(حەمە چاوناشرینى) لیپرسراوى مەڵبەندى كەلار بوو بەسەرۆكى حكومەت؟!!!

Sunday, 09/08/2009, 12:00

1791 بینراوە


خوێنەرى بەڕێز لاتان سەیر نەبێ ئەم ناونیشانەى سەرەوە ,چونكە (حەمە چاوناشرین) لەبەرنامەیەكى تەلەفزیۆنى كەناڵى ئایندەى شارى كەلاردا ,لەشەوى (4) لەسەر(5) ى ئەم مانگەدا پەخشكرا كە كارمەندى ماستاو چى و كاسەلێسى دەورى لێپرسراوەكانى گەرمیان (كاروان یارویس) پێشكەشى دەكرد,لەوەڵاى پێوەندییەكى تەلەفونى قوتابییەكى پەیمانگاى تەكنیكى (كەلار)دا كەڕووبەڕووى (حەمەچاوناشرینى) كرد داواى بەجێهێناى ئەو وەعدەى كرد كە پێش هەڵبژاردن دابووى بۆ دامەزراندنیان,(حەمە چاوناشرینیش) بەو پەڕى لەت بەرزى ببمبورنن ئیستا لووتیان شكاوە,وەڵامى قوتابى داماوى دایەوە ووتى بەڵێ لەگەڵ كاك عیماد قسەم كردووە هەمووتان دائەمزرێن, پرسیارەكە لێرە باشە كاكە حەومە چاوناشرین تۆ بەردەوام لەكۆبونەوەكاندا ناڵێیت مامى گەورەمان ئەڵێت ئەبێت حزب و حكومەت لەیەك جیابكرێتەوە؟باشە ئم دووفاقییە چییە؟تۆ چ پۆستێكى حكومییت هەیە وا ئەوو هەموو قوتابییە داماوانە دامەزرێنیت؟پاشان دەستى كرد بەهێرشێكى ناڕەوا بۆسەر كادیرانى گۆڕان ئەگەر یەكێ خەڵكى ئەم شارە نەبوایە واى دەزانى هەڕەشە لەئەنجامدەرى تاوانبارانى ئەنفال و كیمیاباران دەكات و سزایان ئەدات, نانانا ئێمە بەهەڵە تێگەیشتووین سزاى (تاریق ڕەمەزان) ئەدات نانا سزاى (علی حسن مجید) ئەدات نانانا سزاى(سوڵتان هاشم)ى دۆستى مامى گەروەى ئەدا ههها بەڕاستى سەیرە,باشە تۆ شەرمى ئەو دۆڕاەنە گەورەت نەكرد كەلووتى خۆت مەلا نابەختیارى تێدا شكا ئەمە چییە؟تازە ئێوە بەتێزاب شۆراونەتەوە شەرم نەماوە لاتان,بەڕاستى نەنگییە بۆ كەسانێك تائیستاش مابن باوەڕ بەقسە سواوەكانى جەنابت بكەن بۆیە پێشنیارێكى برایانەو دڵسۆزانەت بۆ دەكەم بڕۆیتەماڵەوەو بۆخۆت دانیشیت لەم بەزم بالۆرەو خەڵك خەڵەتاندنە واز بێنیت.





8/8/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە