هه لبژاردن و کاندید کردنی ژنان ...!

Friday, 04/04/2014, 12:00

9961 بینراوە




گه مژه ییه ،له کۆمه لگای دواکه وتوو شموولیدا باسی گۆرینی سیسته م بکریت له ریگه ی هه لبژاردن و
 ده نگدانه وه.
له میژووی مروفایه تی دا رووی نه داوه ده سه ڵاتیکی تیۆکراتی و بارگاوی به عه قلیه تی خودپه رستی و شمولی دا ،له ریگه ی هه لبژاردنه وه کۆتایی به سته مگه ری ده سه ڵات هاتبیت .جگه له راپه رین و رووخاندنی ئه و ده سه ڵاته. هه لبه ت مه به ست له خوین رشتن نی یه ،به قه ده ر ئه وه ی دوای
روخاندنی قه ڵای سته مگه ری ده سه ڵات تاوانباران له دادگایه کی ئاشکرادا دادگایی بکرین ،له سه ر تاوانه کانیان ده رهه به خه لک.
ده سه ڵاتی کوردی ،که نزیکه ی چاره که سه ده یه که حوکمی کۆمه لگای کوردستان ده کات و چه ندجاریکیش گالته جاری هه لبژاردن تیایدا ئه نجام دراوه و ،هه مان ده مووچاو بوونه ته وه حاکم و سه ردار.هۆکاری مانه وه ی ئه و ده سه ڵاته ده گه ریته وه بۆ ساده یی وساکاری بیرکردنه وه ی خه لک
وباوه رهینان به سیناریۆکانی سه رانی حیزبه کان ،به وه ی بو هه رسیناریۆیه کی گالته جاری هه لبژاردن .به جۆریک ،له جۆره کان فریوی خه لک ده دات به گۆرینی کاندیده کانی و که سانی تردینیته پیشه وه ،به ڵام له کاروکرداریان دا هه مان کۆیله ی سه رانی ده سه ڵاتی کوردین وناتوانن به موو له فه رمانه کانیان لابده ن ،چونکه به رله کاندید کردنیان سیناریۆی ئه لقه له گوئ و کۆیله کردنی دارشتوون ،بۆیه ناتوانن هیچ ناره زایه تیه ک ده ربرن و ملکه چی فه رمانه کانی سه رانی حیزبه کانیان نه بن و ،وه ک له یبوک ده ست بۆبریاره کانیان به رزنه که نه وه.ئه گه رنا چاره نووسیان خراپ ده بیت و ده بیت چاوه روانی هه زارویه ک سیناریۆی ئه خلاقی و سیاسی بن و ناشرین وبیزراوبکرین. به دلنیایی ئه گه رمیینه بیت سیناریۆی ووینه
وفلمی سیکسی بۆدروست ده که ن ،تابیده نگیان بکه ن .هه رئه وه ی له نیوان به رپرسانی لق ومه لبه ندی که رکوک رووی داو چۆن کاریان ،له سه ر ئه و میینه کان کردووه ،تادواتر له لایه ن میینه یه که وه به ناوی سۆران بلاو کریه وه .سه رانی حیزبه ده سه ڵات داره کان له شه ره کانیشیاندا ژنان به ناوی سیکسه وه ده که نه قوربانی .ئه ونموونه یه چه ندان جار رووی داوه ودووباره بووه ته وه ،له سایه ی باڵا ده سته کانی کوردایه تی دا ،له مدیری فه رمانگه یه که وه بۆسه ره وه ،به ڵام ژنان زۆر ساده وساکارانه جاریکی تر به سیناریۆکانیان فریوو ده خۆن وباوه ر به و به رپرسه داوین پیسانه ده هینن .
نامه ویت میژووی کاروسیناریۆ قیزه ونه کانی سه رانی کورد ،له م نووسینه دا پۆلین بکه م ،که چۆن وویستبیتان که سیکیان گه یاندووه ته هه وره کان .چۆنیش که سیک له فه رمانه کانیان هه لگه رابیته وه ،له دروست کردنی توهمه ی ئه خلاقیه وه ،تاتیرۆر کردنی وازیان لئ نه هیناوه.
سه رانی حیزبه کان، بۆچی لیسته کانیان بۆگالته جاری هه لبژاردن به کاندیدی میینه ده رازیننه وه ؟له باوه ربوونیانه به ماف وئازادیه کانی ژنان ،یاخود ،له عه قلیه تی شه هوه ت په رستی و داوین پیسیانه وه یه ؟.
وه ڵامی ئه وپرسیاره روون و ئاشکرایه ،که به شیکی زۆری سه رانی بزووتنه وه ی کوردایه تی ،له روانگه ی به رژه وه ندی سیکسی یه وه ژنان کاندید ده که ن ،به وه ی دواتر له پاداشتی کاندید کردنیان ته سلیمی ئاره زووه سیکسیه کانی بیت . یاخود ،گه ر سه رپیچیان کرد به ناوی بڵاو کردنه وه ی ووینه وگرته ی سیکسی ،هه ره شه یان لئ بکه ن ،تابیده نگیان بکه ن و ملکه چی هه موو فه رمانیک بن .زۆرینه ی جار میینه کان ده بنه قوربانی و ئه وینه وگرتانه دوورن له راستی و هه لبه ستراو درووست کراون ،له ریگه ی
ئامیره کانی ته کنه لۆژیاوه ،به ڵام گرفته که له وه دایه کۆمه لگای ناموسپه رست و که بیری له وه ناکاته وه ،که ئه وه درۆیه وسیناریۆیه و ته نها به دبه ختکردنی ژنانه.
که م نین ئه وژنانه ی به ده ستی ئه و به رپرسه گه نده ل و داوین پیسانه دووچاری به دبه ختی و چاره ره شی بوون ،کاتیک به دلیکی پاک و له پیناوی دامه زراندن و به ده ست هینانی ژیانیکی شایسته باوه ریان به و به رپرسه داوین پیسانه کردوو ،یاخود بۆخزمه تکردن به شداری کاری سیاسیان کردو کاریان بۆگه یشتن به پۆسته سیاسی و ئیداریه کان کرد.وه ک تاکیکی کارا،به ڵام دواتر که وتنه گه مه ی به رپرسه داوین پیسه کان و ژیانیان لئ زه وت کرا.
چیرۆکی به دبه ختی ئه وژنانه که م نین ،که بوونه نیچیری سه رانی حیزبه کوردیه کان ،به ناوی پیدانی پۆسته وه و،دواتر هه زاران بوختانی مۆرالیان خرایه پال وناوزراو کران.
چیتر ناکریت ژنان هینده خۆش خه یال بن ،به سه رانی حیزبه کان و داخل به گه مه هه وه ست په رستیه کانیان ببن و خۆیان کاندید بکه ن ،له سه رلیسته کانیان بۆگالته جاریه کانی هه لبژاردن.
خه باتی ژنان بۆ گه یشتن به ماف وئازادیه کانیان ،له چوارچیوه ی خۆکاندیدکردن ،له سیناریۆی گالته جاری هه لبژاردن نایه ته دی ،به لکو به خه باتی هه مه رۆژه و رژانه سه رشه قامه کان و خۆپیشاندان و سه پاندی
داواکاریه کان ده بیت.ته واوی ژنانی کوردستان ئه وراستیه ده زانن ،که چۆن له دیوه خانه که ی کوردستان مه به ست په رله مانه یاسای فره ژنیان په سه ند کردوو،کۆمه لیک ژنی ئه ندام په رله مانیش بوونیان هه بوو،تاکه ژنیکیان ده ستیان له کارنه کیشایه وه ،وه ک ناره زایه تی به رامبه ربه ویاسایه چونکه ئه وان نووینه ری حیزبه کانیانن و ئه وانیش له گه ل فره ژنیدان ،واوه تریش چه ند ئه ندام په رله مانی ژن ،له به رامبه رسزانه دانی بکوژانی ژن و ده ستدریژی بۆسه ریان ده ستیان ،له کارکیشایه وه.مه علومه که هیچ که س بۆیه په رله مان ته نها دیوه خانیکه بۆ نیشاندانی رووی بزووتنه وه ی کوردایه تی ،به وه ی به ده ره وه بلین دیموکراسین و هه لبژاردن ده که ین و ژنان %25په رله مان پیک ده هینن،ئه گه رنا به کارتان
ده هینیت بۆمه رامه کانی خۆیان وروانین بۆتان ،له روانگه ی ئاره زووه سیکسیه کانه وه .
ئازادی ژنان ،په یوه سته به ئازادبوونی کۆمه لگا و کۆتایی هینان ،به حاکمیه تی سه رانی مافیای کوردی ،
نه ک هاوکاربوون به مانه وه یان .

تیبینی:
هه لبه ت مه به ستمان ته واوی سه رانی حیزبه کوردیه کان نی یه .واوه تریش مه به ستمان هیچ کاندیدکی ژن نی یه .قسه ی ئیمه له سه ر کۆی بیرکردنه وه و روانینی به شیک له سه رانی حیزبه کان و
 باڵا ده سته کانه ،له رابوردودا راسته یه کان سه لماوه که چۆن ده سه ڵاتیان به کارهیناوه بۆ فریودان و ئیستغلالی ژنان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە