بنەماڵەی بارزانی تیرۆریستن... سەردەشت عوسمان مرۆڤدۆست و سومبولی ئازادییە، بە درێژایی مێژوو تیرۆر و تۆقاندن پێشەی بنەماڵەی بارزانی بووە

Thursday, 16/09/2010, 12:00

1447 بینراوە


تەزێن-كەنەدا دوای ئەوەی بەناو راگەیاندنەكەی لیژنە كارتۆنییەكەی بنەماڵەی بارزانیم بینی پێكەنینم بە عەقڵی پوچی مەسورو و مەسعودی باوكی و هەموو ئەو گیل و حۆلانە هات كە لە دەروپشتیانن و بەشداری دروستكردنی ئەم سیناریۆیەن.
من نامەوێ بە درێژی باسی تەواوی كونج و كەلێنەكانی ئەو بەناو راگەیاندنە چەواشەكارییە بكەم، بەڵكو دەمەوێ بۆتانی بسەلمێنم كە ئەو بنەماڵەی بارزانییە تیرۆریستن و بە درێژایی مێژووی خۆیان تیرۆر و تۆقاندن پیشەیان بووە. هەر لە پێش ئەوەی مەلا مستەفا بچێتە رووسیا ئەوانە تیرۆریان كردۆتە پیشەی هەمیشەیی خۆیان. ئەوەی لە فەرمانی ئەوان لایدابێ یان قسەی لەسەر خودی بنەماڵەی مەلا مستەفا و شێخ ئەحمەد كردبێ ئەوا تیرۆركراوە و تیرۆرەكەشی تا پێیانكرابێ پەردەپۆشیان كردووە.
مەگەر برازاكەی ئەرشەد زێبارییان لە سەرەتای هەشتاكانی لە تەمەنێكی هەرزەكاری لە موسڵ نەكوش، دواتر دوو تیرۆریستەكەی كە مەسعود ناردبوونی لەكاتی گواستنەوەیان رایانكرد و پەیوەندییان بە مەسعودەوە كردەوە. ئەدی محمد هەرسینی باوكی ئەو ئاری هەرسینەی ئێستا لە باوەشی مەسعوددایە هەر دەزگا تیرۆریستییەكەی پاراستن تیرۆری نەكرد؟ ئێستاش حاشای لێ دەكەن. خۆ بنەماڵەی بارزانی ناتوانن نكوڵی لە تیرۆركردنی فاخیرمێرگەسۆری و بەشێك لە بنەماڵەكەی بكەن. بۆ یەكەمجاریش لێرەوە بە خوێ،ەرانی خۆشەویستی رادەگەیەنم كە شەهدانی قەڵەم عەبدوالستار تاهیر شەریف و شەهید سۆرانی مامە حەمە لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە و بە رەزامەندی خودی مەسعود بارزانی و فەرمانی مەسروری تیرۆریست شەهید كران.
شێخ عبالستار لەبەرئەوە تیرۆركرا چونكە لە دیمانەیەكی گۆڤاری لڤین باسی(شێخ ئەحمەد بارزانی) كردبوو و عەیبەكانی دەرخستبوو. شەهید سۆرانیش لەبەرئەوەبوو چونكە لە چەندین نووسین باسی بنەماڵەی بارزانی و ئەو زوڵمەی كردبوو كە ئەو بنەماڵەیە لە ژنەكانیانی دەكەن. ئەوەی شەهید سەردەشتیش ئاشكرایە لەبەرئەوەی بە قەڵەمە ئازاكەی نووسی(من عاشقی كچەكەی بارزانیم) كێ دەڵێ وانییە سەری دای لە بەرد و تا ئێستا بنەماڵەی بارزانی نەناسیوە. لێرەوە دەمەوێ پێتانی بڵێم ئەو زانیارییانەم لە برادەرێك وەرگرتووە كە لە جەرگەی دەزگای زانیارییەوە دەریهێناون. ئەوەشی نووسیوە كە دەزگای زانیاری ناوی تەواوی بكوژانی شێخ ستار و سۆران و سەردەشتی لەلایە.
بنەماڵەی تیرۆریستی بارزانی مێژووێكی خوێناوی و قێزەونیان لەناو بنەماڵكەی خۆشیاندا هەیە، ئەوە سەرەڕای ئەو مێژووە خۆێناوییەی كە لەنێوان بارزانی و زێبارییەكاندا هەیە، كە بەردەوام بارزانییەكان تیرۆری زێبارییەكانیان كردووە تا دواجار ناچاریان كردن پاڵ بدەنە بەعس. ئەوە پاكانە نییە بۆ زێبارییەكان، بەڵكو هەقیقەتی مێژووی بارزانییەكانیە.
ئەوانەی نووسینەكانی سەردەشتیان خوێندۆتە و لە نزیكەوە ئەو كورەیان ناسیوە دەزانن كە ئەو كورە چەندە ئینساندۆست و ئازاد بووە. ئەوەی من ئاگاداربم سەردەشت عوسمان خەمی گەورەی ئازادی بووە.
راستی مەسەلەكە ئەوەی كە سەردەشت دوای دوو كاتژمێر شەهید كراوە نەك ئەوەی لیژنەكە دەیەوێت وای دەربخات كە دوای دوو رۆژ ئینجا تیرۆركراوە. من ئەوەشم لە برادەرێكی خۆم بیست كە لە هەولێرەوە پەیوەندی پێوە كردم و وتی برادەرَك لە پزیشكی دادوەری موسڵ ئەوەی زانیوە كە تەنیا دوای دوو كاتژمێر لە رفاندنەكەی لە رۆژی 2010/5/4 سەردەشت شەهید كراوە.
سیناریۆكەی پارتی سەرلەبەری درۆیەكی شاخدارە و كالفامترین كەسیش باوەڕی پێ ناكا.
لەمڕۆوە زۆر عەیبە كە لایەنگری پارتی بیت، عەیبێكی گەورەترە كە ئەندامی پارتی بێت، لەوەش عەیبتر ئەوەیە كە دیفاع لەو قسە هەلەق و مەلەقانەی پارتی بكەیت. ئەوەشی بە دڵەوە پارتییە ئەوا بەشدارە لە تیرۆكردنی شێخ ستار و شەهید سۆران و شەهید سەردەشت. ئەوەی باوەڕ بە بنەماڵی بارزانی بكات بەشدارە لە تیرۆر و شێواندنی كەسایەتییە ئازادەكانی میللەتی كورد.
دواجار سەربەرزی بۆ شەهیدانی قەڵەم و رووڕەشی بۆ بنەماڵە بارزانی لە سەرووی هەموویانەوە رووڕەشی بۆ مەسعود و مەسروری تیرۆریست و بنەماڵە بۆگەنەكەیان.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە