دیسانەوە گەندەڵیكانى سەروكى شارەوانى رزگارى (نامەیەكى كراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتى شارەوانی یەكانى سلێمانى-گەرمیان) !!!

Tuesday, 18/10/2011, 12:00

750 بینراوە






هەموو گەرمیانیەك بە گشتى و دانیشتووانى ناحیەى رزگارى (گەورەترین لانەى پاشماوەى ئەنفالكراوان) بە تایبەتى ئەزانن كە سەرۆكى شارەوانى رزگارى چەندین گەندەڵى و كارى نەشیاو و نا یاسایی ئەنجام داوە لە ماوەى ئەم (11) یازدە ساڵەى كە وەكو سەرۆكى شارەوانى رزگارى (بە تەزویر دانراو) كردوویەتى, گومان لەوە دا نیە كە گەندەڵییەكانى لە وەرگرتنى ئەرزەى باش بۆ خوى و خزمەكانى(جگە لەوەى لە باشترین شوێن لە شارى كەلار ئەرزەى بۆ خۆی و ماڵى باوگى وەرگرتووە لە گەڕكى شەهیدان), بەرتیــل وەرگرتن (بە تایبەت لەوسانە كە كارى نایاسایی یان بۆ ئەنجام ئەیات بۆ بەرژەوەندى كەسێتى بە تایبەت لە دابەشكردنى ئەرزە), دەست تێكەڵكردنى لە گەڵ كۆمپانیاى پرۆژەكان(بە تایبەت كۆمپانیاى كفرى كە هی ئامۆزاى خۆیەتى) و ئەندازیارەكان, هەدر دانى ماڵ و موڵكى دەوڵەت, بە كار هێنانى پۆست بۆ كارى نەشیاو لە گەڵ ئافرەت, جگە لەمانەش ئەنجام نەدانى ئەركەكانى سەر شانى خۆى بە ڕێك و پێكیش ئەنجام نەداوە و ئێستاش هاوڵاتیانى ئەم ناحیەیە دەناڵێنن بە دەستى كەمى خزمەتگوزارى یەوە بە تایبەت كەم ئاوى و ئاوى پاكى خواردنەوەوە و كۆڵانى تەبلیت نەكراو و قیرنەكراو و نەبوونى شوێنێك یان پاركێكى شیاو بۆ گەنجان و چەند پاركێك لە ئەنجومەنى پارێزگاوە دەرچووبوو لە بەر سوودى خۆی بە شیوازێك دروستكراوە تەنها سیماى ناحیەكەى ناشیرین تر كردووە و هیچى تر)- بۆ زیاتر دڵنیا بونتان تكایە پەیوەندى بكەن بە ئەندازیار(ك . م .) لە شارەوانى رزگارى, قیرتاونەكردنى جادەى سەرەكی گەڕەكەكان, نەبوونى بازاڕێكى فراوان و شیاو بۆ ناحییەكە... هتد و هەرگیز خوى بە بەرس نازانێت بەرامبەر ئەم كەمتەرخەمیانەى كە هەیە, ئەم كەم و كوڕیانەى كە هاوڵاتیان پێوە دەناڵێنن لە ساڵەكانى نەوەتەكان هەمان كێشە و گرفت بوون و لەم شوێنە گەر بژییت باوەڕ بكەن هەست بە بوونى خۆت ناكەى, و تاوەكو ئێستاش هەر ئەڵێن بە سەر چاو بۆتان ئەكەین!! ئیتر نازانین تاوەكو كەى بیر لەوە ئەكرێتەوە بیخەنە بەرنامەى جێبەجێكردنەوەوە. ئازیزان ئێمە وەكو دانیشتووانى ئەم ناحیەیە داواكارین كەسێكى شیاو دابنرێت لەو پۆستە كە خزمەتى خەڵك بكات بە ڕاستى نەك پۆز بە سەر خەڵكەوە بات, جا ئەم سەرۆك شارەوانی یە هیچ بڕوانامەیەكى نیە تا وەكو حیزب دڵی پێخۆش بێت ئیتر مانەوەى لەو پۆستەش جگە لە ناشیرین كردنى دەسەڵات هیچی تر نیە, پۆستى سەرۆك شارەوانى پۆستێكى خەدەمى یە و پێویستى بە كەسێكى خاوەن ئەزموون و دڵسۆز و بڕوانامەیە,, تكایە چیتر ئاوەڕێك لە هاوارى ئەم خەڵكە بكەنەوە و گوێ لە ماستاو و اسیتە مەگرن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە