ئایا راستە شێرکۆ بێکەس دەبێتە میوانی نەورۆز تیڤی لە ستۆکهۆڵم، شیعری حەماسیی و کوردایەتییان بۆ دەخوێنێتەوە؟

Sunday, 18/07/2010, 12:00

1660 بینراوە


نامه‌یه‌کی کراوه‌بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌ورۆز تێڤی له ‌ستۆکۆڵم

سڵاو به‌ڕێزان !

دەموێت به‌م چه‌ند دێره‌کورته‌ی خواره‌وه‌، ئێوه‌ی خه‌باتکار و ماندوونه‌ناس ‌بە چەند زانیاریی و هەڵوێستیی کوردانە ئاگاداربکه‌مه‌وه‌:

ئێمه‌ وه‌ک گه‌لی باشور.. ڕازی نابین که‌ که‌سانی گه‌نده‌ڵ و گومانلێکراو بانگ بکه‌ن بۆ به‌رنامه‌کانتان ، چونکە بیستومانه ‌شێرکۆ بێکه‌س و ڕه‌فیق سابیر گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ووڵاتی سوئید . ‌ئه‌وان وه‌کو هه‌موو هاوڵاتیانی کوردستان ناتوانن له‌و گه‌رماو بێ کاره‌باییه‌دا، بژین، ئەوان بۆ گیرفانپڕکردن و دزییکردن لە کوردستان کاردەکەن و به‌گیانی وشه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌دان، نەک بە راستیی، ئێمه‌ ئیستا، کە هه‌ناسه‌مان بۆ نادرێت ، لێ ئه‌وانی شاعیرو گه‌نده‌ڵ له‌سه‌ر حسابی ئێمه‌ به‌م دنیادا ده‌گه‌ڕێن و به‌پاره‌ی دزراو سه‌فه‌ر ده‌که‌ن و بێمنه‌تن ، پاشان ده‌زگای سه‌رده‌مه‌که‌ی شێرکۆ بێکه‌س تائێستا وه‌ڵامێکی جدیان نه‌داوه‌ته‌وه‌بۆ ئه‌و هه‌موو قسانه‌ی له‌سه‌ر شێرکۆ و ده‌زگاکه‌ی نووسراوه‌،ئێمه‌ده‌توانین ده‌روازه‌بۆ که‌سانی وه‌ک شێرکۆ ئاواڵاکه‌ین له‌کاتێکدا شێرکۆ مانگانه ‌10000   دۆلار وه‌رده‌گرێت له‌تاڵه‌بانی ،ده‌شێ شێرکۆ بخه‌ینه‌ به‌ر ده‌م ئه‌م پرسیاره‌: ئایا‌ تاڵه‌بانی و شێرکۆ ده‌توانن پێمان بڵێن و ڕوونکردنه‌وەمان بده‌نێ، که‌ئه‌و پاره‌یه زۆره‌‌له‌کوێوه‌هاتووه‌؟
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ده‌تانه‌وێ شێرکۆ بانگ بکه‌ن بۆ ستدیۆی نه‌ورۆز تێڤێ له‌ژێر ئه‌و پرسیارانه‌دا ڕایگرن، نەک شێرکۆ بانگ بکه‌ن تا شیعرمان بۆ بخوێنێته‌وه‌و درۆمان بۆ بکات ، ئەگەر وا نەکەن ئه‌وه ‌ئێوه‌ش ده‌که‌ونه‌ژێر پرسیاره‌وه‌، چونکه‌ شیعر هه‌ڵوێسته‌، ڕاستییه‌، ناکرێت شاعیر به‌شیعرێک وه‌سڵی پیسیی و گه‌نده‌ڵیی خۆی ده‌ربکات. شاعێرنابێت دزی له‌گه‌له‌که‌ی بکات و دوایش هۆنراوه‌ی بۆ بنووسێت.
ئێمه‌ داواتان لێده‌که‌ین که‌ ده‌روازه‌ی نه‌ورۆز تێڤێ بۆ ئه‌و که‌سه‌ گومانلێکراوانه ‌نه‌که‌نه‌وه ‌له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی که ‌کات پڕکه‌نه‌وه‌و به‌رنامه‌تان هه‌بێت.
 ئیستا شێرکۆ و ده‌زگای سه‌رده‌م که‌س له‌ کوردستان به ‌فلسه‌ قه‌ڵبێک کتێبه‌کانیان ناکڕێت ، تکایه ‌ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئێمه‌ی به‌شمه‌ینه‌تی باشوردا بن، چونکه ‌ئێمه‌ نه‌ورۆز تێڤێ به‌هی خۆمان ده‌زانین.

ڕێزو حورمه‌تی زۆر

ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە