بەرپرسی ئۆفیسی دوی زیندانیە سیاسیەكان عەرەب دەرچوو؟!

Saturday, 17/10/2009, 12:00

1525 بینراوە


بە پێی ئەو بەڵگەو زانیاریانەی كە بە دەستمان گەیشتوە ئەو كەسەی كە بە نێوی نوەردین وەلی رەزاوە ئێستا بەرپرسی ئۆفیسی دووی زیندانیە سیاسیەكانی كەركوكەو سیخوڕی دەزگای زانیاریە، بە پێی وتەكانی خۆی كەسێكە كە كاتی خۆی تەسحیحی قەومیەی كردوەو حاڵی حازر بۆ هەر كەسێكی بەرپرس كە لە توانایدا بێت ئەوە پشت راستبكاتەوە كە ئایا ئەو كابرایە بۆ و لە پێناو چیدا بەو كارە هەستاوە، ئێمە دەست خۆشی لێدەكەین ؟
زۆر ئاسایە كە كاك نورەدین لە پێناو پارەدا هەمو شتێك دەكات، چۆن ماوەیەك بە شێوەیەك لەو شوێنەی دەڕوانی كە هۆكارێك بێت بۆ تێركردنی غەریزەو رابواردنی ئەو، بە هەمان شێوە لە هەمو ئەو ئەندامە قوڕبەسەرانە دەڕوانێت كە بە كڵاو جەمەدانیەوە ساڵانێك خەباتیان كردوە. كڵاو جەمەدانی لەلای نورەدین بە واتای ئەی رەقیب دێت؟ جا وەرە قوڕ بەسەری لێرەوە سەرچاوە دەگرێت كابرایەك بەرپرست بێت كە باوەڕی بە كڵاو جامەدانی نەبێ و ئامادە بێت حاشا لە باوكی خۆی بكات و لە پێناو مشتێك پارە تەسحیحی قەومیەی كردبێت.
كێشە نیە ئەم كاكەیەو كاكەی شوانەی هەواڵ پێكەوە لەیەك كانی ئاو دەخۆن و پێكەوە دەلەوەڕن، ئەمیان بزن دەدۆشێ و ئەویان مەڕ، ئەمیان بە ناو بۆ كورد دەیكاو ئەویان بۆ كوردستانی گەورە، ئای بابە كامیان لە قەتدیلن و كامیان لە حەسیرەكە ئاو تەماتە دەفرۆشێت!
بۆ زۆرێك كە گەڕانەوەی كەركوك بۆتە ئەندێشەیان وا دەزانن تەنها دوژمنانی كورد ئاستەنگن لە بەردەم جێبەجێكردنی ئەو مادەیەدا، نازانن كە زۆرێك لە سك برسێكان لە رۆژێكی وا دەگەڕان كە خەڵك بە پیاویان بزانێت! بژێت ئەو كەساتەی وا خۆیان كردوە بە عەرەب و ئەمڕۆ گاڵتە بە رەمزی نەتەوەی كورد و كڵاو جەمەدانی دەكەن!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە