جەلال تاله‌بانی كەم ئەندامەكانى سەنگەریشى خستە لیستى ڕەشەوە

Saturday, 04/07/2009, 12:00

2236 بینراوە



ئەمڕۆ 3/7/2009 لەشارى سلێمانى لەهۆڵى تەلارى هونەر مام جەلال كۆبووەوە لەگەڵ كەم ئەندامان و كۆمەڵێ وەعدى پێش هەڵبژاردنى دا نێ و ناوى بردن بە شەهیدى زیندوو كەئەم نازناوەى چەند ساڵێ لەمەوبەر دابوو بە زیندانە سیاسى سى یەكان و هەر ئەو نازناوەش ماناى پشت گوێ خستن و ناونەبردن .باشترین بەڵگەشمان لەبەردەستایە ئەویش زیندانە سیاسى یەكانن كە سەرەڕاى هەموو سووكایەتى پێ كردنێكیان كەهەر ڕۆژەى وەعدێكیان پێ ئەدرێت و هیچیشیان بۆ ناكەن ولەكولەكەى تەڕیشدا باسیان ناكەن.تەنانەت لەوبڕیارەى كە سەرۆك وەزیرانى عیراق بەڕێز مالیكیش دەرى كرد بۆزیندانە سیاسى یەكان ...هەمووعیراق شمولى كردن كەچى سێ پارێزگاكەى كوردستان نائومێد كران و پارەكەیان خورا وتەنانەت حسابى عەزیزى وەیسى ى لۆتیشیان بۆ نەكرا.لەگەڵ ڕێزماندا بۆ هونەرمەندان كەڕەسەنن و هونەر بۆ خزمەتى گەل پێشكەش دەكەن بەڵام عەزیزى لۆتى بۆ پارە ئامادەیە گۆرانى بۆسه‌ددام حسین وهەموو كاربەدەستانى توركیاو ئێران و ئیسلام وكافریش بڵێ وكەسێكى بێ بیرو باوەڕە و تەنیا پوڵى ئەوێت وهیچى تر.

دیارە تاڵەبانى هیچ ئیشێكى بەزیندانیانى سیاسى نابێت وتەنانەت دەنگەكانیشیانى ناوێ چونكە كەسانى زیندوون وویژدانیشیان زیندووە وخۆیشى شاهیدى بۆ داون كە تەنانەت شەهیدى زیندووشن هەربۆیە ناوى كەم ئەندامانى سەنگەریشى خستە ناو ئەو لیستە ڕەشەوە و ئەزانىَِ كە ئەمانیش ویژدانیان زیندوە.

مامەگیان تێ ناگەم .چۆن؟ حیزبێكى فرەمینبەرى پێشكەوتووى وەكو یەكێتى كەڕوبارێ خوێنى داوە وتەنیا دڵسۆزى ئەم گەلەبوە وخەڵكانى زۆر شازو قورس وبە ئەمەك وووریاى تیابووبێ وبەڕێزتان سەركردەى بووبن؟ چۆن ؟ وەبە چ ویژدانێك ڕێگە بە ئەندام ودۆستەكانت دەدەى كە بانگەشە بۆ سەرۆكێكى ئاوها قارەمان ودڵسۆزى وەكو بەڕێز كاك مەسعود بدەن لەكاتێكدا كەبەرَێزتان وقیادى یە گەورەكانتان بە خائین ناوتان دەبرد ....هیوادارم ساغى بكەنەوە كە ئایا؟ 31ى ئاب خیانەت بوو؟ یان نا؟ ئەگەر خیانەت نەبوە ئەوا بۆچى ئەوهەمووكەسانەتان بەشەهید بوون دا؟ وەئەگەر خیانەت بوو ؟؟؟ چۆن قائیدێكى خائین بەگەل ونیشتیمانەكەى خۆى ئەكەن بە پیاوێكى گەورەو بێ وێنەو عڤیم و بێ وێنە و دۆست ولایەنگرانى خۆتى ئەخەیتە ژێر دەستەوەو چارەنووسى گەلێكى داماوى قوڕبەسەرى ماندووى ئەخەیتە ژێردەست وڕەحمەتى ئەو كەسە دیكتاتۆرە كە زۆر لەهیتلەرو ێدام ومۆسۆلۆنى وچاوچسكۆ دەچێت وبگرە ئەوان باشتریشن لەچاو ئەمدا؟ مامە گیان ئۆباڵى چارەنوسى ئەم گەلەت لە ئەستۆیە و زۆرم پێ ناخۆشە ئەو مێژوە جوانەى خۆت بكەى بەقوربانى ساتێك لەخۆشى ى تەمەن و ویستى كەسانى گێرە شێوێن وبیر تەسك وناحەزو ئاژاوەچى بە جێ بهێنى و ئارەزوو داواى ڕەواى دڵسۆزان لەچاڵ بنێ.

تۆ پیاوێكى زۆر مەزنى و ئەبوایە ئێستا مەرجەعى كوردایەتى بویتایە و شانازیت بكردایە كە جاران تۆ بووى قائیدى حیزبێك كە ئێستا ش بەفەرمان وڕێنمایى تۆ بڕۆیشتایە بەڕێوە وهەر جوان بوایەتەوە نەك وەك ئێستا بەداخەوە بەزەلیلى وبەناچارى وبێ دەسەڵاتى خۆت وئەوانەى كەلەگەڵتا بەسەركردایەتى وبنكردایەتى یەوە هەموو بەیەك دەنگ بانگەشە بۆ گەندەڵترین بنەماڵەى مافیاو دژ بەگەل بكەن.ببورە سەرۆك مام جەلال ئێستاش من خۆم لە هەموو كەسێك بەدڵسۆزتر ئەزانم لەوانەى كە زللە ئەكێشن بە گەردنى خۆیانا بۆ ناهەقى یەكان بەڵام (دۆست ئەوەیە ئەتگرێنێ) نەك بۆ شایەتى ناحەقیش هەر ببێت بەعەریف حەفلەو گۆرانى بۆ سەركەوتنى دیكتاتۆر بڵێ.!

ئەمەیە ئینتەر ناسیونال؟؟ ئەمەیە فرەمینبەرى و ئازادى ى ڕادەربڕین؟؟ ئەمەیە چاكە دانەوەى دڵسۆزان كەلەداخى هەڵوێستە جوانەكانیان دۆست ودوژمنیان لێ هان بدەیت وبیانكەى بەگژیدا و ڕێگە بدەى سووكایەتى یان پێ بكرێ؟؟؟زۆر سوپاس بۆ وەفاداریت ئیتر زیندانیانى سیاسى ى لەبیر كراوو پێشمەرگەى ئازاو ودڵسۆزە دەرەجە یەكەكان با هەر بۆ نەوەكانى دواى خۆشیان بگێڕنەوە كە دەستى خۆیان داخ بكەن ونەبنە دار دەستى ئەوانەى كە ڕۆژێك لە ڕۆژان...؟

بەڵام نرخى زێڕلاى زەڕەنگەرە.پەشیمانیش دادى كەس نادات ومێژووش ڕەحم بەهیچ كەسێك ناكات و نەیكردوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە