مانگانە سەدان ملیۆن دینار بۆ پەیجەکانی یەکێتی خەرج دەکرێت

Thursday, 02/08/2012, 12:00

1401 بینراوە


پەیامنێری کوردستان پۆست ١٠
ئەندامێکی پێشوی سکرتاریەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کەناوەکەی لای پەیامنێری کوردستان پۆست پارێزراوە(ە م) ڕایدەگەیەنێت بەھۆی لاوازی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان لەئێستا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەڕێگای ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ ڕێکخراوێکی ڕانەگەیەنراوی دروست کردووە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک کەدەیان پەیج لەخۆ دەگرێت مانگانە بڕی پەنجا ملیۆن دینارییان پێدەدرێت، ئەوە جگە لەو پارەیەی بۆ ڕیکلامکردن بۆ پەیجەکان دەدرێت بەفەیس بووک ئەوەیان تائێستا ئاشکرانەکراوە،
بەووتەی ئەو ئەندامە ئێستا یەکێـتی زۆرینەی ڕێکخراوەکانی سەر بەمەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی پەراوێزخستووە زیاتر گرینگی بەڕێکخراوی پەیجەکانی یەکێتی دەدات لەفەیس بووک ئەوەش نیگەرانی لای ڕێکخراوە دیموکراتیەکان دروست کردووە،
........ لەبەشێکی تری قسەکانیدا ووتی پەیجەکانی یەکێتی بەگوێرەی ڕێنومایی مەلا بەختیار ھەڵس و کەوت دەکەن و ھێرش دەکەنە سەر پارتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە