پاراستنی ژماره‌ی كورد بۆ خه‌لكی كوردستانی تێكۆشه‌ر
Monday, 23/11/2009, 12:00
1357 بینراوە
له‌ماوه‌ی رابردودا ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بریاراندا كه‌هه‌لبژاردن به‌شیوه‌ی بازنه‌ی ده‌بیت ورێژه‌یه‌كی تایبه‌تیشیان بۆ هه‌ر شارێكی عێراق و دانیشتوانی هه‌نده‌ران دیاری كرد ، كه‌به‌به‌راورد له‌گه‌ل هه‌ڵبژاردنی ساڵانی رابردوو وگۆرانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه. به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه شاره‌كانی كوردستان زۆر كه‌میان زیادكردوه‌و دهۆك دوو كورسی و هه‌ولێر یه‌ك كورسی وسلیمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه واته رێژه‌ی له‌دایك بوون ومردنی وه‌ك یه‌كه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه شاره‌كانی عه‌ره‌ب نیشین زۆر زیادیان كردوه و ده‌نگی ره‌وه‌ندی عیراقیش كه‌مكراوه‌ته‌وه.
ئێمه ئه‌و نایه‌كسانیه به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌نابینینن و پێمانوایه به‌رنامه‌رێژه‌و له‌مێژه‌كاری بۆ ده‌كرێت تا له‌لایه‌ك رێژه‌ی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق كه‌م ببێته‌وه‌و له‌لایه‌كی تر بتوانن كار له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن وگۆرانكاری به‌سه‌ر ده‌ستوری عێراق و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا بێنن كه‌له‌ده‌ستور داهاتووه به‌تایبه‌تی بریاری 140 كه‌تایبه‌ته به‌شوێنه ناكۆكه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب.
ئێمه‌له‌كاتی دانانی ده‌ستوری عێراق پێمان وابوو كه‌نه‌ده‌بوو كورد رازی با، ناوچه‌كانی كوردستان واته له‌حه‌مرینه‌وه كه‌ته‌عریب كراون، ببنه‌ناوچه‌ی جێی ناكۆك، گه‌رچی له‌پێناو عێراقێكی ئارامتر كورد به‌وه‌رازی بوو، به‌ڵام ئێستا به‌دیاركه‌وتوه تا دێت كێشه‌ی زیاتری بۆ دێنه‌ئاراوه له‌بری چاره‌سه‌ركردن. نوێترین پلانگیریشیان كه‌م كردنه‌وه‌ی رۆلی كورد له‌به‌رێوه‌بردنی عێراقه له‌رێگای كه‌م كردنه‌وی ده‌نگی كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتوو.
ئه‌م شێوه دابه‌شكرنه‌ی كورسیه‌كان ته‌نیا عه‌ره‌به باڵاده‌سته‌كان لێی به‌رپرسیار نین، به‌ڵكو ئه‌ندامه‌كانی كوردیش كه له‌ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانن به‌رپرسیارن وده‌بێت وه‌ڵامی راستیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان پێبێت. ئێمه‌پێمان وایه ده‌بێت ستراتیژی كورد به‌ته‌واوی بگۆرێت ده‌رباره‌ی پێكه‌وه‌ژیانی له‌گه‌ڵ گه‌لی عه‌ره‌ب له‌عێراق و مانه‌وه‌ی عێراق به‌م شێوه‌یه.
كاتی ئه‌وه‌هاتووه دیالۆگی راسته‌و‌خۆ له‌گه‌ل توێژه‌كانی تری عێراق و عه‌ره‌ب وكه‌مه‌نه‌ته‌ویه‌كان ده‌ست پێبكرێت له‌پیناو له‌یه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی ماڵی خۆمان، چونكه له‌و كاته‌ی عێراق دروست بووه مافه‌كانی كورد ره‌تكرانه‌ته‌وه‌و ته‌نیا له‌كاتی ته‌نگانه پێویستیان به‌ده‌نگی كورده. ئه‌ركی سه‌رشانی ره‌وه‌ندی كوردیشه كه‌پێكه‌وه زیاتر له‌جاران بێنه‌ده‌نگ وئه‌وه‌نده‌ی پێیان ده‌كرێت له‌رێگای په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆیان كار بكه‌ن له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی ئه‌وروپا و مۆتكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ناچاریان بۆ روون بكه‌نه‌و كه‌ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه مه‌ترسیكی گه‌وره‌یه بۆ داهاتووی مرۆڤایه‌تی وكوردستان.
سه‌ركه‌تووبێت خه‌باتی كوردستان
كۆمه‌له‌ی گه‌لی كوردستان له‌سوید 2009-11-20
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست