"نا بۆ تیرۆر و تۆقاندن ...بەڵێ بۆ ئازادى نوسین و ڕادەربڕین"

Saturday, 08/05/2010, 12:00

1269 بینراوە


بۆ: ڕاى گشتى وكۆمەڵانى خەڵكى كوردستان
  بەیاننامە
  ئێمە وەك دەستەیەك لەڕۆژنامەنوسانى سنورى قەزاى پێنجوێن لەبەرانبەر تیرۆركردن وهەڕەشەلێكردن وترساندنى ڕۆژنامەنوسان بەگشتى وبەتایبەتى تیرۆركردنى ڕۆژنامەنوسى لاو (سەردەشت عوسمان)كە لەلایەن دەستێكى ڕەشەوە تیرۆركرا,وێڕاى پرسەو سەرەخۆشیمان لە بنەماڵەى ناوبراو و پێشكەش كردنى چەپكێك گوڵ ,ناڕەزاى خۆمان لەبەرانبەر ئەوكارە دزێوە دەردەبڕین و بەتوندى ئیدانەى ئەوكارە دەكەین,وە داوا لەحكومەتى هەرێمى كوردستان وسەرجەم لایەنەپەیوەندیدارەكان دەكەین كە بە خەمخۆرانەو بەجدی بەدواداچون بۆ كەیسى ڕۆژنامەنوس (سەردەشت عوسمان)بكەن تاكو خوێنى بەفیڕۆ نەچێت,چونكە كارى لەم شێوەیە كاریگەرى خراپ جێ دەهێڵى بەشوێن خۆیدا وگومانیش لەسەر ئەو فەزاى ئازادیە دروست دەكات كەلە كوردستان بانگەشەى بۆدەكرێت...
وەهەقى خۆیەتى چیتر سەندیكاى ڕۆژنامەنوسانى كوردستان لەئاست ئەم كارە دزێوانەدا بێدەنگ نەبێت, وە سەندیكا ببێتە سەنگەرى بەهێزى پارێزگاریكردن لە ڕۆژنامەنوسان وئازادى ڕۆژنامەگەرى لەكوردستان...
ڕۆژنامەنوسان:-
1- عزیز محمد ڕەشید
2- عبدالرحمان على ڕەزا
3- والى عوسمان
4- فازیل حاجى محمد
5- كارزان هادى
6- خالید محمود
7- یوسف محمد
8- زانا عوسمان
9- سیروان عومەر
8-5-2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە