باڵەكایەتى..كاندیدەكانى یەكێتى لاپەڕەى ڕەشى یەكدى هەڵدەدەنەوە

Thursday, 04/03/2010, 12:00

1597 بینراوە


لە درێژەى هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردنى لیستى هاوپەیمانى كوردستان لە سنورى باڵەكایەتى كە گروپى كەمپینى سەعدى پیرە هەر یەك لە ڕزگار هاودیانى وسید سالح داوایان لە خەڵك كردبوو دەنگ بە فریاد ڕواندزى نەدەن لە بەرامبەردا ئەمڕۆ4/3/2010 فریاد لە دوو كۆبونەوەى فراوانى جەماوەرى لە سنورى مەڵبەندى 37ى چۆمان لە قەسرێ و چۆمان لاپەڕە ڕەش وناشیرینەكەى هەر یەك لە سعدى وسید سالحى هەڵدایەوەو بە ئاشكراو بێ پێچ و پەنا گوتى من كوڕى پیاوێكى فەقیرمو وەك سعدى خاوەنى ڕیزێك سیارە نیم هەروەها وەك ئەویش (فایلدار)نیم هەروەها وەك سید سالحیش لە بەغدا لەسەر دزى دەرنەكراوم!بزانن ئەى خەڵكى كوردستان چۆن تەكەتول جەستەى یەكێتى داڕزاندوە؟!ئەى خەڵكى باڵەكایەتى شەهید پەروەربۆ ئەوانە تڕۆ ناكەن و نایانخەنە ناو زبڵدانى مێژوەوە؟!بۆ گوێیان لێ دەگرن؟! ئەوە لە دەمێكدایە كە دوو عەزیاى گەورە زاریان لێك كردۆتەوە خەریكى قوت دانى یەكێتین ئەو نامەسئولانەش لاپەڕە ڕەشەكانى یەكدى هەڵدەدەنەوە!!لە لایەكى دیش تاڵەبانى ونەوشیروان قسەكانى یەكدى دۆبلاج دەكەن بۆ ئەوەى لە بەینى ئەو دوو بەرداشە پارتى ڕكەبەرى سەرەكى هەردوكیان باراشى وردى دەست بكەوێت.ئەوە ڕاستیەكى حاشا هەڵنەگرە پارتى ئیفلاسى سیاسى خۆى لەژێر تەپ و تۆزى شەڕى ئەو دوانە دەشارێتەوە ئەى بۆ كەسیان باسى هەموو خیانەتانە ناكا كە پارتى دەروەست بە خەڵكى كوردستان و هەموو هێزە سیاسیەكانى كردونى؟!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە