ئاوا بڕوات مەلا بەختیار شێت دەبێت

Sunday, 06/02/2011, 12:00

2028 بینراوە


یەكێك لەو دەردە كوشندانەى مەلا بەختیار هەیەتى , خۆ دەرخستن و خۆ بە مەسئول زانینە ,ئەمە لە شاخەوە هەیەتى هەتا ئێستا ,بۆیە ئەڵێم ئاوا بڕوات شێت دەبێت ,چونكە ئەوەى ئەو بەتەمایەتى قەت بە چاوەكانى نایبینێ , مەلا بەختیار پێشمەرگە بوو ,بەڵام یەكەم خیانەتكاریش بوو كە لەو سەردەمەدا كە بۆ یەكێتى و كۆمەڵە زۆر ناسك و هەستیار بوو هات لە پشتەوە خەنجەرى خیانەتى خۆى وەشاند و بە كۆمەڵێ بیانوى درۆ كۆمەڵێك كادرى باشى لە یەكێتى كرد ,ئەو سەردەمە مەلا بەختیار مام جەلالى بە دیكتاتۆر و تاك ڕەو ئەزانى , مەلا بەختیار ئەو كاتە بە هاوكارى پاراستنى پارتى و بە وەرگرتنى چەك و پارە وەكو لەتیفى حاجى فەرەج ووتى ئەیویست یەكێتى بڕوخێنێ , دوایش گیراو لە ناوچەكەدا سوك بوو ,مەلا بەختیار لەوكاتەوە بەم دڵە ڕەشەوە ئیش ئەكات چونكە تاڵەبانى نەیهێشت ئاواتەكانى بهێنێتە دى , هەتا ئەو ڕۆژەى هاتەوە ناو یەكێتى ,مەلا هیچ نەبوو بەڵام هەر لە پێناوى بەدى هێنانى ئەو خەونەیدا پشتى كردە برادەرەكانى و هاتەوە ناو یەكێتى , بەڵام ئەم جارە ئەو كەسەى ئەو جاران بە دیكتاتۆرو تاك ڕەوى دەزانى , زانى هەر وەكو جاران هەر دیكتاتۆر و تاك ەڕەوە بۆیە بەتەواوەتى خۆى تەسلیمى ئەو دیكتاتۆرەى ناو یەكێتى كرد , ئیتر بە نزیك بونەوە لە دیكتاتۆرە پیرەكە , حەزە كانى سەرى هەڵدایەوە , تا هاتنە دەرەوەى برادەرانى ڕیفۆرم و دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕان ئیتر لە ناو یەكێتیدا دیكتاتۆرە پیرەكە ئەوەندەى تر زاڵ بوو بە سەر یەكێتیدا و مەلاش ئەو ڕۆژەى بە هەل زانى و دەمێك بوو خەونى پێوە ئەبینى بۆیە بە خۆدانە پاڵ تاڵەبانى توانى ئەوەى مەبەستى بوو بیكات , كارى یەكەمیشى ڕاگەیاندنى شەڕێكى گەورە بوو لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان و نەوشیروان مستەفا , مەلا ئەمەشى بۆ ئەوە كرد بۆ ئەوەى توند ڕەوەكانى ناو یەكێتى لە خۆى كۆبكاتەوە , ئەمەشى كرد تا ماوەیەك بۆى چوە سەر , بەڵام درێژەى نەكێشا , كێشەى مەلا بەختیار ئەوەیە لە یەكەم خیانەتى مەلا بەختیارەوە هەتا ئەم ساتە پێگەى نەماوە لەناو یەكێتیدا , ئەمە خۆشى باش ئەزانى , ئەو هەموو شیڕە شیڕەى كرد بەڵام نەیتوانى لاى یەكێتیەكان خۆى خۆشەویست بكات , ئێستا لاى یەكێتیەكان تەواو ڕوون بۆتەوە كە ئەم مەلا بەختیارە سەرى یەكێتى دەخوات , مەلا ئەم ماوەیە ئەوەى توانى كردى , بە خۆ دەوڵەمەند كردن و دزى و بەد ڕەوشتى ,بۆیە ئەڵێم ئەم مەلایە شێت دەبێت و ئەكەوێتە سەر جادە لەبەر ئەوەى ئەو هەموو شتە ئەكات , بەڵام كەس خۆشى ناوێت و بگرە بە سەرەخۆرەى یەكێتیشى حساب دەكەن , بەمە شێت بوو ,شێت بونەكەى مەلا لەو كاتەوە دەركەوت كە لە رۆژنامە روو زەردەكەى پاراستندا هەولێر دیمانیەكى كردوە , لەو دیمانە یدا تەنانەت ئەو ڕۆژنامەیەى كە خۆى لە سەر درۆ دروست كراوە نەیتوانیوە درۆیەكى ئەم مەلایە بڵاو بكاتەوە كە خۆى لێ بۆتە هەموو شتێك , تەنانەت ئەو ڕۆژنامەیەش بڕواى بەم درۆیە نەكردوە بۆیە ئەو پەرەگرافەیان پەڕاندوە , بۆیە بەپەلە ڕوون كردنەوەیەكى بڵاو كردۆتەوە و سەرجەم ڕوون كردنەوەكەى بەراوردى خۆى ئەكات بە نەوشیروان مستەفا كە قەت حەدى نیە بە تۆزى پێڵاوەكانى كاك نەوشیروان بێت , ئەوەى لاى خەڵكى ڕوونە ئەوەیە هیچ ڕۆژێك نەوشیروان مستەفا خیانەتى نەكردوە بەرامبەر بە یەكێتى هەتا یەكێتى بوو , بەڵام مەلا بەختیار ئەویست بە هاوكارى پاراستن یەكێتى لەناو بەرێت , ئەو شەوەى كە لە زیندانەكە ڕاى كرد ئەگەر نەگیرایە لە سەر شەستیەكەى سلێمانى دوو پیكابى مخابەراتى عێراق چاوەڕێیان ئەكرد و ئەیان گەیاندە بەغدادو بەتەما بوو یەكێتى نیشتمانى كوردستانى كارتۆنى وەكو ئەوەى لە شەست و شەشدا تاڵەبانى دروستى كرد دروست بكات و لە بەغدادەوە بەرگرى لە كرێكارانى عێراق بكات , بەڵام نەوشیروان مستەفا ئەمەى نەكردوە ,من قسە لە سەر چاوپێكەوتنەكەى هەولیر ناكەم , بەڵام تەنها ئەو ڕوون كردنەوەیە باس دەكەم ,ئەوەى پێشمەرگە بوبێت لەو سەردەمەدا بەتایبەت ئەوانەى مەڵبەندى یەك باش مەلا ئەناسن و باش ئەو درۆیانەشى ئەزانن كە هیچى وانیە , بڕۆن لە پیشمەرگەكانى ئەو كاتەى ئەو سنورە بپرسن ئەو كاتە ئەزانن وایە , یان نا ,وە مەلا لە دوایى ساڵى بون بە ئاشەكەیەوە ئیتر كۆتایى بە خەباتى سیاسى هات , بەشدارى هیچ شتێكى نەكردوە ,تا دوایى ئەنفالەكانیش مەلا لە زیندانەكانى مامەدا ئەسپى و كێچى ئەبژارد ئیتر لە كوێ بەشدارى سەرجەم داستانەكانى یەكێتى كردوە , چونكە زۆربەى داستانەكانى یەكێتى لە دواى خیانەتەكەى مەلا بەختیارەوە بوو ,مەلا ئەیەویت بە زۆر خەڵكى سلیمانى خۆشى بوێت , كاكە خۆشمان ناوێیت , چونكە تۆ یەكەم خیانەتكار بویت ,لە هاوڕێكانت , لە حیزبەكەت , خۆشەویستى ژن داگیر كردن نیە بە زۆر بیت ,باشت ئەناسین خۆت مەكە بە فس فس پاڵەوان ,من وا هەست دەكەم ئەم پیاوە بەم زوانە شێت دەبێت و دەكەوێتە سەر جادەكان ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە