فلته‌ره كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم پیس بووه پێویستى به گۆڕین هه‌یه
Sunday, 12/06/2011, 12:00
957 بینراوە
چه‌ند روونكردنه‌وه یه‌ك ئه‌خه‌ینه به‌رچاوت هیوادارین لێمان زویر نه‌بیت
دوورى نێوان هه‌ولێرو سلێمانى ته‌نها(۲) سه‌عاته رێگایه.
ماوه ى ساڵێك و شه‌ش مانگه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه چه‌ندین نوسراوى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانى سه‌ربه‌لیستی (ی.ن.ك) به‌رز ئه‌كاته‌وه له رێگاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پێش ئه‌وه‌ى بگاته به‌رچاوى جه‌نابتان له رێگاى فلته‌ره‌كه‌ى جه‌نابتانه‌وه ئه‌گه‌رێته‌وه بۆمان هه‌رجاره و به بیانوێك،هه‌ندێك جار به بیانوى هه‌ڵه‌ى ئیملایی؟
خۆ ئێمه لاریمان له‌وه نیه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه وا ماوه‌ى یاساییان ته‌واو نه‌كردبێت پله‌یان به‌رزبكرێته‌وه؟ئه‌و لیسته‌ى كه‌وا به‌رز ئه‌كرێته‌وه نه‌ك ماوه‌ى یاساى بگره تێدا هه‌یه ۲ تا ۳ ساڵیش به‌سه‌ر ماوه‌ى یاسایدا تێپه‌رى كردوه؟به‌ڵام له فلته‌ره‌كه‌ى جه‌نابتان ده‌رناچێت.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و فلته‌ره بۆ نوسراوه‌كانى (پ.د.ك) بوایه هیچ كێشه‌یه‌ك نیه؟ به‌ڵام له ماوه‌ى ئه‌و ساڵا و شه‌ش مانگه چه‌ندین نوسراو له‌لایه‌ن هه‌مان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌رزكراوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لیستى ئه‌فسه‌رانى پارتى بووه نه‌ك فلته‌ردا نه‌رۆیشتووه بگره خۆشت به چاونوقان بۆیانت ئیمزا كردوه و فلته‌ره‌كه‌ش ئاگاى له هیچ شتێك نه‌بووه؟
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر جه‌نابتان زۆر به په‌له داواى ئه‌م نوسراوه‌تان لێمان كرد كه دیسان به‌رزى بكه‌ینه‌وه؟ هه‌م دیسان ره‌وانه‌مان كردوه‌بۆتان ئه‌م جاره به بیانوى ئه‌وه نوسراوه‌كه‌تان ره‌وانه‌كردوه وتتان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نسخه‌ى نوسراوه‌كه‌یان بۆ نه‌رۆیشتووه نابێت؟ چوارشه‌مه‌ى رابردوو نوسراوى تر كراوه نسخه‌ى ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كراوه،هیوادارین هه‌ر وه‌ك چۆن به په‌له دواى نوسراوه‌كه‌تان كرد ئاواش به په‌له ئیمزاى بكه‌ن و ساڵێک و شه‌ش مانگی پێنه چێت
ئه‌گه‌ر جه‌نابتان ماوه ده‌رفه‌تتان نادات ئه‌توانن بڕیارێك بده‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بده‌ن به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌فسه‌رێك وه‌كو یه‌ك به‌بێ جیاوازى له ماوه‌ى یاسایى خۆیدا (ترقیە) یان پله‌كه‌ى به‌رزبكرێته‌وه ،
ڕاو و بۆچونى كۆمه ڵێک ئه‌فسه‌رى سه‌ر به لیستى (ی.ن.ك) له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه
تكایه سه‌رنجێك به ووردى له‌سه‌ر ئه‌م نوسینه بده‌ن؟
له‌گه ڵ رێزماندا.........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست