" خەڵکی خاکی تۆم "

Monday, 19/05/2014, 12:00

1748 بینراوە



ئەو کاتەی کە چاو لەدەریا دەکەم
لێی دوورم
چون تۆ دەریای منی
ئەو شەوانەی ئەستێرەکان دادەگیرسێن
مانگە شەوی چاردە خۆ دەنوێنێ
بیر لەتۆ دەکەمەوە
دەڵێم ئەستێرە ومانگەشەو
هەر تۆی و لەلای منی
دەچمە ناو گوڵزاران
سەرەبەهاران
دەڕوانمە شکۆفەی هەزار ڕەنگی کەنار جۆباران
باوەش باوەش گوڵە گەزیزەت بۆ دەسک دەکەمو
دێمە بەر دەرگاو رووگەی ماڵتان
چون تەنیا تۆ یاری منی
بۆیە هەموو وەرزەکانی ساڵ
بۆ چرکەساتێک لە بیرم ناچی
لە بێداری ولە خەودا
تان وپۆی جەستە و هەناسەی ژیانی منی
رۆژانە کاتێک پێ دەنێمە ناو دارستانەکان
لاوێن لاوێن دەژمێرم لاوێنەکان
ناوی پیرۆزی تۆیان لەسەر دەنوسم و
پێیان دەڵێم ئەوە منم شەیداو
خەڵکی وڵاتی رۆژ
لە دایک بوی خاکی مەزنی کوردوستان .

جەعفەر کەریمی/ ٣٠/ ١٠/ ٢٠١٣
ت/ فەنلاند


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە