كەس و كارى شەهیدانى شەڕى ناوخۆى قەڵادزێ بەشدارى هەڵبژاردنەكەى سبەى ناكەن و بڕوایان بەهیچ لیستێك نیە.

Friday, 24/07/2009, 12:00

2067 بینراوە


دواى ئەوەى كەناڵى الجزیرە ڕاپۆرتێكى لەسەر بایكۆتكردنى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمان كرد لەلایەن كەس و كارى شەهیدانى شەڕى ناوخۆى قەڵادزێ بڵاوكردەوە و ئەندامێكى مەكتەب سیاسى پارتیش بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەبەهۆى ئەم ڕاپۆرتەوە هەریەكە لەتاڵابانى و بارزانى توڕە بوونە پێشتر كوردستان پۆست هەواڵێكى لەمبارەیەوە بڵاوكردەوە و بەڵێنیشى پێدان كە ڕاپۆرتێكتان لەسەر ژیان و گوزەرانى بنەماڵەى شەهیدانى شەڕى ناوخۆى قەزاى قەڵادزێ بۆ بڵاودەكاتەوە لەبەرئەوەى دەرفەت نەمابوو كوردستان پۆست ڕاپۆرتێكى هەفتەنامەى میدیا بڵاودەكاتەوە بەبێ دەستكارى كردن و نوسینى ناوى ئامادەكارەكانى هەرچەندە كوردستان هەوڵیدا پەیوەندى بەو دوو ڕۆژنامەنوسەوەبكات كەئەم ڕاپۆرتەیان ئامادەكردووە بەڵام پەیوەندیەكەى دروست نەبوو بۆیە بەداواى لێبوردنەوە كوردستان پۆست لەبەرگرینگى ناوەڕۆكى ئەم ڕاپۆرتە بەپێویستى دەزانێت بڵاویبكاتەوە ئەم ڕاپۆرتە لەدوا ژمارە هەفتەنامەى میدیا بڵاوكراوەتەوە،ئەمەش دەقەكەیەتى بەبێ دەستكاریكردن،،،،،
ڕێگەیەكى دورمان بڕى تاگەیشتینە قەڵادزێ بۆ ئەوەى بچینە شوێنێك تابەدواداچوون بكەین لەسەر كارەساتێك كەهیچى كەمتر نیە لەهەڵەبجە و ئەنفالى بارزانیەكان بۆ ئەوەى بچینە لاى حسن و حسێن كەبەحسن و حسێنى حاجى على ناسراون لەساڵى 1994لەماڵى حسن دا كارەساتێك ڕوویداوە كەهیچ كەسێك ناتوانێت لەكاتى گێڕانەوەیدا خۆى ڕابگرێت و فرمێسك بەچاوەكانیدا نەهێتە خوار چونكە زۆربەى كەس وكارى شەهیدان لەكاتى گێڕانەوەى ئەم باسە جگەلەگریان هیچ شتێكى تریان لەدەسەڵاتدا نەماوە چونكە بەووتەى خۆیان نزیكەى پانزە ساڵە حكومەت و حیزبە كوردیەكانى هەرێم دەستى دەستیان پێدەكەن هەرئەوەشە نیگەرانى كردوون و بڕیاریان داوە ڕۆژى 25/7نەچنە سەرسندوقەكانى دەنگدان وەڵامى ئەم دوو حیزبە دەسەڵاتدارەى كوردستان بدەنەوە بۆ ئامادەكردنى ئەم بابەتە بەپێویستمان بچینە سەر مەزارى شەهیدان لاى گۆڕى خێزانە كۆچكردوەكەیى لەتەنیشت كێلى كوڕە خۆشەویستەكەى حسن حاجى على قسەى بۆ میدیا كردو ووتى ئەوكاتەى ئێمە گەڕاینەوە بۆ قەڵادزێ شارێكى وێرانە بوو هیچ شوێنەوارێكى ئاوەدانى پێوە دیار نەبوو بەڵام من و حسێنى برام كەوتینە خۆ لەسەرەتادا ئاومان هێنا بۆ قەڵادزێ چونكە ئاو سەرەتایەكە بۆ ئاوەدانى دواتر كەڕێكخراوە مرۆڤدۆستەكان هاتن بۆ قەڵادزێ پرسیاریان كردبوو كێ ئەم كارەى كردووە لەوەڵامدا پێیان وتبوون دوا برا كردویانە ئەوانیش زۆر پێیان سەیربوو بوو كەئەم كارە بەدوو كەس ناكرێت ئەمە كارى حكومەتە ئەم گێڕانەوەیە منەتە نیە بەسەر خەڵكى قەڵادزێ دا بەڵكو بۆ مێژوو حسن دەڵێت ئێمە قەڵادزێمان ئاوەدانكردەوە هەر ئێمەش بوینە یەكەم كەس كەماڵمان وێران بوو لەقەڵادزێ حسن كاتێك باسى ئەو ساتە وەختەى كرد كەشەڕى ناوخۆ دەستى پێكرد گریان قوڕگى گرت بەڵام بەردەوام بوو لەسەر گێڕانەوەى كاتى ڕوودانى كارەساتەكە حسن دەڵێت لەساڵى 1994كاتێك شەڕ دەستى پێكرد ئەوكاتە من خانووم كردبۆوە تەواوى گەڕەكە هاتبۆوە ماڵى من چونكە خانوەكەم ژێر زەمینى هەبوو لەبەیانیەوە شەڕ بەردەوام بوو لەنێوان ئیسلامیەكان و پارتى و یەكێتى بەهاوكارى ئێران عەسر بوو شەڕ وەستا حسێنى برام بیرى ئاوى هەڵكرد بۆ ئەو هەموو ژن و ماڵەى لەژێر زەمینەكەى ئێمەدابوون چونە دەرەوە بۆ ئەوەى ئاو بخۆنەوە بەڵام لەمكاتەدا تۆپێك بەرماڵەكەى من كەوت و 21كەسى شەهید بوو هەشت كەسیش برینداربوون حسن دەڵێت ئێستاش كەكاتى كارەساتەكەم بیردێتەوە خەریكە بارى دەرونیم تێكدەچێت حسن دەڵێت دواى كارەساتە چوینە لاى مام جلال و پێى وتین دەبێت ئێوە لەڕووى مادی و مەعنەویەوە قەرەبووبكرێنەوە ئێستاش كاتى سەردانەكەمان بۆ لاى مام جلال ماوە بەڤیدیۆ بۆ مێژوو بەڵام مخابن تائێستا نەقەرەبووى گیانى نەمادى نەكراوینەتەوە حسن دەڵێت جارێكى تر سكاڵامان داوەتە فواد مەعسوم جانازانین هیچمان بۆ دەكرێت یان پڕوپاگەندەى هەڵبژاردنە حسن دەڵێت ئەم كارەساتە بەهاوكارى ئێران بووە چونكە ئێران بۆ پارتى بۆ یەكێتى بۆ ئیسلامى تۆپى تەقاندووە حسن دەگەڕێتەوە سەر ئەم موچەیەى كەبۆ شەهیدانیان بڕاوەتەوە و دەڵێت موچەكەیان 130هەزار دینارە حسن دەپرسێت ئەرێ ئەو بەرپرسانە دەنگى ئێمەیان نەبیستووە یان كەس بۆى باسنەكردوونە ئەى بۆچى ئامادەن كەیەكێك ڕەخنەى لێگرتن ئامادەن یەك ملیۆن ئیمەیل و تەلەفۆنى بۆ بكەن پێى بڵێن بۆچى ڕەخنەت گرتووە حسن نیگەرانە لەوەى كەئێستا بریندارەكانمان نیوەمرۆڤن كەس ئاوڕیان لێناداتەوە ئەى بۆچى باسى دیموكراسى و مافى مرۆڤ دەكەن حسن برینەكەى قوڵتربۆوە بەوەى كەدواى كارەساتەكە مەزارى شەهیدانیان لێتەقاندونەتەوە حسن حاجى على داوا دەكات كەجلال تاڵابانى و مەسحود بارزانى سەردانمان بكەن بۆ ئەوەى برینەكانمان ساڕێژببن حسن دەڵێت بۆ دیدارى نێچیربارزانى چەندین جار هەوڵمانداوە بەڵام هیچ وەڵاممان نەدراوەتەوە و دەشڵێت كاتێك سەردانى تاڵابانى و بارزانیمان كردووە بۆمان گریاون لەوانەیە بەدڵیش بۆمان گریابن بەڵام بەدڵ هیچیان بۆ نەكردووین حسن دەڵێت بۆچى كاك نێچیرڤان بارزانى ئامادەنیە چاوى پێمان بكەوێت خۆى ئێمە گازى لێناگرین بۆیە پێویستە ئەگەر سبەى لەسەر كورسى دەسەڵاتیش نەمێنێت دەبێت داواى لێبوردنمان لێبكات على محمد براكەى شەهیدبووە ئەویش هەرلەسەرمەزارى شەهیدانى شەشى ئابى قەڵادزێ ئامادەبوو على لەباسى گێڕانەوەى كارەساتەكەدا بۆ میدیا ووتى ئەوكاتە من منداڵ بووم كارەساتەكەم بیردێت خانوومان نەبوو بۆ سەلامەتى گیانمان چوبوینە ماڵى كاك حسن چونكە ئەوان خانووى باشیان هەبوو على دەڵێت ئێمە لەترسى شەڕى ناوخۆ پەنامان بردبۆوە بەر ماڵى كاك حسن مخابن ڕۆژێكیان كاتى عەسر بوو كەخۆمان لەژێر زەمینى ئەوان دا حەشاردابوو بۆ ئاوخواردنەوە و چاوشوتن هاتینە دەرەوە بەڵام لەوكاتەدا تۆپێك بەرماڵى كاك حسن كەوت گەورەترین كارەساتى خوڵقاند من لەكاتەدا منداڵ بووم بەرلەدەرگاى ماڵە دراوسێیەكى خۆمان وەستابووم بەس بەهەواى تۆپەكە نزیكەى پانزە مەتر فڕێیدام على كاتى كارەساتەكەى بەتەواوى كەوتە یاد كەچۆن براكەى و ئەو هەموو ژن و منداڵە لەگۆمى خوێندا مەلە دەكەن بەكوڵ دەستى كرد بەگریان لەمكاتەشدا كەسێك كەویژدانى مردبێت و هیچ هەستى نەبێت ئەگینا خۆى پێناگیرێت و هاوشێوەى ئەو بریندارانە دەست دەكات بەگریان بەگریانەوە دەیوت تاقە برام بوو على ووتى دایكیشم لەتاوى براكەم جەڵتەى لێیدا و گیانى لەدەست دا على دەڵێت تائێستاش بارودۆخى ژیانمان نالەبارە و بارى داراییمان زۆر نالەبارە على دەڵێت ئەگەر دەستى هاوكارى خزم و كەسەكانمان نەبێت وەزعمان زۆر خراپە عوسمانیش تەنیا كوڕێكى هەبووە و لەم كارەساتەدا كوڕەكەى گیانى سپاردووە عوسمان دەڵێت ئەوە سەدەیەكە ئەو كارەساتە ڕوویداوە بەڵام وەڵامى نەداوینەتەوە عوسمان باسى ئەوە دەكات كەپێش ڕووداوەكەى قەڵادزێ لەژاراوەش هەمان ڕووداو دروست بوو عوسمان دەڵێت بەهۆى ئەوەى لەشەڕى ناوخۆدا زۆر ئازار دراوم ئێستا پێویستم بەگەورەترین نەشتەرگەریە كەڕیخۆڵەى دوانزە گرێیە عوسمان باسى دكتۆر عومەر چاوشین دەكات كەهیچ یەكێك لەئەندامانى خانەوادەكەى بەسەلامەتى دەرنەچوو جگەلەخۆى نەبێت هەموویان گیانیان لەدەستدا عوسمان دەڵێت دكتۆر عومەر چاوشین دكتۆرى شۆڕشى ئەیلول بووە لەوكاتەدا تەواوى خوشك و برا و كەس و كارەكەى لەناوچوون لەبەرئەوەى عوسمان باسى دكتۆر عومەر چاوشین دەكات چونكە نەیتوانى ئامادەببێت بۆ قسەكردن بۆ میدیا چونكە بارى تەندروستى نالەبار بوو عوسمان دەڵێت دكتۆر عومەر چاوشین هەم لەشۆڕشى ئەیلول هەم لەشەڕى ناوخۆ زەرەرمەندبووە و تەواوى كەس و كارەكەى تێداچوونە سەرەڕاى ئەو هەموو زیانە عومەر چاوشین داواى لەپارتى و یەكێتى كرد كەڕێكبكەون و بۆ ئەوەى گیانى شەهیدانى ئێمە ئاسوودە بێت عوسمان هەرلەباسى عومەرچاوشین دا دەڵێت زۆربەداخەوە تائێستا عومەر چاوشین بەفلسێك قەرەبوو نەكراوەتەوە لەبارەى خۆشیەوە عوسمان دەڵێت خێزانەكەى من لەخۆپیشاندانەكەى ساڵى هەشتاكان بەشداربوو ئێستا قاچێكى سەقەتە زۆربەداخەوە مستەفا سید قادر نامەى بۆ دلاوەر قوباد سەرۆكى شارەوانى قەڵادزێ نارد بۆ ئەوەى پارچە زەویەكى بدرێتێ بەڵام تائێستا وەڵامى نەبووە هەموو كەس و كارى شەهیدان زەڕبى سفر كراوین عوسمان دەڵێت چوینەتە لاى فواد مەعسوم بەڵێنى پێداوین بەڵام پێمان وایە ئەو بەڵێنەش دەچێتە سەر بەڵێنەكانى تر ئافرەتێكى تر كەلەناحیەى ژاراوەوە هاتبوو بۆ سەرمەزارى شەهیدان بۆ قسەكردن بۆ میدیا ووتى من هەم كوڕەكەم شەهیدە هەم براكەم ئەو كارەساتەش هەمان ڕۆژ ڕوویدا پێش كارەساتەكەى قەڵادزێ ئەو ئافرەتە چاوەكانى دیاربوو كەگریانێكى بەردەوام هاوڕێیەتى بەقوڕگێكى گیراو قسەى بۆ كردین و ووتى ئێَستا كوڕى ترم هەیە بەڵام تۆ هەرپەنجەیەكت ببڕدرێت ئازارى خۆى هەیە و خوێنى خۆى لێدێت و تائێستاش هیچ قەرەبویەك نەكراوینەتەوە و تەنانەت نەهاتونەتە پرسەكەشمان ئەو ئافرەتە دەڵێت كوڕەكەم سەڕى پەڕیبوو زۆر گەڕاین بۆمان نەدۆزرایەوە ئەو ئافرەتە بەگریانەوە دەڵێت زۆر ناهەقى دەكرێت ڕۆژانە لەبەرامبەر كەس و كارى شەهیدان جیاوازى دەكرێت كچێكى تر كەلەسەر مەزارى شەهیدان ئامادەبوو بەمەستى قسەكردن بۆ میدیا ناوبراو ووتى من دووبرام تێداچوون بۆیە داوادەكەین كەمام جلال و كاك مەسحود برینەكانمان ساڕێژبكەن و قەرەبوومان بكەنەوە ناوبراو دەڵێت هەركاتێك دەبینم برایەكانمان لەماڵەوە نین دەمرم و زیندودەبمەوە كاریگەرى ئەم تۆپبارانە زۆر لەوە زیاترە كەبتوانرێت لەڕاپۆرتێكى لەم شێوەیەدا باس بكرێت پەیامنێرانى میدیا بۆ ئامادەكردنى ئەم ڕاپۆرتە لەسەر مەزارى شەهیدانى 6ى ئابى 1994بوون حسێن حاجى على لەكۆتایی گێڕانەوەى ئەم باسكردنى ئەم كارەساتەدا قسەى بۆ هەفتەنامەى میدیا كرد و ووتى بەناوى سەرجەم كەس و كارى شەهیدانى شەشى ئابى 1994داوا لەبەڕێزان مام جلال و كاك مەسحود دەكەین كەبەشێك لەبرینەكانمان ساڕێژبووە بەڵام ئێستاش بەشێك لەبرینەكانمان خوێنى لێدێت و پێویستى بەساڕێژكردن هەیە بەڵام ئێمە داوا لەم دوو بەڕێزە دەكەین بەرلەوەى ئێمە پەباببەین بۆ تۆماركردنى سكاڵا لەسەریان لەدادگاى لاهاى نێودەوڵەتى پێویستە ئەوان دەستى ئێمە بگرن و لەڕووى مادى و مەعنەویەوە قەرەبوومان بكەنەوە چونكە برینەكانمان زۆر قوڵن و ڕۆژانەش هەركاتێك دێینە سەر ئەم مەزارەى خۆشەویستانمان مردن و زیندوبونەوەیەكە حسێن حاجى على دەڵێت پانزە ساڵ پێش ئێستا مام جلال و كاك مەسحود بەڵێنى هەموو شتێكیان پێداین بەڵام سەد مخابن سەد مخابن هیچیان نەكرد حسێن دەڵێت ئەوان كاتێك كوڕێكى خۆیان بچوكترین نەخۆشى دەبێـــت بەپەلە و بەفڕۆكەى تایبەت ڕەوانەى ئەوروپا دەكرێت بۆ كۆكە و هەڵامەتێك ئەى ئێمە بۆچى كەسێك ئاوڕمان لێنادەنەوە ئەوە گرفتى زۆربەمانە حسێن حاجى على دەڵێت ئێمە بەنمرەى یەكەم داواى مافى خۆمان لەخواى گەورە ئینجا بەڕێزان مام جلال و كاك مەسحود دەكەین هەروەها لێرەوە داواش لەبەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانى دەكەم كەبیستومە ڕۆحیەتێكى زۆر مرۆڤدۆستانەى هەیە بۆیە لێرەوە داواى لێدەكەین كەدواى بڵاوبونەوەى ئەم ڕاپۆرتە داوامان بكات و لەگەڵمان دابنیشێت هەوڵى ساڕێژكردنى برینەكانمان بدات چونكە برینەكانى ئێمە بە(130)هەزار دینارى چاپى نوێ ساڕێژنابێت داوادەكەین كەگلەییمان نەهێڵن و چیتر ڕێگە نەدەن ئێمە گلەیى لەبەرپرسان و دەسەڵاتدارانى كورد بكەین ئەگەر هیچیان نەكرد من لێرەوە ڕایدەگەیەنم كەڕێگەى تر دەگرینە بەر ئەویش تۆماركردنى سكاڵایە لەدادگاى لاهاى نێودەوڵەتى لەلایەن كەس و كارى شەهیدانى شەشى ئابەوە فلیمى كاتى ڕوودانى كارەساتەكە درایە پەیامنێرانى هەفتەنامەى میدیا بۆ ئەم مەبەستەش هەر ڕێكخراوێكى مرۆڤدۆست یاخود هەر لایەنێكى دەسەڵاتدار دەیەوێت بەدواداچوون بكات پەیامنێرانى میدیا ئامادەن ئەم كاسێیتە ڤیدیۆیەى پێبدات لەلایەكى تریشەوە پەیامنێرانى میدیا كەئەم ڕاپۆرتەیان ئامادەكردووە بەپێویستیان نەزانى قسە لەگەڵ هیچ بەرپرسێك بكات بەڵكو باوەڵامى ئەوان ئەوە بێت كەبەدواداچوون بكات بۆ كێشەى كەس و كارى ئەم شەهیدانە،ئەگەرچى لایەنى پەیوەندیدار كەپێویست بوو قسەیان لەگەڵ بكرێت وەزیرى شەهیدان و ئەنفالكراوانى هەرێم و لیژنەى شەهیدان و ئەنفالكراوان لەپەرلەمانى كوردستان و تەواوى ئەو پارتە سیاسیانەى ئەوكات واتە ساڵى 1994لەبەرەى كوردستانى بەشداربوون هەروەها نوسینگەى تایبەتى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان بەتایبەتى بەڵام جارێكیتر تەئكیددەكەینەوە كەئێمە بەپێویستمان نەزانى پەیوەندیان پێوەبكەین بەڵكو وەڵامەكانیان جێدەهێڵین بۆ خۆیان وەڵامدانەوەى ئەوان بریتیە لەبەدواداچوون بۆ ئەم كێشە گەورەیە.
په‌یامنیری کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە