پەنابردن بۆ شكاندنى كەسایەتى ڕابەران وهەڵسوڕاوانى ئەنجومەنى كاتى سەراى ئازادى، گۆشەیەكى ترە لەهەوڵى زەبوونانەى دەسەلات بۆ سەركوتى ناڕەزا

Wednesday, 16/03/2011, 12:00

1362 بینراوە



خۆپیشاندانى شارەكانى خەڵكى كوردستان چوارهەمین هەفتەى خۆى تێدەپەڕێنێ. سیاسەتى حزبە دەسەلاتدارەكانى كوردستان لەبەرامبەر خەڵكى ناڕازى كوردستاندا، لەسەر بنەماى سەركوت وخودزینەوە لەخواستەكانى خەڵك وهەوڵدان بۆ لكە داركردنى خوپیشاندەران وبلاوكردنەوەى پڕوپاگەندەى پوچ دامەزراوە. بەلام لەدرێژەى ئەم سیاسەتە دژى شۆرشەى دەسەلاتداراندا، ئەم ڕۆژانە بەپێى نەخشەیەك هێرشێكى فراوانى ڕاگەیاندن لەڕۆژنامەو تەلەفزیۆنەكانى سەر بەیەكیتى وپارتیەوە، بۆ شكاندنى كەسایەتى وهەڵسوڕاوانى ناڕەزایەتیە جەماوەریەكان و ئەندامانى ئەنجومەنى سەراى ئازادى وەك ئەڵقەیەكى تر لەم سیاسەتە دەستى پێكردووە و بەتایبەتیش لەسەر كەسایەتى فاروق رەفیق و ناسك قادر تەوەرەى بەستووە.
ئامانجى ئەم هێرشە ناوەڕۆك پوچە لكەداركردنى ناڕەزایەتى هەقخوازانەى جەماوەرى ناڕازى كوردستان وئاڵودەكردنى بیروهۆشى هاولاتیانى كوردستانە بۆدوركەوتنەوە لەخوپیشاندانەكان و سەرەنجام سازكردنى زەمینەیەك بۆسەركوتى یەكجارى. بەلام ئەگەر دەسەلاتداران لەسەرەتاوە بۆپاساوى لەخوێن هەڵكێشانى خوپیشاندانەكان وتۆمەتباركردنى خەڵكى ڕاپەڕیوى كوردستانیان بە"ئاژاوەگیر وئەنجام دانى توندوتیژى" ناوزەد كرد، ئەمڕۆ بەدەست بردن بۆ كەمپینى شەخسەیت شكاندن، دەیانەوێت هەیبەتى بزوتنەوەى شۆڕشگیرانەى جەماوەرى هەقخوازى كوردستان بشكێنن و بەهەڵبەستنى درۆ ودەلەسە وڕاگەیاندنى پروچوچ وهێنانى كەسانى بەكرێگیراوى خۆیان هەڵسوڕاوانى ناڕەزایەتیەكان لەبەرچاوى جەماوەر بخەن وگومانیان لەسەردروست بكەن، تا پەیوەست نەبن بەناڕەزایەتیەكاناوە. بەلام خەڵكى كوردستان زۆر لەوە هوشیارترە پڕوپاگەندەى ڕیسواى دەزگاكانى راِگەیاندنى هەردوو حزبى دەسەلاتدار چاو بەستیان بكات. بەتایبەتى كە میلیتاریزە كردنى شارى هەولێرو كەلار و پەلاماردانى خۆپیشاندانى شارۆچكەى سەید سادق ودانانى بەربەست لەبەردەم هاتوچووى هاولاتیان لەنێوان شارەكان وڕێگەنەدان بەیادكردنەوەى ڕۆژى هەڵەبجە.. بەسە بۆئەوەى هەقیقەتى ئەم دەسەلاتە وەك هەر دەسەلاتێكى دژى خەڵكى لەبەرچاوى جەماوەر نەناسێنێ. ئەوەشى كەئەمرۆ فاروق رەفیق و ناسك قادرى كردوتە نیشانەى هێرشێكى ڕاگەیاندن، جگەلە دژایەتى كردن وبەڕەوا نەناسینى خەبات و داخوازیەكانى خەڵكى كوردستان، شتێكى زیاتر نییە.
حزبى كۆمۆنیستى كرێكاریى كوردستان وێراى ڕاوەستانى خۆى لەپاڵ مینبەرى ئازادى سەراى سلێمانى وخەباتێك كەفاروق رەفیق و ناسك قادر و ئەنجومەنى كاتى بۆ بەسەركەوتن گەیاندنى خۆاستەكانى جەماوەر دەستیان داوەتى، هاوكات ئەم هێرشانەى دەزگاكانى ڕاگەیاندنى پارتى ویەكیتى، ڕیسوا و مەحكوم دەكات. حزبى كۆمۆنیستى كرێكارى بانگەوازى ڕۆشنبیران ونوسەران وئازادى خوازانى كوردستان دەكات كەبەتەواوى توانایانەوە لەدژى ئەم هێرشە دەنگ هەڵبڕن.
بێگومان ڕاوەستانى گەرمى جەماوەرى لەپشت مینبەرى سەراى ئازادى و هەڵسوڕاوانى ئەنجومەنى كاتى و بەرینكردنەوەى خوپیشاندان و ناڕەزایەتە جەماوەریەكان، تەنها وەلامى ئێمە و خەڵكى كوردستانە بەم هەوڵە ڕیسوایەى دەسەلاتداران ودەزگاكانى ڕاگەیاندنیان..

حزبى كۆمۆنیستى كرێكاریى كوردستان
16ئازار 2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە