرموو بیزانە خەڵكى دەڵێن (ئەم قیرە ڕەش و جوانە بەشەقى كاك نەوشیروانە) واتە ئەگەر ترسى یەكێكتان نەبێت كارى باش ئەنجام نادەن , هەر خەریكى گیرفان پڕكردنى خۆتان ئەبن مەلاگیان عەفوو فەرموو هەژدەساڵە كوا كارەباو ئاوەكەتان شەقام هەر شەقامەكەى جارانە چ جادەیەك پان كراوە و بەرین بووە هەر لەخەمى خۆتانن چ پرۆژەیەك بۆ كەس و كارى ئەنفال و كیمیا باران كراوە تاچەند خزمەتى كەمئەندامانتان كردووە تاچەند خزمەتى خەڵكى رەش و ڕووتتان كردووە تا چەند خزمەتى كادرەكانى خۆشتان كردووە هەرلەخەمى گیرفان و مەنسەب و مەقامى خۆتانن هەر لەخەمى گەورەكردنى دەسەڵات خوازى و پاوان كردنى خۆتانن تۆ ئێستا لەسلێمانى ئەلەوەڕیت بەڵام نازانیت خەڵكى سلێمانى چەند بە گللەیین لەتۆو ئازاد جووندیانى و خوولەسەنگاوى و سەعەى ئەحەپیرو جەعفەر قەراغى و مچەچاوڕەش و ... هتد
ئەوە ئێوەن یەكێتیتان بەم ڕۆژە ڕەشەى گەیاند دووچارى ئینشیقاق و دووبەرەكیتان كرد ، بەگەنەڵى و دزى و تەكەتوولبازى یەكیەتیتان زەعیف كرد ، پیاوى خۆفرۆشى نممونەى حەمەنوورى پێشكەشكارى كەوانەو جەمالى نەهزەو كێو كێتان درووست كرد یەكێتى ئێستا خوێنى شەهیدەكانى لەبیر كردووە بەبێ مۆڕاڵى ئیوە كوورد ڕسوا بووە ، داوێن پیسیتان هەرلەباس كردن نایەت دەگ خەجاڵەت بن لەڕووى دنیاو قیامەتدا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە