هەڵبژاردنی 7/3 مەرگی كێ یە: یەكێتی بەرەو نەمان یان بەرەو لوتكەی دەسەڵات؟؟

Thursday, 04/02/2010, 12:00

2095 بینراوە


پلینیۆمی یەكێتی و قووڵ بونەوەی كێشەكان
بە ئامادە بونی جەلال تاڵەبانی و سەركردە دیارەكانی ناو یەكێتی.... یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە شاری سلیمانی پلینیۆمی خۆی بەست... دیارە تاڵەبانی مەبەستی لە پلینیۆمەكە ئەوە بوو كە بزوتنەوەی گۆران بباتە ئەودیو بازنەكانی ئینشیقاقی یەكیتی .. پلینیۆم بۆ دژایەتی كردنی خودی نەوشیروان مستەفاو كاراكتەرە سیاسی یەكانی گۆران بەسترا .. دیارە تاڵەبانی شارەزایەكی تەواوی لە رەفتاری هیرشكردنە سەر كەسی بەرامبەرە بە حوكمی ئەوەی كە نوسەریكی لەمیژینەو شارەزای رەخنەیە.. رەخنەكانی تاڵەبانی كیشە پەنگ خواردوەكانی نیوان یەكیتی و گۆرانی تەقاندەوە كیشەكەی عەتا سەراوی و محمود سەنگاوی لەناو پلینیۆمدا زیاتر بەنزینی بەئاگرەكەدا كردو تالەبانی هینایە سەر ئەو باوەرەی كە چیتر بیدەنگ نەبیت و كۆمەڵێك نهێنی پشت پەردەی خستە روو لەوەڵامیشدا نەوشیروان مستەفا لەژیر ناونیشانی لە نیوان مام جەلال و من دا ئازاری 1999- شوباتی 2001 نوسینیكی دۆكێۆمێنتاری بڵاو كردەوە كە تێیدا بەپێی لێدوانەكانی تاڵەبانی وەڵامی دایەوە.. دواتریش لەنێو میداكانیدا لیدوان و هەرەشەكانی تاڵەبانی بۆسەر نەوشیروان مستەفا بە هەڵەیەكی هونەری ناوبرا و دواتریش تالەبانی داوای لەنەوشیروان مستەفا كرد سنوریك بۆ ئەم هیرشانە دابنیت چونكە لە بەرژەوەندی كوردا نیەو دوا هەوڵی تاڵەبانی بۆ نەمانی ئەو كیشەیە ناردنی علی پاپیر بۆلای نەوشیروان مستەفا بوو بە هەندێ مەرجەوە كە دیارترینیان تەداخول نەكردنی نەوشیروانە بۆ سەر ریكخستنەكانی یەكیتی وهاتنە ناوەوەی راستەوخۆی بارزانی بۆ شەری راگەیاندنی گۆران و یەكێتی تا رادەیەك بارگرژیە كانی نیوان گۆران و یەكیتی نەهیشت.... بەستنی پلینیۆم چەند سودی بۆ یەكیتی هەبوو ئەوەندەش زیانی لەریزەكانی ناوخۆی یەكیتی دا چونكە ئەكرێ بلێین پلینیۆمی یەكێتی ئارستەی ئاشتیەكانی بۆ هیرش و ناوزراندن ی هەردولا گۆری و كیشەكان قوڵتر بونەوە
فرە كوێخایی ناو یەكێتی و ئاقاری ئینشیقاق
لەناو رابردوی هەموو حزبیكدا.. كوتلە و رای جیاواز هەیە كە رەنگە لەكۆتایدا بوبنە هۆی لەبەریەك هەڵوەشاندن و پارچە پارچەبوونی ئەو حزبە,, لەكوردستان زۆرترین ململانێی سیاسی ناو حزبەكان بەرچاو دەكەوێت بارزانی لەگەڵ بنەماڵەی برایم احمد و تاڵەبانی و یەكێتی لەگەڵ رەگ و گۆران زەحمەتكێشان باڵێكی تری لێ بۆوەو دیارە پارتە ئیسلامیەكان لەژێر دروشمی هەركەس بۆ خۆی زۆرترین باڵ و كوتلە و ئینشیقاقی لێ دروست بوە..............یەكیتی نیشتیمانی كوردستان ئەو حزبەیە كە هەرگیز نەیتوانیوە باڵانسی ناو قیادەی خۆی رابگرێ چونكە فرە كوێخایی و نفوسی زۆری ئەندامە پلەباڵاكانی ناوی كاری كردە سەر فەقەراتی یەكێتی یەكیتی نیشتیمانی خاوەن 34 ساڵ خەبات بەزۆر قەیرانی لیك جیابونەو تێك شكان و لە هەمان كاتیشدا زۆر جار جاری سەركەوتنی خۆی داوە.... یەكیتی توانی لەبەرامبەر شەرى گشت لایەنە سیاسی یەكانی كوردستان خۆی رابگرێ و توانیشی زۆر لە سەركردەكانی ئەو سەردەمە بهێنێتە ژێر باڵی خۆی بەڵام لەم چەند ساڵەی دوایدا ئەكرێ ناوی بنێین ساڵی نەهامەتیەكانی یەكێتی... چونكە جیابونەوەی رەگ و پاشان دروست بونی سەركردایەتی باڵی ریفۆرمی یەكێتی لە ئەنجامی ئەو دەنگە نارازی و كێشە چارەسەرنەكراوەكانی ناو یەكێتی بوو كە بوە هۆی یەكێتی توشی ئینشیقاق بێتەوە و لەروی پێگەی جەماوەریشەوە لاوازبێت دوای ئەوەی 6 ئەندامی سەركردایەتی (سەفین مەلا قەرە و عوسمان بانی مارانی و ئاسۆ محمود و شەماڵ عەبولوەفا و كوردۆ قاسم و جەمالی حاجی محمد) جیابونەوەی خۆیان لەیەكێتی راگەیاند و مەكتەبی سیاسی و تاڵەبانیان بە ناشەرعی لەقەڵەمدا دوا بەدای ئەوەش دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی نەوشیروان مستەفا و تاڵەبانی و سەركردایەتی یەكێتیان توشی شكۆك كرد ... لەدوای گەرانەوەی كۆسرەت رەسول بۆ ناو یەكێتی بە مەرجی جی بەجیكردنی 11 خاڵ لەلایەن تاڵەبانیەوە بەڵام نەچونە قاڵبی جێ بەجی كردنەوە ماوەیەك بەر لەئیستا كۆسرەت رەسول بەتالەبانی وت كوا جی بەجی كردنی ئەو 11 خاڵە تالەبانی لەولامدا ووتبوی جی بەجی كردنی لەم كاتەدا زیان لەریزەكانی یەكیتی دەدات ... دوای شەری راگەیاندنی یەكیتی و گۆران مام جەلال كۆسرەتی خستە ناو هاوكیشەی خۆی و نەوشیرون مستەفاوە هەرچەندە وەڵامی كۆسرەت رەسوڵ بۆ نەوشیروان مستەفا بە پاریزەوە بوو بەلام كارتی فشاری كۆسرەت بۆ سەر تالەبانی سووتا و بەوەش لەناو ململانێكانی یەكیتی دا مایەوە
هەلبژاردنەكانی كوردستان و رابردووی خوێنین
لەساڵی 1992 بەهۆی دانپێدانەنانی یەكێتی بە پارتی و پارتی بە یەكێتی بریار لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی دراو لە كۆتایشدا 50 بە 50 بۆ یەكێتی و پارتی كۆتایی هات وەكو لای هەموان ئاشكرایە لەدوای ململانێی هەردوو پارتی دەسەڵات دار بەرامبەر بەیەكتری ئەنجامی شەری براكوژی لێكەوتەوە كە بە قێزەونترین مێژووی یەكێتی و پارتی ئەژماردەكری لە دوای راپەرینەوە لە گۆرەپانی سیاسی كوردستاندا یەكەمین حكومەتی هەرێم بوو بە دووپارچەوە یەك لە هەولێر یەك لەسلێمانی..... دیارە میللەتی كورد مێژویەكی تاڵی لەگەڵ پەرلەمان و حكومەت و حزبە سیاسیەكانی كوردستان دا هەیە بۆیە لە دوای 25/7 ئارستەی چاوەروانیەكانی پارتی و یەكێتی بەرو لایەكی تردا هەنگاویان نا... دیارە هەڵبژاردنی تەمموزی 2009 پیدەچیت زۆربەی گرێ سیاسیەكانی كورد لەرووی لێك نەگەیشتن كرابیتەوە بەهۆی ئەوەی تا ئەو كات نەدەتوانرا هەلوێستە سیاسیەكان ئاشكرابكرێ.. ساڵی 2009 دوو ئینشیقاقی گەورەی بەخۆیەوە بینی ئەویش گۆران و زەحمەتكێشان بوو قادر عزیز لیك جیابنەوە و هەڵوەشاندنەوەی حزبەكەی خستە ئەستۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و نەوشیروان مستەفاش بزوتنەوەی گۆرانی دروست كرد كە توانی دەنگە نارازیەكانی ئەودیو پەردەی یەكیتی و پارتی بۆ خۆی مسۆگەر بكات ...
هەڵبژاردنی 7/3 و زەنگی مەترسی
پەرلەمانی ئەمجارەی عێراق جیاوازتر لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكانی پێشووتر كە بەرای زۆربەی چاودێران رەنگە كۆتایی بە ژیانی سیاسی زۆر پارت و حزبۆكە بێت كە دەیانەوێت لە خولی ئەمجارەی پەرلەماندا هەیمەنەی خۆیان دەربخەن ...پەرلەمانی ئەمجارە پیدەچیت جیاوازیەكی تایبەتی هەبیت لەرووی حزبەكانی كوردستانەوە بەهۆی بەشداری كردنی كوردەكەكانی ئەوروپایە كەدەنگەكانان ئاراستەى جیاواز وەردەگرن.. پەرلەمانی 7/3 پەرلەمانی چارەنوس ساز بۆ دۆزی كورد كە هاوپەیمانی كوردستان وەك هەڵبژاردنی پێشوو تر بەو قورسایەوە ناچێتە ناو پەرلەمان بەهۆی هەبونی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی كوردستاندا.. بەشداری نەكردنی لیستی گۆران و قەوارە ئیسلامیەكان گورزیكی تریان لە كەمەری هاوپەیمانی كوردستان دایەوە كە چیتر لەگەڵ خواست و بۆچونی ئەواندا ناگونجێن...ئێستا كە هەڵبژردنەكان بەرو نزیك بونەوە ئەروات هاوپەیمانی كوردستان لە هەوڵی زۆرترین راكێشانی هاوپەیمانیە بۆناوكوتلەكەی خۆی ..... دوای هەڵبژرادنی 25/7/2009 هاوڵاتیانی كوردستان ئەو متمانەیەی رابردویان نەماوە بەهۆی پشت گوێ خستنی حكومەت و پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاكانی خۆیان زیاتر كار بو مانەوەیان دەكەن ....هەڵبژاردنی 25/7 زەنگێكی مەترسیدار بوو بۆ یەكێتی و پارتی و دوابەدوای ئەوەش راپەرینی هاوڵاتیانی كوردستان لە ناوچەكانی پیرەمەگروون و تەكیە جارێكی تر یەكێتی و پارتی خستەوە بەردەم دووریانی كۆبونە نهێنیەكان... یەكێتی و پارتی كە بە دوو حزبی سەرەكی كوردستانی باشوور ناسراون ئێستا لەناو تەراوزی مەحەكی میللەت دان كە ئایا بەدەنگ دانی هاوڵاتیان ئەتوانن درێژە بە رێكەوتنامە ستراتیژیەكەی خۆیان بدەن؟ بەڵام بەپێی هەندێك لە زانیاریەكان هەڵبژاردنی 25/7 یەكێتی لە بەرامبەر بە پارتی لاواز كرد ئەویش دروست بونی بزوتنەوەی گۆران لەناو یەكێتی دا كە بە بەهێزترین گورزی سیاسی دادەنرێت كە لەیەكێتی كەوتبێت ئەمەش كار ئەكاتە سەر رێكەوتنامەكەى یەكێتی و پارتی چونكە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی پێشوودا پارتی دەنگەكانی زیاتری هێنا ئەوەی وای كرد كە یەكێتی چۆك دابدات لەبەرامبەر بە پارتی لە لایەكی ترەوە ئیستا یەكێتی خەریكی هاوپەیمانیە لەگەڵ حزبە سونیەكان بۆ ئەوەی جاریكی تر تاڵەبانی پۆستی سەرۆك كۆماری وەربگریتەوە ئەمەش چانسێكی تر ئەداتەوە بە تاڵەبانی تا لە بەردەم تاكرێیانی لێك ترازان و جیابونەوەی رزگار بكات
نەوشیروان مستەفا دەگاتە لوتكە
سیاسی كە دەڵێن رابردووی نەوشیروان مستەفا رابردویەكی تاڵە و دەیەوێت بەم گۆرانە مێژووی خۆی لەلای شەقامی كوردی سپی بكاتەوە...دروست بونی گۆران لەناو كێشە سەرەكیەكانی یەكێتی یەوەدروست بوەو پێشانیش چەندجار هەوڵی داوە بەڵام لەلایەن خودی تاڵەبانیەوە دژایەتی كراوە ئەو كە ئێستاسەركردایەتی بزووتنەوەیەك دەكات بەناوی گۆران لە هەڵبژاردنی 25/7 بوە خاوەنی 25 كورسی پەرلەمانی كوردستان و بەمەش جەماوەرێكی بەرچاوی لێكۆبۆتەوە ئەمەش وای كرد كە لەناو كایەی سیاسی كوردستاندا حسابێكی تایبەتی بۆ بكرێ.هێنانی ئەو دەنگە زۆرەی گۆران لەكوردستان بەگشتی و لە شاری سلێمانی بەتایبەتی جارێكی تر ئومێدی نەوشیروان مستەفای زیندووكردەوە چونكە سلێمانی ئەوا بۆ چەند دەیەیەك دەچێت بنكەی حزبی تاڵەبانیە بەڵام هەولێرو دهۆك كەمتر لەژێر هەرەشەى گۆراندایە چونكە پارتی دەستی بەسەردا گرتوە ئەمەش وای لەنەوشیروان كرد زۆرتر لەپارتی دوورتر بكەوێتەوە... ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی جاران و سەركردەیەكی ئیستای گۆران پێی ووتم ئیمەوەكوگۆران كوڵەكەمان لە شاری سلێمانی داكوتانوە بەهۆی ئەوەی كە خەڵكی سلیمانی لەچاو شارەكانی تردا زیاتر لەكەسایەتی كاك نەوشیروان شارەزان و نمونوش ئەو 25 كورسیەی پەرلەمانە كە یەكێتی و پارتی توشی شۆك كرد..بزوتنەوەی گۆران كە لە هەڵبژاردنی25/7 چەندین هاوپەیمانی بەربڵاوی سیاسی جیاوازبوو زۆرینەی هاولاتیانی كوردستان و دەرەوەی توشی سەرسامی كرد بەوەی لە سلێمانی لە لیستی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بردەوە .. تاكە پرسیار كە ماوەتەوە ئایا نەوشیروان مستەفا پەتی تەحەمولی لەگەڵ بارودۆخی كوردستان بەردەوام دەبێ و گۆرانەكەی دەیگەێنێتە لوتكە ؟؟
تەنازولەكانی یەكێتی بۆ پارتی
دیارە لەدوای 31 ی ئابەوە یەكێتی توشی ئیفلیجی جەستەی هات بەدەست پارتی یەوە و هەتا ئیستاش نەیتوانیوە وەك ساڵەكانی 91 و 92 خۆی بگرێتەوە دیارە دوای بون تاڵەبانی بەسەرۆك كۆمارزیاتر كێشەكانی ناو یەكێتی تەشەنەی سەند... تەنازولە یەك لەدوای یەكەكانی یەكیتی وای لە پارتی كرد كە زۆرینەی پۆستە سیادیەكان ببات نمونەش هەڵبژاردنی دووەم جاری نێچیربارزانی بۆ خولێكی تری سەرۆكایەتی حكومەت و شوێنی بەرهەم ئەحمەد ساڵح لەبەغدا كە پارتی پۆستەكەی بۆ خۆی دانا بۆ مانەوەی تالەبانی لە پۆستی سەرۆك كۆماریدا جارێكی تر یەكێتی دەستەمۆی خواستەكانی پارتی بۆوە ... لە لایەكی ترەوە رەنگە یەكێتی بیەوێت پارسەنگی ئەو لاسەنگیە بداتەوە كە بەهۆی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی تەموزی رابردوو توشی بوو ... لە لایەكی ترەوە و لەدوای بونی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح بە سەرۆكی حكومەت پارتی بە ئاشكرا تەداخول لەكارەكانی حكومەت دا دەكات و دەیەوێت جڵەوی دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیران لەدەستی خۆیدا بێت.. ماوەیەك پێش ئێستا وەزیری تازەی داد دەسكاری هەیكەلی وەزارەتی كردو بێ پرسی سەرۆك حكومەت هەندَك لە بەرێوەبەرەگشتیەكانی گۆری و ئەمەش بێ توانایی د.بەرهەمی پیشاندا لەبەرامبەر وەزیرێكی پارتی پاشان د.بەرهەم ئیستقالەی خۆی بۆ تاڵەبانی بەرزكردەوە و تیایدا نوسیبوی دەسەڵاتەكانی سنوردارەو ئەم دەسەڵاتەی وەكو سەرۆكی حكومەت نیە لەوەڵامدا تاڵەبانی ووتبوی تادوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق خۆی راگرێت.. ئایا پارتی سازش لەوە دەكات بەرهەم ساڵح وەكو نیچیرڤان بارزانی دەسەڵاتی بێ سنوری هەبێ؟؟؟؟
تالەبانی و بەعس وعەرەب و ئیران
نزیك بونەوەی یەكێتی لە لایەنە عەرەبیەكان پێدەچێت چانسی یەكێتی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی مانگی ئازار هەستێتەوە و بەرای زۆربەی پسپۆرانی سیاسیش نزیك بنەوەی یەكێتی لە حزبی دەعوە راكێشانی سۆزی حزبی دەعوەیە و پشكیری تاڵەبانیەبۆ سەرۆكایەتی كردنی كردنی خولێكی تری سەرۆكیەتی كۆمار.. تاڵەبانی لەمدوایەدا توشی گەورەترین رەخنە بۆوە سەبارەت بە پشگیری كردنی بەعسیەكانە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیارە ئەم پشگیریەی تاڵەبنی بێ مەرام نیە چونكە بەعسیەكان لە دوای هەڵبژاردن دەبنە پایەی پارێزەری تاڵەبانی لە عیراقدا. وەك پێشتر تالەبانی داوای لە ئەحمەدی نەژاد كرد بۆ هاوكاری كردنی ئەمجارەش دەستی یارمەتی بۆ دریژ كردەوە چونكە شیعەكانی عیراق سەرچاوەی بریار دەریان لەئیرانە و گوێ بۆ خانەخوێكەیان دەگرن... هەڵبژاردنی 7/3/2010 وەڵامی زۆر پرسیار دەداتەوە
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە