گه‌نده‌ڵییه‌کی تری بنەماڵەی بارزانی

Tuesday, 17/05/2011, 12:00

1868 بینراوە


هیچ پەرلەمانێک بۆی نیە لە شەش خولەک زیاتر لە پەرلەماندا لەسەر بودجە قسەبکات و دانیشتنەکانیش ڕاستەوخۆ ناگواسترێتەوە بۆ جەماوەر.
(بۆچی ؟)
سەیری ئەم بەڵگەیەی خوارەوە بکەن کە بنەماڵەی بارزانی چۆن پارەی کوردستان بە هەدەر دەدەن.
لەکاتێکدا سەدان خێزانی ئەنفال کرێچی ئەم ماڵ و ئەو ماڵن .بەپێێ ئەم بەڵگەیە کەلینەکەی لەخوارەوەیە ٢٠ ملیۆن دۆلار بۆ گۆڕی مەلا مستەفا و ئیدریسی کوڕی مەلا مستەفا سەرف کراوە بەمەبەستی دروست کردنی مەرقەدێکی گەورە.
بەپێی پڕۆژەکە لەو شوێنەی گۆڕی ناوبراوانی لێیە مزگەوت و مۆزەخانە و دیوەخانی میوانان دەکرێتەوە.
بەڵێندەرانی پڕۆژەکە بەمەبەستی بیناسازی و نەخشەدانان پڕۆژەکەیان داوە بەزانکۆیەکی بەلجیکی تا بۆیان سازبکات.
بەو بڕەپارەیەی بۆ ئەو پڕۆژەیە سەرف کراوە دەکرێت ١٥ قوتابخانەی بە هەموو پێداویستیەکانەوە پێ دروست بکرێت .
(پرۆژەکە لەلایەن کێوە بەڕێوە دەچێت؟)
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە پڕۆژەکە دراوە بە سەربەست دۆسکی خزمی مەسعود بارزانیو شەریکە تورکەکەی حەسەن ئاڵاگیۆز.

(حەسەن ئاڵاگیۆز کێیە؟)


ئەم کەسە خاوەن کۆمپانیای دۆسکۆیە لەدوای ڕوخانی سەدام بە یەک هەفتە چۆتە کوردستان بەناوی سەردان لەوێ لەگەڵ کاربەدەستانی پارتی پەیوەندی دروست کردوە بەمەبەستی کردنەوەی کۆمانیای بازرگانی هەندێک کەس و لایەن وای بۆ دەچن کە حەسەن ئاڵاگیۆز سەر بە دەزگای ئۆیاک بێت کە بەناوی پڕۆژەی بازرگانیەکانەوە کار دەکەن و سەر بە ئیستغباراتی عەسکەری تورکیان.
ئەو کەسە لەماوەیەکی کەمدا گرێبەستی بەبەهای ٥٠ ملیۆن دۆلار لەگەڵ کاربەدەستانی پارتدا بەستوە.
ناوبراو لەساڵی ٢٠٠٤ دا پاڵێوراوی پارتی گەلی سۆسیال دیموکرات بووە بۆ پەرلەمانی تورکیا.

http://www.milliyet.com.tr/2007/04/11/guncel/agun.html

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە