پارتى لە ڕێگەى ئاسایشى خانەقین و كۆنە موستەشارێكەوە جارێكى تر خەڵكى گەرمیان ئەنفال دەكاتەوە

Friday, 23/12/2011, 12:00

2088 بینراوە




لە ساڵى 2009 لەسەر فەرمانى مەكتەبى سەرۆك و فەرمانى ئاژانس تاهیرى مەلا عەلى ناسراو بە تاهیرە سور كرا بە بەڕێوەبەرى ئاسایشى گەرمیان لە خانەقین هەرچەندە تاهیرە سور پێشمەرگەى كۆنەو ڕابردووى پاكە بەڵام ناشەفاف بوو لە دابەشكردنى نەسریەى معاونیەت و بنكەكان تووشى كێشە بوو, ئەوە بوو(100)كارمەندى ئاسایش چونە ئاسایشى گشتى سكاڵایان لەسەر تۆماركردوو ئاژانسیان لێ ئاگادار كردەوە لەسەر بڕیارى ئاژانس و ئاسایشى گشتى ناوبراو لەسەر كار لابراو لە دواى لادانى مەسرور بارزانى ئاگادارى ئاسایشى گشتى كرد كە لیوا بەهادین حەمە سعیدى جێگرى ئاسایشى گشتى بڕواتە گەرمیان سەرپەرشتیارى ئاسایشى گەرمیانى پارتى بكات و وەزعەكە ئارام بكاتەوە, لە دواى 40 ڕۆژ لیوا بەهادین هەستا عەقید سه‌لاح ئیسماعیل ڕەشید كە بۆماوەیەكى زۆر ئیستیقالەى كردبوو لەماڵەوە بوو هێناى كردى بە یاریدەدەرى خۆى لە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیانى پارتى لە خانەقین, جێگەى ئاماژەیە سه‌لاح ئیسماعیل ڕەشید مستەشارى كۆنى ڕژێم بوو لەساڵى 1992 لەشارى كەلار جەماوەرى كەلار خۆپیشاندانیان لە دژى كردوو كردیان بە عیبرەت لە ناو شارى كەلاردا , تەنانەت سەرو سمێڵیان تاشى, ئەوە بوو بۆ ماوەیەك ڕاى كرد بۆ هەولێرو خۆى حەشاردا لە ژێر دەستەڵاتى پارتى, لە ئێستادا كەسوكارى ئەنفالكراوەكانى گەرمیان چاوەڕوانى ئەوەن جاش و موستەشارەكان دادگایی بكرێن و تۆڵەى ئەنفالیان لێ بكرێتەوە بەڵام پارتى و قیادەى پارتى پلەى ئەمنى بە موستەشار ئەدات و دەیكات بە كەڵەگا بەسەر خەڵكى بەشمەینەت و داماوى جێماوى ئەنفال, واتە جارێكى تر مەسعود بەرزانى خەڵكى گەرمیان ئەنفال دەكاتەوە,
لە ساڵى 2007 سه‌لاح ڕەشید ئیسماعیل پلەى ڕائید دەبێ و لە لایەن پارتیەوە یەكسەر دەكرێت بە عەقید لە ساڵى 2011 دا لیوا بەهادین حەمە سعید قەدەم ڕوتبەى بۆ دەكات كە بیكەن بە عەمید , هەموو كەس دەزانێت لیوا بەهادین حەمە سەعید كە هەردەم كادرێكى دڵسۆز بووەو دائیم ڕقى لە جاش و مستەشاربووە بەڵام ناوبراو بۆیە ئەمەى كردووە كە ڕێگاى دورەو لەبەر خاترى هاتوچۆى خۆى ئەوە ماوەى سێ مانگ دەبێت لیوا بەهادین یەك جار سەردانى ئاسایشى گەرمیانى كردووە هەر موستەشارەكە بەڕێوەبەرى ئاسایشى گەرمیانە هەرچەندە تاهیرى مەلا عەلى كێشەى نەسریەى لەسەر بوو بەڵام نەجاش بوو نەموستەشار و ڕابردووى پاك بوو , لێرەوە ئێمەى كەسوكارى ئەنفالكراوەكان لەگەرمیان داواكارین لە مەكتەبى سەرۆك ئاژانس خەڵكى گەرمیان چاوەڕێی دادگایی كردنى موستە شارە نەك پلەو پایەی ئەمنیان پێ ببەخشرێت, هیوادارین پارتى و بارزانى بەرگى جاشایەتى فڕێ بدەن و چیتر ئەو كلتورە نابوت و قێزەونەى كە لەگەڵ جاشایەتى و جاش و موستەشارەكان و ئەوانەى كە دەستیان بە خوێنى میللەتى كورد سورە كۆتاى پێ بهێنن, لە خانەقینەوە پارتى و قیادەى پارتى دڵنیادەكەمەوە سه‌لاح ئیسماعیل ڕەشید كەسێكى ڕووڕەش و قێزەون و ڕابردوو پیسە بەلاى خەڵكى گەرمیان بەگشتى و كەلارو خانەقین بەتایبەتیەوە, تكایە بیر لە گۆڕانى بكەنەوەو كەسێكى ڕابردوو پاك بكەن بە بەرپرسى ئاسایشى گەرمیانى پارتى لە خانەقین, بۆیە هەركەس لە گەرمیاندا جێگەى بێتەوە ئەوا جاش و موستەشار هەرگیز جێگەى نابێتەوە, چونكە گەرمیان بیمارو زامدارە بە دەست جاش و موستەشارەوە لە ڕابردوودا, دەبێت پارتى بیر لەوە بكاتەوە كە لە گەرمیان و خانەقیندا ئاسایشەكەیان زۆر لاواز و ناوەڕۆك بۆشە و ڕۆژ بەڕۆژ ڕێكخستنەكانیان بەرەو لاوازى و پوكانەوە دەچێت هۆكارى چیە؟ هەمووى هى ئەو بەرپرسە پۆخڵەوات و موستەشارانەیە كە پلەو پۆستیان پێ دەدات لە ناوچەكە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە